
ئەگەرچی ئێمە لە دەرەوەی وڵات گەورەبووین، بەڵام خۆشەویستیمان بۆ کورد و کوردستان وای لێکردووین کە زمانەکەمان بە باشی فێر بین. دراما کوردییەکان هاوکارێکی باش بوون بۆمان بۆ باشکردنی زمانەکەمان. یەکێک لەو درامایانە (ڕەشەی پۆلیس) بوو کە زۆرمان پێ خۆش بوو هیچ ئەڵقەیەکمان لەدەست نەدەدا، بەتایبەت ئەکتەری گەورەی کورد مامە تەها خەلیل کاریگەرییەکی زۆری لەسەر داناین، بۆیە ساڵی ٢٠٠٦ کاتێک سەردانی کوردستانمان کرد، یەکەم شت کە کردمان سەردانی بەهەشتی تەها خەلیل بوو و وەکو یادگارییەک لە هزر و هۆشماندا ماوەتەوە، بۆیە بە هەواڵی کۆچی ناوادەی مامە تەها خەلیل زۆر نیگەرن بووین. خۆمان و خانەوادەکانمان بەگەرمی سەرخۆشی لە خۆمان و لە هەموو دۆستانی مامۆستای نەمر و خزم و کەسووکاری دەکەین.
هیوادارین گیانی مامۆستای نەمر بە بەهەشتی بەرین شاد بێت و لەو دنیاش بۆ کورد و کوردستان تێهەڵچێتەوە.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
