
له‌سه‌ر بانگێشتی" ناوه‌ندی چاندو هونه‌ری دیجله‌و فورات" و به پشتیوانی كۆنگره‌ی جڤاتی دیموكراتی-كه‌جه‌ده، كه به‌رێز "ئه‌حمه‌د تورك هاوسه‌رۆك، خاتو ئاسیوڵ توغلوك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌كه‌ن و به ئاماده‌بوونی به‌رێز سه‌رۆكی شاره‌وانی ئامه‌د "عوسمان بایده‌میر" كۆمه‌ڵێك نوسه‌رو شاعیر‌و رۆژنامه‌وان و هونه‌رمه‌ند له رۆژانی 11و12/12/2010 به‌شداربووین له كۆنفرانسی كولتورو هونه‌رو وێژه‌ی كوردی له‌پێناو پێشخستنی كولتوری نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتیك و یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، كه زۆر چه‌مكی كولتوری و رۆشنبیری له چوارچێوه‌ی چه‌ندین سیمیناردا گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، به‌تایبه‌تی پرسی زمانی ستاندارد‌و كو‌لتور شیعر‌و موزیك و گۆرانی كوردی، ئامه‌د خۆی چه‌نده شارێكی پڕ له ره‌نگ و جوانی و كه‌له‌پوریی كوردی و لانكه‌ی شۆڕشگێڕی كوردانی باكوره، به‌م كۆنفرانسه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه گه‌رم و گوڕی به خۆی به‌خشی و ئاسۆیه‌كی نوێی له مێژووی خۆیدا بۆ ئاینده‌ی كوردایه‌تی ره‌نگرێژكرد.
تا ئه‌وكاته‌ی نه‌چوبومه ئامه‌دو هۆڵه گه‌وره‌و ناوه‌نده هونه‌ریه‌كه‌ی "جگه‌رخوێن" و ئه‌و حه‌ماسه‌ته شۆرشگێریه‌م نه‌دیبوو كه رۆشنبیران و هونه‌رمه‌ندان و كوردانی باكور هه‌یانبوو بۆ ووشه‌و فه‌رهه‌نگ و ئازادی، راستی نه‌مده‌زانی "پارتی دادوگه‌شه‌پێدان - ئاكپارتی" بۆچی له‌سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانیه‌كاندا ئه‌وه‌نده گره‌وی له‌سه‌ر ئه‌م شاره كوردیه ره‌سه‌ن و دیرۆكی و كولتوریه ئه‌كردو قه‌ڵای ئامه‌دی وه‌ك ده‌ریچه‌ی سه‌ركه‌وتن سه‌یرده‌كرد، لێ مێژوو ئیراده‌ی تاكی كوردی حوكمی خۆی كرد‌و ئامه‌دو كورد سه‌ركه‌وتن و رای گشتی توركیاشیان به‌و سه‌ركه‌وتنه سه‌رسامكرد.
"ئامه‌د"و ناوچه‌كانی ئامه‌د، شارێكی سێ ملیۆن كه‌سییه‌و پایته‌ختێكی كۆنی كورده‌و قه‌ڵا به‌ناوبانگ و شورا ره‌سه‌نه‌كه‌ی گه‌واهی ئه‌و مێژووه‌ن و وه‌ك ناسنامه‌ی لێهاتووه‌و ره‌نگه به ئاسانی شۆڤێنیه‌تی توركی نه‌توانێ پاكتاوی بكات یان لایه‌نه دیموگرافیه‌كه‌ی بگۆرێت یان به جۆرێك له جۆره‌كان هه‌ستی ئازادیخوازییان بكوژێ، له‌گه‌ڵ ئه‌م شاره‌دا كورد له باكوری كوردستان و له‌ناو خاكی ده‌ستكردی توركیادا 99 سه‌رۆك شاره‌وانی به‌ده‌سته‌وه‌یه كه بچوكه‌كه‌یان شارۆچكه‌ی سلۆپیه، له‌گه‌ڵ 21 ئه‌ندامی په‌رله‌مان كه ده‌نگی هه‌زاران كورده له ناو په‌رله‌مانی توركیادا،
سه‌رباری گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌و راوه‌دونان و پرۆسه‌ی سرینه‌وه‌و داخستنی پارته كوردیه‌كان و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادیه‌كان، لێ هێشتا ئه‌مان به گه‌رموگوڕیه‌كی له راده به‌ده‌ر له‌گه‌ڵ شه‌قام و خه‌باتی مه‌ده‌نی و قه‌ڵه‌م و هزری كوردایه‌تیدا ده‌ستله‌ملانن و به ئاسته‌میش له‌پره‌نسیپی كوردایه‌تی و شۆرشگێڕی لاناده‌ن و سه‌روبنی زمانیشیان یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییه‌و جڤاكییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وام ده‌ستپێشخه‌ری ئاشته‌وایشیان هه‌یه بۆ ده‌وڵه‌ت و به باشیش كاربۆ پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن كه ئه‌مه ئه‌وپه‌ری هۆشیاریی نه‌ته‌وه‌یی و ئاستبه‌رزی بیری سه‌ركرده‌كانیانه‌و به‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ش سه‌رنجی زۆرێك له نوخبه‌ی روناكبیری توركیایان بۆ خۆیان راكێشاوه، تا ئه‌و ئاسته‌ی كه نوسه‌رێكی توركی وه‌كو جه‌نگیز چاندار بڵێت"كوردان شایه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیانن و پێویست ناكات نكوڵی له‌م راستیه بكه‌ین" هه‌روه‌ك چه‌ندین سینه‌ماكاری گه‌وره‌ی تورك له كۆنفرانسه‌كه‌ی ئامه‌د كه به‌شداربوون، ئه‌م هه‌سته یونیڤیرساڵ و هیومانیه‌ی كوردانیان بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه دوپات كرده‌وه و به چه‌پڵه‌رێزانیش به‌رێكران.
به سه‌رنجدان له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ری و جڤاكی و میواندۆستی و رۆحیه‌تی باڵای ئه‌م شاره‌و دانیشتوانه‌كه‌ی، هونه‌رو جلوبه‌رگه‌كه‌ی، ئازایه‌تی و ئیراده‌ی تاكه‌كانی، كه‌له‌پورو ئاسه‌واره مێژووییه‌كه‌ی، قه‌ڵاو مناره‌و هه‌ڵبه‌ست و گۆرانی و موزیكه‌كه‌ی، هه‌ست ده‌كه‌یت كه كورد هێزێكه هه‌ڵگری به‌هێزترین ره‌گه‌زی مانه‌وه‌ی خۆیه‌تی كه زمان و مێژوو جوگرافیا‌و كه‌له‌پوره‌كه‌یه‌تی و سته‌مكاری و راسیزم و پاكتاوی ره‌گه‌زی ناتوانێ دوچاری شكست و نوچدانی بكات، ئه‌وه‌ی كه زۆر مایه‌ی گه‌شبینیه له ئامه‌دو باكوری كوردستان ئه‌و هێزی یه‌كیه‌تی و یه‌كڕیزیه‌ی گه‌له بۆ به‌رگری له كورد‌و مافه زمانی و جڤاكیه‌كان، گه‌ر ئه‌م نه‌ریته نه‌با، كورد نه‌یده‌توانی به‌و رۆژه‌ی ئێستا بگات و به ئاشكرا‌و له‌ناو ئه‌و چوارچێوه سته‌مكاریه هه‌ناسه پڕوكێنه‌دا پڕبه‌گه‌رووی هاوار بۆ ئازادی بكات، كرانه‌وه‌ی دیموكراتیش كه سیاسه‌تێكی ئاك پارتییه، به فشاری كورد خۆی هاتۆته ئارا‌و ئه‌م كه‌مه كرانه‌وه كه‌مه‌ی ده‌وڵه‌تیش ترسه له فشاری ته‌قینه‌وه‌ی هێزی جه‌ماوه‌ری كوردان و هۆشیاری گشتی ناو شاره كوردیه‌كان.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا هه‌ستت به گۆرانێكی دیكه ده‌كرد له‌ئاست دۆزی كورد‌و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی باڵاداو ووته‌كانی "ئه‌حمه‌د تورك"یش له ناو كۆنفرانسدا ده‌رخه‌ری سه‌ره‌تایه‌كی گه‌شی دیموكراتیك و هۆشیاری نه‌ته‌وه‌یی و جڤاكی بوون بۆ ئێمه" ئێوه چاوو دڵ و هۆشی ئێمه‌ن" "پێویسته سه‌رجه‌م شێوه‌زاره‌كان، كرمانجی زازاكی سۆرانی هه‌ورامانی بكه‌ین به زمانی رۆژانه" "گه‌لی مه كو‌لتور- چاندا زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندو ره‌نگینی هه‌یه" "كۆنفرانس گوزارشته له یه‌كیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی" هه‌روه‌ك عوسمان بایده‌میریش له دواشه‌وی كۆنفرانسه‌كه‌داو به هه‌ستێكی به‌رپرسانه‌و پڕ به ئه‌وینی كوردایه‌تیه‌وه ووتی" ئه‌م شه‌و شه‌وی كورده، شه‌وی هه‌ڵبه‌ست و گۆرانی و موزیكه‌و پێویسته هه‌موومان گۆرانی بۆ ئازادی و بۆ ووشه‌ی كوردی و بۆ دیموكراسیه‌ت بڵێین و تكایه با به دڵخۆشی به‌رێی بكه‌ین"
دواجارو له‌هه‌مان كۆنفرانس ده‌ستكه‌وتێكی گه‌له‌ك مه‌زن هاته ئارا به پێكهێنانی كۆمیته‌ی زمانی كوردی له باكور له‌لایه‌ن پارته كوردیه‌كان و كه‌جه‌ده‌و به‌ده‌په‌وه، ئێمه‌ش په‌یامی پشتگیری كه‌مپه‌ینی" هه‌ر ئێستا قوتابخانه به‌زمانی كوردی بێته دامه‌زراندن" مان گه‌یانده ئه‌ندامانی كۆنفرانس و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆنفرانسیش به به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌ڵه‌مه‌كانیان بۆ چه‌ند ساتێك پشویان به رۆحی خۆیان و ووشه‌و فه‌رهه‌نگی كوردی به‌خشی و بڕیاره كۆنفرانس درێژه‌ی هه‌بێت له یه‌كێك له شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
