
له درێژه‌ی نمایشه‌كانی وه‌رزی هه‌ولێری شانۆیی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێر شانۆگه‌ری "فرێم- گوڵبژێرێك له گرێیه‌كانی شكسپیر"، له هۆڵی گه‌لی شاری هه‌ولێر نمایش ده‌كا.
ئه‌م شانۆگه‌رییه كه كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی رۆژانی 21و22و23/9/2010 له هۆڵی گه‌لی شاری هه‌ولێر نمایش ده‌كرێ.
گرێیه‌كانی شكسپیر پوخته‌یه‌كه له شانۆگه‌رییه‌كانی "هاملێت، لیرشا، ئۆتێللۆ، ماكبێس، رۆمیۆ و جولێت، ریچاردی سێ، قه‌یسه‌ر"ی نووسه‌ری به‌ناوبانگی جیهانی شكسپیر كه له‌لایه‌ن دیار عومه‌ر ئاماده‌كراوه‌و هه‌ر خۆشی ده‌رهێنانی بۆ ده‌كا وهه‌ریه‌ك له "گێلاس ناسر، مه‌سعود عوسمان، دڵشاد شه‌هاب، هۆشه‌نگ عادل، زه‌رده‌شت جه‌لال، بارزان ئاراس، هاوكار سه‌عدی، رێكان ئه‌حمه‌د"وه‌كو ئه‌كته‌ر له نمایشه‌كه به‌شدارن.
له لێدوانێكیدا دیار عومه‌ر ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌رییه‌كه گوتی: فرێم شانۆگه‌رییه‌كه له كۆمه‌ڵێك ده‌قی زۆر دیاری جیهانی شكسپیر ئاماده‌م كردووه‌و دووه‌م نمایشی وه‌رزی هه‌ولێری شانۆییه، كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر سازیده‌كا".
دیار عومه‌ر گوتیشی": له‌و كاره‌دا هه‌وڵمداوه ده‌قه‌كانی شكسپیر و ئاماده‌كردنه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك بێ كه له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆ بگونجێ و بینه‌ر چێژی لێ وه‌ربگرێ".
شایانی باسه له‌و شانۆگه‌رییه‌دا مه‌هدی حه‌سه‌ن و یوسف عوسمان وه‌ك یاریده‌ده‌رانی ده‌رهێنه‌ر و هه‌ڤاڵ جه‌وهه‌ر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری شانۆ كارده‌كه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
