
فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له ده‌رهێنانی "ئیبراهیم سه‌عیدی" له به‌شی كێبڕكێی ره‌سمی 63مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لۆكارنۆ" له وڵاتی سویسرا نمایش كرا.
به پێی راپۆڕتی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو"، كاتژمێر 9ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌مه 8ی ئۆگۆست به ئاماده‌بوونی سینه‌ماكاری كورد "ئیبراهیم سه‌عیدی"، وێنه‌گری فیلمه‌كه "بایرام فه‌زلی" و به‌رپرسی بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمه‌كه خاتوو "نه‌سرین میرشه‌ب"، ڕێوڕه‌سمی یه‌كه‌مین نمایش كردنی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" له هۆڵی "راڵتۆ 3" RIALTO 3 له به‌شی كێبڕكێی ره‌سمی "فیلمسازه خولقێنه‌ر و نوێخوازه‌كانی هاوچه‌رخ" له 63مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لۆكارنۆ" له وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه‌چوو.
"ماندوو" كه یه‌كه‌مین فیلمی سینه‌مایی سینه‌ماكاری مه‌هابادی "ئیبراهیم سه‌عیدی"یه، به‌رهه‌می وه‌زاره‌تی رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، له لایه‌ن كۆمپانیای "دریم له‌ب" Dream Lab به به‌رپرسیارییه‌تی خاتوو "نه‌سرین میرشه‌ب" له ئاستی جیهاندا بڵاوده‌كرێته‌وه و له ڕێوڕه‌سمێكی تایبه‌تدا بۆ فرۆشی فیلمه‌كه به ئاماده‌بوونی سه‌عیدی له به‌شی پێشبڕكێی ره‌سمی 63مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لۆكارنۆ" نمایش كرا و هه‌روه‌ها بڕیاروایه له رۆژانی داهاتوودا له 4 سانسی جیاوازدا نمایش بكرێت.
نمایشه‌كانی دیكه‌ی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو" بریتین له:
ـ كاتژمێر 8ی شه‌وی پێنجشه‌ممه 12ی ئۆگۆست، نمایشی تایبه‌ت بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له هۆڵی "كورسال"
ـ كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی 13ی ئۆگۆست، نمایشی ره‌سمی فیلمه‌كه له هۆڵی "لێسلا"
ـ كاتژمێر 15/4ی دوانیوه‌ڕۆی شه‌ممه 14ی ئۆگۆست، له هۆڵی "لێئالترا سێلا"
ـ كاتژمێر 7ی ئێوارێ شه‌ممه 14ی ئۆگۆست، له هۆڵی "لێسلا"
شه‌ست و سێیه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "لۆكارنۆ" له رۆژانی 4 تا 14ی ئۆگۆستی 2010 به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی سه‌رانسه‌ری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆردا له كۆمه‌ڵێك هۆڵی شاری لۆكارنۆ له وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "ماندوو".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
