
رێناس _ ئامانجمان لە دامەزراندنی کۆمەڵەی لاوان هۆشیار کردنەوەی لاوانی کورد وە دورخستنەوەیان لە کارە خراپەکانی کۆمەڵگایی ئەوروپا، لەهەمان کاتیش‌دا هاوکاریکردنیان بۆ دوور بوونیان لە بیری دواکەوتووی و ڕۆشنبیرکردنیان بە یەکسانی نێوان کوڕ وکچ .
هونەر پانتایەکی گەورەو بەرفراوانە چەندین لق و پۆپی لە خۆوەگرتووە، لە نێوانیانیشدا هونەری هەڵپەرکێیە .
ئەم هونەر لە نێو کۆمەڵگایی کوردیماندا گرینگی‌و تایبەتی خۆی هەیەو هەر لە دێرزەمانەوە جێگایی سەرنج ڕاکێشی خەڵکی بوونە و ئێستاش لەگەڵدابێت بە کۆمەڵێک گۆڕانکاریەوە بەردەوامی هەیەو لەلایان نەوەکانی ئێستاماندا، بۆیە دەینین کە گەلانی جیهان لەزۆربەی بۆنەکانی خۆیان ونێونەتەوەیەکاندا بە چەند تابلۆیەکی جوانی هەڵپەرکێ ووڵاتەکەیان نیشانی هەموو جیهان دەدەن، لێرەشدا لە ووڵاتی سوید کۆمەڵێک گروپی هەلپەرکێی بەتواناو بەشێوازێکی سەردەمیانە دامەزران و توانیویانە ئەم هونەرش بە گەلی سوید بناسن و سەرنجیان ڕابکێشن و ئاشنایان بکەن لە زۆربەی ڤیستیڤالەکانی ناوخۆی سوید‌و دەوروبەر بە هونەری هەڵپەرکێی کوردی .
بۆیە بەباشمان زانی کە لەگەڵ گەنجێکی چالاک لەم بوارەو سەرپەرشتیاری کۆمەڵەی لاوان خاتوو رێناس ئامانج ئەم گفتوگۆیە سازبدەین ..
لەسەرەتا لێمان پرسی کە دەمانەوێت زیاتر بە خوێنەرانی ڕۆژنامەکەمان بناسێت، ئەمیش بە خۆشحالیەوە بەم شێوەیە خۆناساند، ، بەڵی من ناومن رێناس ئامانج رزایە لە دایک بووی ساڵی ١٩٩٢ م خەلکی شاری سلێمانیم وە لە تەمەنی ٨ ساڵی لەگەڵ ماڵەمان کوردستان‌مان بەجێهێشت هاتین بۆ ووڵاتی سوید لەشاری یۆتۆبۆری نیشتەجێبوین و وە ئێستا قوتابی شەشەمی ئامادەییم بەشی وێژەیی .
پاشان پرسیمان کاروچاڵاکیتان لەماوەی دروست بوونی کۆمەڵەکەتان چین و ئامانجی دروست بوونی کۆمەڵەکەیان چیە و ئایا تەنها هونەری هەڵپەرکێیە کە ئەوان دەیانەوەێت لاوان کۆبکاتەوا، ئەمیش بەم شێوەیە دێژە بە وەلامەکانی دەدات، ،
ئێمه کۆمه‌ڵه‌ی لاوان-یه‌تۆبۆری له وڵاتی سوید بۆ ماوه‌ی 2 ساڵه هاڵساوین به خزمه‌تی لاوه‌کانمان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، کۆمه‌ڵه‌که‌مان پێکهاتووه له نزیکه‌ی 150ئه‌ندامی گه‌نج به چه‌ند چالاکییه‌کی جۆراوجۆر.
یه‌کێک له چالاکییه‌کانمان گروپی هه‌ڵپه‌رکێمانه که پێکهاتووه له 45 کچ‌و کوڕی لاو.
گروپی هه‌ڵپه‌رکێیه‌که‌مان له زۆربه‌ی بۆنه نیشتمانی، نه‌ته‌وه‌یی، نێونه‌ته‌وه‌یی و له فیستڤاڵه‌کانی وڵاتی سوید، وڵاتانی ده‌روبه‌ر به‌شداریمان کردووه.
جێگه‌ی ئاماژه‌بۆکردنه له گه‌وره‌ترین فیستڤاڵی ئه‌وروپا
(hammarkullekarnevalen)که هه‌موو ساڵێک له شاری یه‌تۆبۆری له وڵاتی سوید سازده‌درێت، گروپه‌که‌مان توانی ئه‌مساڵ ( 2010 ) له‌ناو 35 نه‌ته‌وه‌دا پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ستبێنێت وه‌ک باشترین گرووپ ده‌رچیت .هه‌روه‌ها ئه‌ندامێکمان وه‌ک شاژنی که‌رنه‌ڤاڵ هه‌ڵبژێردرا.
هاوکات مانگی 8 ی ئه‌مساڵیش بانگهێشتکراین بۆ وڵاتی ئۆسلۆ پایته‌ختی وڵاتی نه‌رویج بۆ به‌شداریکردنمان له یه‌که‌مین فیستڤاڵی کلتووری و ڕۆشنبیری کوردی له‌و وڵاته. هه‌ر له‌و فیستڤاڵه‌دا گروپه‌که‌مان خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی وه‌رگرت له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیاری فیستڤاڵه‌که‌دا.
گروپه‌که‌مان جه‌ند جارێکیش به‌شداری کردووه به نمایشی جل‌و به‌رگی کوردی له چه‌ند جۆره پێشانگایه‌کدا له وڵاتی سوید
هه‌روه‌ها له کۆمه‌ڵه‌که‌ماندا جگه له گروپی هه‌ڵپه‌كێ چه‌ند جالاکییه‌کی دیکه‌مان هه‌یه له‌وانه ( کردنه‌وه‌ی خول بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی گه‌نجان، کردنه‌وه‌ی خولی وانه‌کانی خوێندن بۆ هاوکاریکردنی خوێندکاران، له هه‌مانکاتیشدا به‌شێکمان هه‌یه بۆ زمانی کوردی )
وه‌ک کۆمه‌ڵه‌ی لاوان-یه‌تۆبۆری، گروپی هه‌ڵپه‌ڕکێکه هه‌میشه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌خزمه‌تکردنی گه‌نجه‌کانمان، دورخستنه‌وه‌یان له کاره خراپه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وروپی، هه‌روه‌ها بۆ نزیکردنه‌وه‌یان له کلتوورو هونه‌ری کوردی، بیری نیشتمانپه‌روه‌ی وە ئامانجی سەرەکیمان هۆشیار کردنەوەی لاوانی کورد وە دورخستنەوەیان لە کارە خراپەکانی کۆمەڵگایی ئەوروپا، لەهەمان کاتیش‌دا هاوکاریکردنیان بۆ دوور بوونیان لە بیری دواکەوتووی و ڕۆشنبیرکردنیان بە یەکسانی نێوان کوڕ وکچ .
لەپرسیارێکی ترماندا کە پرسیمان کێن هاوکارتان و پالپشتان بێت و سەرچاوەی دارایتان لەکوێوە وەیە، وەدەربارەی کارکردن لە نێوان دوو کەلتووری واتا کەلتوری کوردی و سویدی ئەمیش بەم شێوەیە وەڵامی داینەوە،
ئێمە سەر بەهیچ لایەنکو ڕێکخراوێکی سیاسی نین تاوکو کەسێک هەبێت هاوکار وپاڵپشتمان بێت و بەڵکو ئێمە تواناکانمان و بەردەوامیمان سەرچاوەی پاڵپشتیمانە و وە لەووڵاتی سوید هاوکاریی دارایی وەردەگرین کە ئەمەش پاش ئەوەی هەر گروپێک مۆڵەتی کارکردن وەردەگرێت ئەوا دەتوانێت یارمەتی دارایی لەو شوێنە وەردەگرێت کە بەرپرسن لە کۆمەڵەکانی ناوخۆیی.
لەکۆتایشدا بەبۆنەی گۆڕینەوەی ئەڵقە لەگەڵ خۆشەویستەکی پیرۆزبایمان لێکرد و پرسیمان کە دروستکردنی خێزان نابێتە دورکەوتنەوەی لە کارە هونەریەکانی رێناس خان وتی،
سەرەتا سوپاستان دەکەم نەخێر نابێتە هۆکاری دوورکەوتنەوەم لە کارەکانم بە پێچەوانە هاوسەرەکەم زۆر زیاتر هانمدەدات کە بەردەوامبم ..
