دوای ده‌رچوونی یه‌كه‌مین ژماره‌ی گۆڤاری International Kurdish press كه یه‌كه‌مین گۆڤاری نێوده‌وڵه‌تی كوردیه به هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و كوردی له به‌ریتانیا ده‌رده‌چێت، ژماره‌ی دووه‌می ده‌رچوو.
له ژماره‌ی دووه‌می International Kurdish press له به‌شی ئینگلیزیه‌كه‌یدا، وتارێكی سه‌رۆك مسعود بارزانی له باره‌ی بارودۆخی كوردستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه و پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌روه‌ها وتارێكی ئه‌حمه‌د تورك سه‌رۆكی ده‌ته‌په له باره‌ی خه‌باتی سیاسی كور له توركیا و بارودۆخی وڵاته‌كه و راپۆرتێك له‌باره‌ی تۆپبارانكردنی ناوچه‌كانی كوردستان له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسی و راپۆرتێك له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كوردستان و چه‌ندین وتار و لێدانه‌وه‌ی تر له باره‌ی كورده‌وه به زمانی ئینگلیزی بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له به‌شه كوردیه‌كه‌شیدا كۆمه‌ڵێك وتار و به‌دواداچوونی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی كورده‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه هه‌ریه‌كه له (د‌یڤید بلانكێت وه‌زیری به‌ریتانی، گاری كێنت ئه‌ندامی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، دكتۆر یوست هیڵته‌رمان له گروپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پڕۆفیسۆر مایكل كیلی ئه‌ندامی باڵای كۆمه‌ڵه‌ی زانایانی توێژینه‌وه‌ی جینۆسایدی جیهانی) تایبه‌ت بۆ International Kurdish press بۆچوونی خۆیان له باره‌ی كورده‌وه خستۆته‌ڕوو. هه‌روه‌ها له دوو به‌دواداچووندا بارودۆخی كوردانی ئه‌ڵمانیا و سوید خراوه‌ته‌ڕوو.
International Kurdish press گۆڤارێكی نێوده‌ڵه‌تی مانگانه‌یه و له یه‌ك كاتدا له له‌نده‌ن و كوردستان چاپ ده‌كرێت و له پازده ده‌وڵه‌تی ئه‌وڕوپا و وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا و كوردستان و به‌غدا و ته‌هران بڵاوده‌بێته‌وه.

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
