
ئه‌مڕۆ شه‌مه 4ی دیسێمبه‌ر به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "نیوه مانگ" له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری كورد به‌همه‌ن قوبادی، یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "به‌غدا" له وڵاتی عێراق ده‌كرێته‌وه. هه‌روه‌ها فیلمی سینه‌مایی "كیسه‌ڵه‌كانیش ده‌فڕن" له ده‌رهێنانی ئه‌م فیلمسازه به‌ئه‌زموونه‌ی كوردستان له یه‌كێك له رۆژانی به‌ڕێوچوونی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا نمایش ده‌كرێت.
به‌همه‌ن قوبادی له ئاماده‌كردنی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی "به‌غدا" و هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی فیلمه‌كانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م فیستیڤاڵه هه‌وڵێكی زۆری داوه و له رۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م فیستیڤاڵه‌دا به‌شدارییه‌كی چالاك و به‌رده‌وامی ده‌بێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی فیلمی "به‌غدا"، یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تبلیس" له وڵاتی گورجستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" دوایین به‌رهه‌می به‌همه‌ن قوبادی له به‌شی "ئاسۆكان" نمایش ده‌كرێت.
یازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "تبلیس" به نمایشی كۆمه‌ڵێك
فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی جۆراوجۆر له رۆژانی 6 تا 12ی دیسێمبه‌ری 2010 له شاری تێفلیس له گورجستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
فیلمی سینه‌مایی "كه‌س له پشیله ئێرانییه‌كان خه‌به‌ری نییه" له دوایین به‌شداری
نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا له دو سانسی جیاوازدا له به‌شی پێشبڕكێی سه‌ره‌كی شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ناوچه‌ی ئازاد" له وڵاتی سێربستان و هه‌روه‌ها له سێ سانسی جیاوازدا له به‌شی پانۆڕامای 21مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "لایف" له وڵاتی ئێسلۆڤانیا نمایشكرا.
شه‌شه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "ناوچه‌ی ئازاد" به دروشمی "ئه‌وپه‌ڕی سنووره‌كان" و به نمایشی 26 فیلمی سینه‌مایی له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له رۆژانی 5 تا 10ی نۆڤه‌مبه‌ر له شاری بێلگراد له سێربستان و 21مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "لایف" له رۆژانی 10 تا 21 شاری لیۆبلینا له وڵاتی كۆماری ئێسلۆڤانیا نۆڤه‌مبه‌ر به‌ڕێوه‌چوون.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
