نمایشی گشتی فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با" له ده‌رهێنانی شه‌هرام عه‌لیدی له سینه‌ماكانی پاریس ده‌ستی پێكرد و له لایه‌ن رۆژنامه‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه پێشوازی لێكرا.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با"، فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با"، "Whisper With the Wind" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد شه‌هرام عه‌لیدی دوای به‌ده‌ستهێنانی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵات له فیستیڤاڵه جۆراوجۆره‌كانی دنیا، هه‌فته‌ی رابردوو له سێ سینه‌مای MK2 پاریس له فه‌ره‌نسا به نمایش كرا و له لایه‌ن رۆژنامه ناوداره‌كانی ئه‌م وڵاته‌وه پێشوازی لێكرا. ئه‌م فیلمه له داهاتوویه‌كی نزیكدا له 15 سینه‌مای شاره جۆراوجۆره‌كانی فه‌ره‌نسا نمایش ده‌كرێت.
بینه‌رانی فه‌ره‌نسی له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می نمایشی "سرته له گه‌ڵ با" پێشوازییه‌كی باشیان لێ‌كرد و ئێستا له ریزبه‌ندی ئه‌م هه‌فته‌ی سینه‌ماكانی پاریس له پله‌یه‌كی باش دایه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه و گۆڤاره ناوداره‌كانی فه‌ره‌نسا به مانشێت و ناونیشانی جۆراوجۆر ئه‌م فیلمه‌یان به‌رز نرخاندووه، له‌وانه:
رۆژنامه‌ی "لۆمۆند" Le Monde: به فیلمی "سرته له‌گه‌ڵ با"، زیندووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به زیندوویی خراونه‌ته ناو گۆڕه‌وه"، "شێعرێك به وێنه له شه‌هرام عه‌لیدی سه‌باره‌ت به كوشتنی به كۆمه‌ڵی كورده‌كان له عێراق"
"ئۆمانیته" l’humanite: "گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به كاره‌ساتی كورده‌كان"
"كروا" La Croix: "ده‌نگی كێوه‌كانی كوردستان، هه‌ستی شاعیرانه‌ی مرۆڤ ده‌خاته ژێر كاریگه‌ری خۆیه‌وه"
"فیگارۆ" Le Figaro: له كوردستانی عێراق، په‌یامنێرێكی ده‌نگ، له گونده وێرانبووه‌كان له شه‌ڕدا سه‌باره‌ت به خۆڕاگری كورده‌كان ده‌دوێ"
"لیبراسیۆن" Liberation: "سرته له‌گه‌ڵ با"ی شه‌هرام عه‌لیدی سه‌ركوتكردنی كورده‌كان له لایه‌ن ڕژیمی به‌عسی سه‌دام"
"مێترۆ" Metro: "سرته له‌گه‌ڵ با" وه‌كوو ئه‌وه وایه كه كامێرا به شێوه‌ی شاراوه له كێوه‌كانی كوردستان داندرابێت. ژیانی واقیعی تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ ساته بێده‌نگه دوور و درێژه‌كان و دیالۆگه پچڕاوه‌كان"
"فیگارۆ ئێسكۆپ" Figaro Scope: "سرته له‌گه‌ڵ با" فیلمێكی سرنج ڕاكێشی كانی 2009 سه‌باره‌ت به عێراق"
"تێلراما" Telerama: یه‌كه‌مین به‌رهه‌می بڵندی شه‌هرام عه‌لیدی، "سرته له گه‌ڵ با" به
شێوازی فیلمی جاده‌یی، كۆمه‌ڵكوژی كورده‌كان به ده‌ستی ڕژیمی سه‌دام نیشان ده‌دات"
"پرۆگرێس" Le Progres: "سرته له گه‌ڵ با" به‌رهه‌می شه‌هرام عه‌لیدی؛ فیلمێكی زۆر تایبه‌ت له كێوه‌كانی كوردستان. ئه‌و ده‌نگه‌كان و قسه‌كان له سه‌ر كاسێت ده‌گوازێته‌وه"
"تێل سین ئۆبس" Tele Cine Obs: "سرته له گه‌ڵ با" به‌رهه‌می شه‌هرام عه‌لیدی؛ ده‌نگه‌كان و قسه‌كانی تۆماركراو له سه‌ر كاسێت. كومیكێكی دراماتیكی عێراقی. به رۆڵ بینینی "عومه‌ر چاوشین" و "مریه‌م بووبانی". 1 كاتژمێر و 17 خوله‌ك.
بۆ زانیاری زیاتر:
http://www. aps-presse. fr/download/ACACIAS/0104lemurmures. pdf
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی گشتی فیلمی سینه‌مایی "سرته له گه‌ڵ با".

