
لەبارەی دواین کاری هونەری خۆی هونەرمەند ئالان عومەر رایگەیاند ئێستا لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ سەردانی وڵاتی فینلەند بۆ بەرهەمهێنانی کلیپێک لە سەر ئەرکی کۆمپانیایەکی پرۆفیشناڵ و بە کوالێتێکی بەرزی هونەری.
لەو بارەوە ئالان عومەر وتی"ماوەیەکی زۆرە بەنیازی بەرهەمهێنانی کلیپێکم بەڵام لە کۆمپانیا کوردییەکان بەدوای جێگەیەک دەگەڕام کە لە ئاستی کوالێت و کارو بەرهەمەکانیان رازی بم دواتر کە زانیم کۆمپانیای رای كوالیتی دامەزراوه بۆ بهرههم هێنانی فیلم و كلیپ و دیكۆمێنت و فۆتۆ، پهیوهندییهكی تهلەفۆنی لەنێوان من و ئەو کۆمپانیا دروست بو دواتر مالپهرهكهیانم بینی كه وهك نمونه چهند كارێكیان ئهنجام داوه. بەراستی شێوازی کارو کوالێتی کارەکانیان جێی رەزامەندی ئەوانەن کە کولێتی و کاری سەردەمی مەبەستیانە، بۆیە بڕیارماندا لەگەڵ ئەو کۆمپانیایە کار بۆ کلیپکردنی یەکەمین گۆرانی دوا ئەلبومم بکەین کە لەئاوازی هونەرمەند هەڵکەوت زاهیرو دابەشی گۆران کامیل و هۆنراوەی ئەکرەم ئەمین"ه.
ئالان ئەوەشی وت کە"لای من فکرەو تێڕوانینی هەر خاوەنکارێکی هونەری زۆر گرنگە کاتێک قسەم لەگەڵ کاک بروا تەها خاوەنی کۆمپانیاکە کرد کە خاوەنی بروانامەی ماستەرە لە سینەما، تێگەشتم کە خاوەنی فکرەو تموحاتی جوانە لە خزمەتکردنی هونەردا، بۆیە بەراستی خۆشحاڵ بووم لەگەڵ ئەو کۆمپانیا کار بۆ ئەو بەرهەمە بکەم بەهیوام ئەم بەرهەمە دەستپێکێک بێ بۆ کارکردنی بەردەوامم لەگەڵ کۆمپانیای رای کوالێتی".
هەروەها وەک ئالان رایگەیاند بڕیارە ٢٨/١٠/٢٠١٠ بەرەو وڵاتی فینلاند بەڕێبکەوێ بۆ بەرهەمهێنانی ئەو کلیپە.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
