-
تا دنیا ماوه سوپاسی دایك و باوكم ده‌كه‌م كه ئ
ێمهیان برد بۆ ئه‌وروپا و من بڵندم له‌سایه‌ی سه‌ری ئه‌وروپا!
هونه‌رمه‌ند بڵند عه‌بدوڵڵا چه‌ند مانگێكه بۆ یه‌كجاری گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، ساڵی 2006 له زانكۆی "ئۆپسالا" له وڵاتی سوید بڕوانامه‌ی ماجستێری له بواری ده‌رمانسازی به‌ده‌ستهێنا، بۆ ماوه‌ی سی مانگه له كۆمپانیای "ئاوا میدیكا" له شاری هه‌ولێر وه‌ك به‌رپرسی به‌رهه‌مه‌كان ”Product Manager” كار ده‌كات، كه تایبه‌ته به به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان، بڵند عه‌بدوڵڵا له‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ (سڤیل) هۆكاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان و دوا پرۆژه هونه‌رییه‌كانی ئاشكرا ده‌كات، ئاماژه‌ش به هه‌ندی لایه‌نی ژیانی تایبه‌تی خۆیشی ده‌كات.
سڤیل: بیستوومه به یه‌كجاری بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ كوردستان داوه، راسته؟
بڵند عه‌بدوڵڵا: به‌ڵی راسته، كوردستان‌م گرتۆته باوه‌ش بۆ خزمه‌تكردنی ئه‌و گه‌ڕاومه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه و زانسته پێشكه‌وتووه‌ی له وڵاتی سوید به‌ده‌ستم هێناوه خزمه‌تی گه‌له‌كه‌ی خۆمی پێ بكه‌م له جیاتی خه‌ڵكی بێگانه.
سڤیل: ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ریكی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومێكی نوێی، ئێستا كاره هونه‌رییه‌كانی به كوی گه‌یشتووه؟
بڵند عه‌بدوڵڵا: هه‌مووی ته‌واوبووه و ڤین تیڤی پرۆداكشنی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كردووم و پێم وتوونه له‌نه‌ورۆز بۆم بڵاوبكه‌نه‌وه، نه‌ك ئێستا، 11 تراك له خۆده‌گرێت و ناوم لێناوه "father" چونكه گۆرانییه‌كم بۆ باوكم و هه‌موو باوكانی كوردستان وتووه، گۆرانییه‌كانم به‌شێوه‌ی سۆرانی و كرمانجی وتووه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هه‌موو ستایله‌كان كارم كردووه، هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كم به زمانی ئینگلیزی تۆماركردووه وه‌ك یه‌كه‌م ئه‌زموون، هه‌روه‌ها گۆرانییه‌كی خوالێخۆشبوو هونه‌رمه‌ند ته‌حسین ته‌هام وتۆته‌وه، ئینجا وه‌ك هه‌مووجار تراكێكی موزیك به ئامێری كه‌مان كردووه. هه‌روه‌ها گۆرانیه‌كم بۆ كوردستان كردووه، سوپاسی بێ پایانم بۆ شاعیری لێهاتوو كاك سه‌ركه‌وت ره‌سوول ده‌كه‌م كه هاوكاریكردم له شیعره‌كان، هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان بابانیش به چه‌ند شیعرێكی جوان و پڕ له هه‌ست هاوكاریكردم، عه‌بدولعه‌زیز سه‌لیم شیعرێكی جوانی بۆ دانام بۆ گۆرانییه‌ك كه بۆ زاخۆ تۆمار كردووه.
سڤیل: تۆ دوو گۆرانی جه‌ماوه‌ریت هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه‌یه گۆرانی "بڕۆن بڕۆن بێوه‌فا" كه چووه سه‌رزاری گه‌نجان، به‌ڵام دوای ئه‌وه گۆرانییه‌كی وات نه‌كردووه كه بچێته‌وه سه‌رزاری گه‌نجان، بۆچی؟
بڵند عه‌بدوڵڵا: كاتێك هونه‌رمه‌ند گۆرانییه‌كی ده‌ركرد و ناوبانگی دروستكرد ئیتر ئیش و به‌رپرسیاره‌تی هونه‌رمه‌ند زۆر گه‌وره‌تر و قورس‌تر ده‌بێت، بۆیه ده‌بێت هونه‌رمه‌ند زۆر به‌وردی و عاقلانه ئیش بكات بۆ گۆرانییه‌كی جه‌ماوه‌ری، من باوه‌ڕی زۆرم هه‌یه به یه‌ك تا دوو گۆرانی له‌م ئه‌لبوومه تازه‌یه ده‌بنه گۆرانی جه‌ماوه‌ری.
سڤیل: ئه‌گه‌ر گۆرانییه‌كی دوێت بكه‌ی كه‌سێكی دیاریكراو هه‌یه حه‌ز بكه‌ی دوێتی له‌گه‌ڵ بكه‌ی؟
بڵند عه‌بدوڵڵا: ئه‌و كه‌سه‌ی دوێتی له‌گه‌ڵ بكه‌م ده‌بێت خۆم حه‌زم له‌ده‌نگی بێت، له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی پیاو حه‌زده‌كه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌یوب عه‌لی بێت، له‌گه‌ڵ ئافره‌تیش چۆپی فه‌تاح.
سڤیل: پێت وایه گۆرانی چۆن ده‌بێته گۆرانییه‌كی جه‌ماوه‌ری؟
بڵند عه‌بدوڵڵا: ده‌بێت ئاوازه‌كه‌ی ئاسان بێت و سه‌ربه‌ندێكی هه‌بێت، كه چه‌ند جارێك دوویاره ببێته‌وه له گۆرانییه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها تێكستی پڕ له مانا بێت، له‌هه‌مانكاتدا تێكسته‌كه ساده و خۆش بێت له‌سه‌ر زاری خه‌ڵك، كلیپی جوان و پرۆڤیشناڵ ده‌ور ده‌بینێت.
سڤیل: لای تۆ گۆرانی چۆن دروست ده‌بێت؟
بڵند عه‌بدوڵڵا: له‌پڕدا! بێئه‌وه‌ی هیچ هزر و بیرێكم لای بێت! چیرۆكێك دێته خه‌یاڵم خۆم تێكستێكی ساده‌ی بۆ ده‌نووسم و پێشنیاری كه‌سانی شاره‌زا ده‌كه‌م بۆم بنووسن، پاشان به گوێره‌ی بیرۆكه و بابه‌تی گۆرانییه‌كه شێوازی ئاوازه‌كه داده‌نێم.
سڤیل: خۆت ئه‌زموونی دڵداریت هه‌یه؟
بڵند عه‌بدوڵڵا: گوی له‌گۆرانییه‌كانم بگره.
سڤیل: تۆ كه بڕوانامه‌ی ماجستێرت هه‌یه له به‌شی ده‌رمانسازی، بیرت له‌وه نه‌كردۆته‌وه له كوردستان له‌و بواره‌دا كاربكه‌ی؟
بڵند عه‌بدوڵڵا: من له زانكۆی "ئۆپسالا" له وڵاتی سوید بڕوانامه‌ی ماجستێرم به‌ده‌ستهێنا له‌بواری ده‌رمانسازیدا، شاره‌زایه‌كی زۆر چاكم به‌ده‌ستهێنا له‌و بواره‌دا، ئه‌و بوو كۆمپانیایه‌كی ده‌رمناسازی و به‌رهه‌رمهێنانی ده‌رمان له‌كوردستان دامه‌زرا و پرۆفیسۆر د. به‌رهه‌م ره‌سول وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای "ئاوا میدیكا" كه ئێستا له‌شاری هه‌ولێره و به‌رده‌وامه له به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره گفتوگۆی زۆرمان كرد، ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی كاركردنی من له‌و كۆمپانیایه، ئیتر كه هاتمه‌وه له‌سوید له‌مانگی ئابی ئه‌مساڵ، بینیم ئیشوكاره‌كانیان زۆر رێكوگونجاوه، ده‌كرێ منیش له‌و شوێنه‌دا كار بكه‌م و تواناكانم بخه‌مه‌گه‌ڕ، بۆئه‌وه‌ی خزمه‌تی وڵاتی خۆم بكه‌م، كه ئه‌وه زیاتر خۆشحاڵم ده‌كات، ماوه‌ی 3مانگه كارده‌كه‌م له‌و شوێنه وه‌ك به‌رپرسی به‌رهه‌مه‌كانم”Product Manager” زۆر دڵخۆش و ئاسووده‌م.
سڤیل: خه‌ڵكێكی زۆر گله‌یی له‌ده‌رمان و دكتۆره‌كان ده‌كه‌ن له كوردستان، تۆ كه له‌و به‌شه‌دا پسپۆری، هه‌ستت به‌وه كردووه ئه‌و ده‌رمانه‌ی كه دێنه كوردستان خراپن یاخود به‌سه‌رچوونه؟
بڵند عه‌بدوڵڵا: ره‌وشی ده‌رمان و پزیشكی له وڵاتی ئێمه كاره‌ساته، كۆمه‌ڵێك دكتۆر و پسپۆری به‌توانامان هه‌یه، به‌ڵام به هۆی نه‌بوونی ده‌رمانی چاك و كواڵێتی به‌رز كێشه بۆ دكتۆره‌كانیش دروست بووه له كاتی چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆش، به‌ڵام ئینشاڵڵا ئێمه ده‌توانین هاوڵاتیان له‌و كێشه‌یه رزگاریان بكه‌ین.
سڤیل: زۆر له ئه‌كته‌ران و گۆرانیبێژان جگه له كاری هونه‌ری، كاری پێشكه‌شكاریش ده‌كه‌ن، بیرت له پرۆژه‌یه‌كی وا نه‌كردۆته‌وه؟
بڵند عه‌بدوڵڵا: نه‌خێر زۆر نا، به‌ڵام بیرم له‌وه كردۆته‌وه به‌شداری بكه‌م له فیلمێكی ئاست به‌رز، به‌ڵام وه‌ك پێشكه‌شكار نه‌خێر، چونكه بۆ ئێستا بۆته شتێكی ته‌قلیدی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو پرۆگرامێكی هونه‌ری له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پرۆڤیشناڵ بێت و كارێكی ئاستی به‌رز بێت بۆ نا.
سڤیل: ژیانی ئه‌وروپا چی فێركردووی؟
بڵند عه‌بدوڵڵا: من تا دنیا ماوه سوپاسی دایك و باوكم ده‌كه‌م كه ئێمه‌یان برد بۆ ئه‌وروپا، ئه‌مڕۆ من بڵندم له‌سایه‌ی سه‌ری ئه‌وروپا، كه كانگاری زانست و بیر و عه‌قلی جوانه ئه‌گه‌ر بزانی چۆن ئیستیفاده‌ی لی ده‌كه‌ی، راستی وڵاتی سوید زۆر شتی پێبه‌خشیووم.
سڤیل: پێمان خۆشه به‌سه‌رهاتێكی خۆشی خۆتمان بۆ بگێڕیته‌وه؟
بڵند عه‌بدوڵڵا: چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كم له زاخۆ ده‌هاتینه‌وه بۆ هه‌ولێر، كه گه‌یشتینه سه‌یته‌ره‌ی هه‌ولێر ئه‌فسه‌ره‌كه داوای هه‌ویه‌ی لێم كرد، منیش به دڵێكی فراوانه‌وه له‌جیاتی هه‌ویه‌ك سی جۆر هه‌ویه‌م دایی، به پێكه‌نینه‌وه وتم هه‌مووی بۆ خۆت، ئه‌ویش سه‌یری هه‌موویان كرد و سه‌یری منی كرد، وتی ئی كاك بڵند زۆر داوای لێبوردنم ده‌كه‌م، ماڵئاوا بۆچی ئیش و خۆت و خۆم زه‌حمه‌ت ده‌كه‌ی، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بتگوتایه من بڵند عه‌بدوڵڵام.. منیش وتم به قوربان من له هه‌موو دنیا نه‌موتووه من بڵندم بۆ نامناسی؟
سڤیل: حه‌ز له به‌خێوكردنی چ گیانله‌به‌رێك ده‌كه‌ی؟
بڵند عه‌بوڵڵا: تووتی، تووتیه‌كی زۆر جوان و ژیرم هه‌بوو، به ناوی "دینۆ" هه‌رچه‌نده ژیر و عاقل بوو، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتیش شێت و پێت بوو، بۆیه ناوی "دینۆ" بوو، ئینجا "دینۆ" له كلیپی "بڕۆن بڕۆن"یش وه‌ك كۆمپارس به‌شداری تێدا كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێستا نه‌م ماوه، به‌نیازم دانه‌یه‌كی تازه په‌یدا بكه‌م.
سه‌رچاوه: گۆڤاری سڤیل
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
