ژووان،
بـه پـه‌نجـه‌ی گـوڵ،
لـه ده‌رگـای دا،
ده‌رگـا بـوو بـه پیـانۆ و بـولبـول،
زه‌نگـوڵ
زه‌نگـوڵ
نـه‌غمـه‌ی پیـانـۆ و
نـۆتــه‌ی بـولبـول
داده‌بـارین لـه پـه‌نجـه‌ی گـوڵ.
* * *
کـه سـوخمـه‌ی ده‌رگـام کـرده‌وه :
سـپیده‌ی دا
بـه‌یـانی بـاغی ســێوان و
گـووژمـه نـوورێ
له‌ودیـو کـێوه‌کـه‌ی تـووره‌وه
هـاته ژوورێ.
* * *
ژووان،
جـانتـای دانـاو
لـه‌سه‌ر تـه‌ختـه‌کـه‌ی خـۆی هـه‌ڵنیشت:
تـه‌ختـه‌ڕه‌ش بـوو بـه نـازه‌نین،
پـه‌نجـه‌ره بـوونـه هێـران و
دارودیـوار بـوون بـه سـه‌فین.
* * *
ژووان،
زنجیـری جـانتـای کـرده‌وه:
پـه‌ڕه‌سـێلکه بـه‌نـاو پـۆلا بـه‌ره‌لابـوون،
هـه‌ر پـه‌پـولـه‌ی بـه‌هـه‌شـتی بـوو
لـه‌سه‌ر گـوڵی تـۆقـه‌ی قـژی کچـۆڵـه‌کـان
ده‌نیشـته‌وه‌و
دوو ده‌سماڵی
بـاڵـه‌کـانیـان ڕاده‌وه‌شـاند.
* * *
ژووان،
شـۆڕه‌کـه‌زیی سه‌رمه‌مکانی وه‌لاوه‌نـا،
کتێبێکی ده‌م بـه‌خـه‌نـده‌و
قـه‌ڵـه‌مێـکی کـه‌مـه‌رباریکی وه‌کـو خۆی
لـه جـانتـایه‌که ده‌رهێنـا.
* * *
ژووان،
کتێبـه‌کـه‌ی خسـته سـه‌ر مێـز :
مێـز کـه‌وتـه‌ژێـر
بـه‌فـری سپیی کـه‌لیخـان و
نێـرگـزجـاڕی ده‌شـتی هـامـوون.
* * *
ژووان،
پـه‌نجـه‌ی بـه‌لێـوی تـه‌ڕکردو
پـه‌ڕه‌یـه‌کی هـه‌ڵـدایه‌وه:
من خـۆم به چـاوی خـۆم بینیـم
هـه‌مـوو حـه‌ڕف و ره‌مـزو وێنـه‌ی
سـه‌ر ئـه‌م پـه‌ڕه
بـوون بـه هـه‌نـگ و
شـیله‌یی پـه‌نجـه‌یان خـۆارده‌وه.
* * *
ژووان،
قـه‌ڵـه‌مـه‌کـه‌ی ده‌ستی کـه‌وت:
یـائیـلاهی ! چ سـیحرێ بـوو !
ده‌هـا شـووشـه
"تیـرۆز و هێـڤن و شـانـۆل"
ڕژانـه سه‌ر مێـرگـه‌کـه‌ی پـۆل.
* * *
کـاره‌بـا لـه‌نـکاو کـوژاوه:
ژووان،
شـه‌رمی لـه چـاوانی شـکاند،
هـه‌ردوو کـوڵمـه صـه‌تیـه‌کـه‌ی خـۆی
لـه بـۆ پـۆلـه‌کـه داگیـرســاند.
* * *
ژووان،
ده‌ستی پـرسـێاری هـه‌ڵبـڕی:
چـه‌نـد چـرکـه‌یـه‌ک
خـۆر ڕاچـه‌نی
زه‌وی وه‌سـتا
ئـاسـمان ڕه‌نـگی هـه‌ڵبـزرکـا
خـۆم زمـانـم لـه زار شـکا
"ئـه‌نشـتاین"
خـامـه‌و کـاغـه‌زی ده‌رهێـنا
"شـێخی سـه‌عدیش" سـه‌ری بـادا.
* * *
ژووان،
لـه‌بـن گـوێی ده‌سـته‌خـوشـکـه‌کـه‌ی
سـیاچـه‌مـانـه چـرپـانـدی:
چ خـه‌ونـێ بـوو،
"فـه‌یـرۆز: لـه نـاو گـه‌رووی " چـۆپی"
کـه‌نـاریی بـوو چـریکـانـدی؟
* * *
بـه‌فـر
نـه‌وره‌سـێکی سـڕه،
لـه‌سـه‌ر رۆخـی پـه‌نجـه‌ره‌کـه
هـه‌ڵکـورمـاوه،
ژووان
ده‌سـتی لـه‌ژێـر چـه‌نـاگـه‌یـه‌و
دڵی لـه‌نـاو
چـاوی گـه‌شی ئـه‌و تـه‌یـره‌یـه.
یـه‌کـه‌م جـارمـه
وه‌رزێکی ئـاوا ده‌بینـم:
لـه‌و دیـو شـووشه‌ی پـه‌نجـه‌ره‌کـه ؛
زسـتانێـکی سپیی سپیی،
بـووکـه‌بـه‌فـرێـکی دڵنـه‌رم!
لـه‌م دیـو شـووشـه‌ی پـه‌نجـه‌ره‌کـه؛
بـه‌هـارێـکی سـه‌وز سـه‌وز،
شـۆخـه‌گـوڵێـکی دڵگـه‌رم!
* * *
ژووان،
هـه‌سـتا پـرسێ ڕاڤـه‌بـکا:
هـه‌سـاره هـاتـه‌سـه‌ر ده‌سـتی،
فـه‌رهـه‌نـگ لـه‌چـاوانی ڕژا،
ڕه‌نـگاڵـه بـوون
حـه‌ڕفـه‌کانی
سـینه‌ی نـالی و چـاوی مـه‌حـوی
کـاتێ چیـن چیـن
لـه‌کـه‌ناری لێـوه‌کـانی ژووان هـه‌ڵفـرین.
* * *
ژووان،
پـه‌نجـه‌ی گـوڵی
بـه زریـزه‌ی مـه‌دالیـای جـانتـاکه‌ی کـه‌وت:
کـۆنسێرتێـک ئـاواز گـڕیـگرت،
هێنـده خـۆش بـوو
"عـه‌دنـان کـه‌ریم" خـۆی تێـدا کـوشـت.
* * *
ژووان،
نیـو نمـره‌یـه‌ک کـورتی هێنـا :
ژووان،
هـه‌نـاسـه‌یـه‌کـی هـه‌ڵکێشـاو
چـاوی داخسـت،
گـلۆپـه‌کـان کـوژانه‌وه
نـه‌وره‌سـه‌کـان تـوانه‌ه‌وه،
نـه پـه‌پـولـه،
نـه جـریـوه‌ی پـه‌ره‌سـێلکه،
نـه پیـانۆ،
نـه کتێبـی لێـو بـه‌خـه‌نـده،
نـه گـوڵاوو،
نـه بـه‌فـره‌کـه‌ی کـه‌لیخـان و
نێـرگـزه‌جـاڕه‌کـه‌ی هـامـوون،
نـه کـۆنسێرت و
نه‌غـمه‌ی "چـۆپی"،
نـه شـیله‌ی هـه‌نـگ،
نه ڕه‌نگاڵه،
نـه گـووژمـه نـووری کێـوی تـوور،
نـه کـه‌نـاریی،
نـه گـوڵـه‌بـاغ،
نه په‌نجه‌ی گوڵ
نـه نـۆتـه‌و ئـاوازی بـولبـول،
شـوێنـه‌وارو ئـه‌دگـاریـان مـا.
هـه‌ر هـه‌مـوویـان
بـه بـروسـکه‌ی نیـو نمـره‌یـه‌ک
وه‌ک خـۆم سـووتـان.
نـه‌واڵـه‌کانی قـه‌ت سـه‌فین
لـه‌گـه‌ڵ دڵمـا کـوژانه‌وه،
پـۆل و هیـران و نـازه‌نین
دیسـان ئـه‌نفـال کـرانه‌وه!
ده‌ک ئـه‌و پـه‌نجـانـه هـه‌ڵـوه‌رێن
بۆ نمره‌یه‌کی ڕه‌زاگران
ده‌ره‌نجێنـن
دڵـی ژووانـان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
