به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئامارێكی ساڵانه‌ی ڕێكخراوی یونسێف، ڕۆژانه (26) هه‌زار منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ گیان له‌ده‌ست
ده‌ده‌ن. كۆمیسیۆنی باڵای یونسێف ڕای گه‌یاند: ئاماری مردنی منداڵان له‌نێوان وڵاتانی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ندا به‌رده‌وام جیاوازیه‌كی ئێجگار زۆر به‌دی ده‌كرێت. ڕێكخراوی یونسیف داوای له سه‌رۆكی وڵاتانی سه‌رمایه‌دارانی جیهان كرد، بۆ كۆمه‌ك كردن به وڵاتانی هه‌ژار كه به‌رزترین ڕێژه‌ی مردنی مندڵانی تێدا ڕووده‌دات، ده‌ستی هاوكاریان بۆ درێژبكه‌ن و هاوسۆزی خۆیان بنوێنن. هه‌روه‌ها یونسێف له‌م ئاماره‌دا ئاماژه‌ی به‌خاڵێكی گرنگ داوه و ده‌ڵێت: له‌ساڵی ڕابووردودا به هۆی به‌رنامه‌كانی سیسته‌می كوتانی منداڵانه‌وه و ئه‌م ڕێژه‌ی مردنه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌جیهاندا دابه‌زیوه. به‌پێی ڕاپۆرتێكی یونسێف، له‌ساڵی (1960) تاكو (2006) ڕێژه‌ی مردنی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ له60% دابه‌زیوه و بۆیه‌كه‌مین جاره له‌جیهاندا ده‌بینرێت كه له‌ساڵی ڕابووردوودا ڕێژه‌ی مردن له (10) ملیۆن كه‌متر بووه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه هێشتا ئه‌م ڕێژه‌یه له‌هه‌ندێك وڵات‌دا له‌لیستی ئه‌م ئاماره‌دا هه‌ر به‌رزه و دانه‌به‌زیوه، بۆنموونه له‌م ڵاتانه‌دا له (1000) منداڵ ئه‌م ژماره‌كه‌مه به زیندوێتی ماونه‌ته‌وه: سیرالیۆن (270) منداڵ، ئانگۆڵا (260) منداڵ، ئه‌فغانستان (257) منداڵ، نیجیریا (253) منداڵ، لیبیریا (239) منداڵ، هۆكاری ئه‌مه‌ش زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه هه‌میشه ده‌سته‌و یه‌خه‌ن له‌گه‌ڵ جه‌نگ و هه‌ژاریدا، هه‌ربۆیه زیاتر له هه‌ر چوارمنداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ یه‌كێكیان گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ڕێكه‌وتننامه‌ی مافی مرۆڤی منداڵ له (189) وڵات پێكهاتوه. له ساڵی (1990) له‌ئێران له نێوان هه‌زار منداڵ (35) كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌ڵام له‌م ئاماره تازه‌ی یونسێف دا هاتوه پێوانه‌ی مردنی منداڵی خوار پێنج ساڵ له‌ئێراندا به‌رامبه‌ربه ئاماری ئه‌وساڵه بوه‌به نیوه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌یه.
هه‌روه‌ها یونسێف له ڕاپۆرتێكی تری‌دا ده‌ڵێت: گرنگترین هۆكاری مردنی منداڵ له جیهاندا به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشیانه‌وه ڕووده‌ده‌ن كه ده‌كرێت كۆنترۆڵ بكرێت.. وه‌ك: مه‌لاریا، ئیسهال، به‌دخۆراكی، توشبوون به‌ڤایرۆسی (h، I، v) ئایدز.
هه‌روه‌ها مردنی منداڵانی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ زیاتر له وڵاتی ئه‌فه‌ریقای ڕه‌ش به‌رچاو ده‌كه‌وێت. زۆربه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه‌ده‌مرن له ته‌مه‌نی یه‌ك مانگیدان.
كۆمیسیۆنی باڵای یونسێف ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد: به‌داخه‌وه هیچ پڕۆژه‌یه‌ك بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه له‌جیهاندا نه‌هاتۆته ئاراوه، هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه‌تاڕاده‌یه‌ك سیسته‌می ته‌ندروستی كاریگه‌ری باشی هه‌بوه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردنی منداڵان.
به‌ڕێوه‌به‌ری یونسێف وتی: به‌ڕاستی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئامارێكی له‌مجۆره مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه بۆ كۆمه‌ڵه‌ی ڕیكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، له‌ساڵێكدا مردنی 7، 9 ملیۆن منداڵی خوارته‌مه‌ن پێنج ساڵ قابیلی قه‌بوڵكردن نیه، له‌كاتێكدا به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه شتێكی سانایه و ده‌توانرێت به‌ره‌نگاری ببینه‌وه ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی جدی و مرۆڤدۆستانه كاری بۆبكرێ!. بۆنموونه پاراستنی ته‌ندروستی دایكان له‌كاتی سكپڕیدا، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی منداڵی ساغ و به‌ته‌ندروست به‌دنیا بێنن. جگه‌له‌وه‌ش هوشیاركردنه‌وه‌ی دایكان بۆ پێدانی شیری خۆیان به‌كۆرپه‌له‌كه‌یان یه‌كێكه له ڕێگه‌چاره‌ی پاراستنی منداڵ له‌مردن و نه‌خۆشی، به‌تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی كه‌می ئاوی پاك بوونه‌ته‌وه بۆ خواردنه‌وه. جگه‌له‌مه‌ش سیسته‌می ته‌ندروستی كوتان و دابینكردنی خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ڤیتامینه‌كان، به‌تایبه‌تی ڤیتامین (A) و یۆد، بۆ نه‌جاتی ژیانی منداڵان له‌مردن زۆر كاریگه‌ره.
هه‌روه‌ها یونسێف له‌م ئاماره‌یدا ئاماژه‌ی به‌شه‌ش وڵات داوه، كه‌مترین ڕێژه‌ی مردنی منداڵ تێیدا ڕووده‌دات وه‌ك: سوید، سه‌نگاپور، ئیزله‌ندا كه‌له هه‌ر (1000) منداڵی خوار ته‌مه‌ن پێنج ساڵ، ته‌نها سیانیان ده‌مرن. كه‌می ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له‌م وڵاتانه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بایه‌خدان به سیسته‌می ته‌ندروستی دایكان و منداڵان.
به‌پێی داڕشتنی به‌رنامه‌مه‌كانی وڵاته یه‌كگروه‌كان، ده‌بێت له‌هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا مردنی منداڵان له‌جیهاندا تا ساڵی (2015) دووسێیه‌می ئه‌ندازه‌یه‌ی ئێستا داببه‌زێت.
سه‌رچاوه سایتی: bbc
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
