
دوای ئه‌وه‌ی تیپی شانۆی (سالار) له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا به‌ره‌و وڵاتی سوێد به‌ڕیكه‌وتن، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا دوو نمایشی یه‌كه‌میان به ئه‌نجام گه‌یاند.
له‌مباره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ندی ده‌رهێنه‌ر (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) له لێدوانێكی دا راگه‌یاند: " به‌شێوه‌یه‌كی بێهاوتا له‌مێژووی نمایشه میوانه‌كانی شانۆی ده‌وڵه‌ت (ریكس تیاتر) له‌وڵاتی سوێد، نمایشی (پاسه‌وان) له‌ده‌رهێنانی به‌نده‌و هه‌روها كاره‌كته‌ری نواندنی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا (ئه‌حمه‌د سالار) بوو، پێشوازییه‌كی زۆری لێكرا، نمایشه‌كانمان له رۆژانی (5و6) ـی شوبات له‌هه‌ردووشاری (كارڵستاد) و (ئۆبسالا) له‌نێو كه‌شوهه‌وایه‌كی هونه‌ریی و كلتووری (كوردی_سوێد) ی‌دا و به‌ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی یه‌كجار زۆری ئه‌و دووشاره كه‌له‌ناو هۆڵه‌كاندا جێگه‌بۆ به‌شێكیان نه‌مابوو".
هه‌روه‌ها ده‌روێش گوتیشی:"یه‌كه‌مین و دووه‌مین نمایشی (پاسه‌وان) به‌سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌وه پێشكه‌شكرا كه‌هه‌ر له رۆژی دواتردا له‌چه‌ندین رۆژنامه‌ی سوێدیدا هه‌واڵی سه‌ركه‌وتنی نمایشه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌و له‌سه‌ریان نووسی له‌نێوانیاندا رۆژنامه‌ی (Dagensnyheter) كه ده‌ڵێت (سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ ئه‌ستێرێیه‌كی كورد له گه‌شته‌كه‌ی شانۆی ده‌وڵه‌تدا) ".
جێی باسه ئه‌م گه‌شته هونه‌رییه له (نۆ) شاری وڵاتی سوێددا سازده‌درێت وئه‌مه جاری سێیه‌مه (تیپی شانۆی سالار) نمایشی ده‌كاته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له‌ساڵی (2006) له‌سلێمانی و، ساڵی (2007) له شاری به‌رلین نمایشی كرد و له‌به‌رهه‌مه‌سه‌ركه‌وتووه‌كانی نێوان هه‌رد وو هونه‌رمه‌ند (ئه‌حمه‌د سالار و ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) داده‌نرێت، ده‌قی (پاسه‌وان) له‌نووسینی هونه‌رمه‌ند (دڵشاد مسته‌فا) ـیه‌و سێیه‌مین تێكستی ئه‌م نووسه‌ره‌یه كه (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش) كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام داوه.
عه‌بدولغه‌فار عه‌بدوڵڵا
Abdulgafar1981@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
