- ڤیان مایی به‌رێوبه‌ری به‌رێوبه‌رایه‌تی سینه‌ما شاری دهۆك: ئه‌گه‌ر به‌رێوبه‌رایه‌تی سینه‌مای شاری دهۆك له‌رێگای به‌رێوبه‌راییه‌تی گشتی رۆشنبیری وهونه‌ر كاربكات ده‌ست له پۆسته‌كه‌م هه‌ڵده‌گرم
له په‌یوه‌ندێیه‌كی ڤیان مایی سینه‌ماكارو به‌رێوبه‌ری سینه‌مای شاری دهۆك سه‌باره‌ت به پرۆژه یاساكه‌یی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان و داخستنی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی سینه‌مایی هه‌رێمی كوردستان گوتی من له‌گه‌ڵ َئه‌وه‌دانیم كه به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما له هه‌رێمی كوردستان دابه‌خرێت ئێمه وه‌ك به‌رێوبه‌ری به‌رێوبه‌رایه‌تی شاری دهۆك به‌رێوبه‌رایتیه‌كانی سینه‌مای شاره‌كان هه‌ریه‌كه‌مان له‌رێگای به‌ێوبه‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری وهونه‌ر كار بكه‌ین، نا ئه‌وه به هیچ شێوه‌یك قبوڵ ناكه‌م، وه په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌م پرۆژه‌ی یاسایه‌ی په‌سه‌ند كردووه، به هیچ شێوه‌ییه‌ك ئاگاداری به‌رێوبه‌ره‌كانی سینه‌ما هه‌رسی شاره‌كان نه‌كراوه‌ته‌وه، نا به هیچ شێوه‌ییه‌ك ئه‌م پرۆژه‌یاساییه‌قبوڵ ناكه‌م كه زیان به سینه‌ما ده‌گه‌ێنێت، وه په‌رله‌مانی كوردستانیش ئه‌م پرۆژه‌ی یاساییه‌ی په‌سه‌ند كردووه، نازانم به هیچ شێوه‌ییه‌ك ئاگاداری به‌رێوبه‌ری سینه‌مای هه‌رسی شاره‌كانی نه‌كراوه‌ته‌وه، من ئه‌م پرۆژه یاساییه‌م نه‌مدیوه، ئه‌وانیش ده‌ڵێن ئه‌م پرۆژه یاسایان دیوه وانیه كه ده‌ڵێن ئاگادارمانكردوونه‌ته‌وه، هه‌وڵیشم داوه ئه‌م پرۆژه یاسایه ببینم به‌ڵام رێگایان به من نه‌داوه ئه‌م پرۆژه یاسا ببینم، ئه‌گه‌ر به‌رێوبه‌رایه‌تی سینه‌مای شاری دهۆك له‌رێگای به‌رێوبه‌راییه‌تی گشتی رۆشنبیری وهونه‌ر كاربكات ده‌ست له پۆسته‌كه‌م هه‌ڵده‌گرم، "دواتر سینه‌ماكار "شاخه‌وان ئیدیس "به‌رێوبه‌ری سینه‌مای شاری هه‌ولێرله‌مه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یاساییه‌ی گوتی وه نیگرانم به داخستنی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما هه‌رێمی كوردستان چونكه ماوه‌ی ساڵێك بۆ دووساڵ ده‌چێته ئه‌م به‌رێوبه‌رایه‌تیه به‌ره‌وه گه‌وره بوون رۆیشتووه ئێستا بچوكی ده‌كه‌نه‌وه یان دایده‌خه‌ن ئه‌وه كارێكی خراپه و هه‌ڵه‌ده‌كه‌ن، وه لێره‌شدا ئه‌وه باس ده‌كه‌م هه‌رله رێگای به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما توانیمانه‌چه‌ندان فیلمی سینه‌مای به‌رهه‌م بینین به هه‌ماهه‌نگی به‌رێوبه‌رایه‌تی سینه‌مای شاره‌كانی دهۆك وسلێمان وهه‌ولێر وه بینێرینه فیستیڤاڵه‌كانی ئه‌وروپا و جیهان كه چه‌ندین خه‌ڵاتی جیهانیمان وه‌رگرتووه، هه‌ر به‌م فیلمانه توانیمان سینه‌ما كوردی بناسێنین بۆ كورد شتێكی باش بوو، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێن له‌رێگای ئه‌م پرۆژه یاساییه‌ی كه دراوه به په‌رله‌مانی كوردستان سینه‌ما بچووك بكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌كارێكی خراپه.
دواتر سینه‌ماكار "ئازاد سه‌وه‌زه" به‌رێوبه‌ری سینه‌مای شاری سلێمانی گوتی سه‌باره‌ت به‌هه‌ر بریارێك بۆ نه‌مانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی سینه‌مای هه‌رێمی كوردستان وه په‌یوه‌ندیی كردنی به‌رێوبه‌راییه‌تیه‌كانی سینه‌ماكانی شاره‌كان له‌رێگای به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری هونه‌ركار بكه‌ن وه به شتێكی گونجاو شیاوی نه‌زانم، ده‌بوایه سه‌ره‌تا وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان پێشتر راو بۆچوونی به‌رێوبه‌ره‌كانی سینه‌ما شاره‌كانی دهۆك وسلێمانی وهه‌ولێر وه‌ربگرتایه نه‌ك بی پرسی ئێمه پرۆژه یاساییه‌ك به‌رزبكاته‌وه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان
وه‌هیوادارم ئه‌م پرۆژه یاساییه سه‌رۆكی هه‌رێم واژووی له سه‌ر نه‌كات
دواتر سینه‌ماكار و ده‌رهێنه‌ر "ناسر حه‌سه‌ن" به‌رێوبه‌ری گشتی سینه‌مای هه‌رێمی كوردستان گوتی پێش هه‌مووشتێك بانه‌ڵێن پێوسیتم به‌م كورسیه هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت ئاگاداره بی پێویستم به كورسیه نیه ئه‌گه‌ر نه‌شیاوم با بڵێت تۆ به كه‌لكی ئه‌م پۆسته ناێت، به‌رامن به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما بمێنێت باشتر نه‌ك نه‌مێنێت، به‌رێوبه‌راییه‌تی سینه‌ماكانی شاره‌كان بچنه‌ناو به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری وهونه‌ر به‌رامن نه‌مانی به‌رێوبه‌راتی گشتی سینه‌ما كه‌مكردنه‌وه‌ییه له ده‌سه‌ڵاتی سینه‌ماوسینه‌ماكاران و ده‌زگاكانی سینه‌ما، چه‌ندهه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن سینه‌ما بچووك بێته‌وه ئه‌وه ئازادیان كه‌م ده‌بێت، كاركردنیا كه‌متر ده‌بێت ئاشكراشه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سینه‌ما بچێته ناو به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری هونه‌ری شاره‌كان ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتیان كه‌م ده‌بێتـه‌وه سینه‌ما ئه‌نفال ده‌بێـت، نه‌مانی به‌رێوبه‌رایه‌تی گشتی سینه‌ما زه‌ره‌رێك ده‌دات له سینه‌ما، پێمان وابوو له‌دوا رۆژ ده‌زگای گشتی سینه‌ما ببێته ده‌زگایه‌كی سه‌ربه‌خۆ ته‌نسیقی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، من وه‌ك به‌رێوبه‌ری گشتی سینه‌ما هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌ییه‌ك پرسیان به ئێمه نه‌كردووه، ئه‌م پرۆژه یاساییه‌م نه‌مبیینیوه وا نیه كه ده‌ڵێن ئه‌م پرۆژه یاساییه‌مان داوه‌ته به‌رێوبه‌ری گشتی سینه‌ما و به‌رێوبه‌ری سینه‌مای شاره‌كان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
