هونه‌رمه‌ند کاوه ڕه‌مزی دبلۆمای (Bochelor of Fine Art –BFA-) له ئه‌کادیمیایی هونه‌ره‌جوانه‌کانی (ئاکی) شاری ئینسخێده له وڵاتی هوڵه‌ندا، به‌ده‌ستهێنا
ڕۆژی یه‌کشه‌که 30 مه‌ی، هونه‌رمه‌ند کاوه ڕه‌مزی له‌گه‌ڵ حه‌وت هونه‌رمه‌ندی هۆڵه‌ندی و ئه‌ڵمانی تردا، ده‌رچوانی ئه‌کادیمیایی هونه‌ره‌جوانه‌کانی (ئاکی) شاری ئینسخێده له وڵاتی هوڵه‌ندا، ئاهه‌نگی کردنه‌وه‌ی پێشانگایی تاقیکردنه‌وه‌ی ده‌رچوونی کۆتایی 2010 بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ به‌ڕێوه چوو.
ناونیشانی کۆتایی کاره هونه‌رییه‌کانی (گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌و) (Terug naar huis) بوو. ناونیشان و تێکستێکه، بووه جێگای سه‌رنج ڕاکێشانی بینه‌رانی پێشانگاکه. به‌کورتی تێکسته‌که باسی ژیان و ئازاری خۆی و خه‌ڵکانی ئاواره ده‌کات. کاوه ڕه‌مزی له‌ڕێگه‌ی کاره‌کانییه‌وه، ده‌یه‌وێت لێره‌وه به‌بێ ترس و به‌بێ ئازار بۆ بیره‌وه‌رییه کۆنه‌کانی، که به (ماڵه‌وه) ناوزه‌دیکردون بگه‌ڕێته‌وه. هه‌ربۆیه ناونیشانی کاره‌کانی ناوناوه (گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه).
هاوڕێ و دۆستانی کاوه ڕه‌مزی، به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شدارییان له ئاهه‌نگه‌که‌دا کرد و کاتێکی خۆشیان به‌ته‌ماشاکردنی تابلۆکانه‌وه به‌سه‌ر برد، هه‌مووان له‌ناخیانه‌وه دڵخۆشبوون به سه‌رکه‌وتنی هونه‌رمه‌ندێکی کورد، به‌پله‌یه‌کی باش شانبه‌شانی هاوڕێ ئه‌ڵمان و هوۆڵه‌ندییاکانی.
په‌یامنێری کوردستان نێت، به‌شداری ئاهه‌نگی ده‌رچووانی هونه‌رمه‌ندانی ئه‌کادیمیایی هونه‌ره‌جوانه‌کانی (ئاکی) شاری ئینسخێده بوو. له‌گه‌ڵ سێ ماموستای ئه‌کادمییه‌که ده‌رباره‌ی کاوه ڕه‌مزی و کاره‌کانی دو.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا که ڕای مامۆستایان له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا به‌رامبه‌ر هونه‌رمه‌ند کاوه ڕه‌مزی: مامۆستایه‌ك وتی، هونه‌رمه‌ند کاوه، خاوه‌ن که‌سایه‌تییه‌کی به‌هێز و هونه‌رمه‌ندێکی به‌توانایه. یه‌کێکه له‌و قوتابیانه‌ی که زۆر (جدی) بووه له‌کاره‌کانیدا و هه‌وڵی باشی داوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که کاوه، ته‌نها قوتابییه‌ک بوو له ئه‌کادمییه‌که‌ماندا، له کولتوورێکی تری جیاواز له کولتووری ئه‌ورپی له‌گه‌ڵماندا بوو. له‌ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا ئێمه‌ش له‌کاوه‌وه فێری شتگه‌لێکی جوان له کولتووری ئه‌و فێربووین.
کاوه ڕه‌مزی ماوه‌ی پێنج ساڵه سه‌رقاڵی خوێندنه له ئه‌کادیمیای ناوبراودا و چه‌ندین پێسانگای له ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌ندا کردۆته‌وه، وهه‌موو پێشانگاکانی، جێگه‌ی سه‌رسورمان و په‌سندی بینه‌ره‌کانی بووه.
دوای ته‌واو بوونی پێنج ساڵ خوێندن کاوه، دبلۆمای (Bochelor of Fine Art –BFA-) به‌ده‌ستهێنا. که له بواری(هونه‌ری شێوه‌کاری ئۆتۆنۆم)دا بوو
جێی ئاماژه‌یه: هونه‌رمه‌ند کاوه له 4-7 -2010 له‌گه‌ڵ چه‌ند هونه‌رمه‌ندێکی هۆڵه‌ندی و ئاڵمانی له ده‌رچووانی ئه‌کادمییه، پێشانگایه‌کی هاوبه‌ش له (Rijksmuseum Twenthe) له شاری ئینسخێده له هۆڵه‌ندا به‌شدرا ده‌بێت. ئه‌م پێشانگایه‌ش ماوه‌ی مانگێك ده‌خایه‌نێت.
