هه‌ڵاڵه‌ی پێنجوێن ئه‌و ده‌نگی ژنه‌یه كه توانیوێتی بێسڵه‌مینه‌وه له هیچ كۆت و به‌ندێكی كۆمه‌ڵگه و بێ‌ترس له هیچ جۆره ووشه‌یه‌كی قه‌ده‌غه كرا‌و رۆحی خۆی هه‌ڵڕژێته سه‌ر په‌ره‌كاغه‌ز و ته‌واوی بیركردنه‌وه‌كانی بكاته یه‌ك پارچه له ده‌نگی به‌رز، من كه هه‌ڵاڵه‌م بینی پرسیم ده‌كرێ بزانم ئه‌م تێكه‌لڕ بوونه‌ی نێوان تۆ و شیعر چ هۆكارێك له‌پشتیه‌وه بونی هه‌یه؟ ئه‌و ووتی"به‌رله هه‌رشتێ وه‌ك مرۆڤێك پاشان وه‌ك ژنێك به پێویستم زانیوه له ژیانه چه‌نجاڵه‌دا پنتێك بۆخۆم ببینمه‌وه كه تێیدا بتوانم گوزارشت له خه‌ون و ئازاره‌كانی ژنان بكه‌م"ئه‌و پنته‌ی هه‌ڵاڵه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا دنیای شیعربوو كه خۆی گوته‌نی توانی به‌ده‌ستی بهێنێ و له‌و دنیایه‌دا به‌ئارامی وه‌ڵامی كۆمه‌ڵێ پرسیاری دست بكه‌وێ كه له واقیعدا نیه..
شیعر وه‌ك مه‌خلوقێك
پێَویستی ده‌قێكی جوان لای هه‌ڵاڵه زمانێكی تایبه‌ت و شێوازێكی تایبه‌ت به‌خودی نوسه‌ره كه ئاوێته به فه‌نتازیای شیعر و خه‌یالڕ و باكگراوندی رۆشنبیی ده‌بێت، ئه‌و ده‌ڵێت" ئه‌مانه له‌گه‌لڕ مۆزیكی شیعر ئاراسته‌ی شیعر دیاری ده‌كه‌ن و شیعر دێنێته بوون، دواجار شیعر وه‌ك مه‌خلوقێك دێته سه‌ر سه‌كۆی وتن و هه‌موو رازه‌كان ده‌دركێنێ"..
هه‌ڵاڵه مه‌حرومه له جوانی
هه‌ڵاڵه‌یه‌ك كه له‌ژیاندا مه‌حرومه له زۆر جوانی له زۆر به‌ركه‌وتن به‌سروشت مه‌حرومه له خودی خۆشی، له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا شیعر زۆر بزێوه و ئه‌توانێ سه‌ر به‌هه‌موو كونج و كه‌له‌به‌ر و شوێنێدا بكات كه‌واته ئه‌مه ئه‌و جیاوازكیه‌یه كه‌له‌نێوان هه‌ڵاڵه‌و شیعردا بوونی هه‌یه ئه‌و كه خاوه‌نی ئه‌م قه‌ناعه‌ته‌یه راشكاوانه ده‌ڵێت"من ده‌بێ بگه‌ڕێم و كۆبكه‌مه‌وه، له خۆشی و ناخۆشی له جوانی و ناشرینی له ئازار له مه‌ستی وه هه‌مان كات هه‌مووی بكه‌مه رۆحی ئه‌و شیعره بزێوه وه" له‌گه‌لڕ ئه‌مه‌شدا كاتێك شیعر و هه‌ڵاڵه بۆ چركه خوڵقاندن ئاوێته ده‌بن هیچ جیاوازیه له نیچ وانیاندا نامێنێ و ده‌بنه ته‌واو كه‌ری یه‌كدی..
شیعر ناخرێته مه‌زاده‌وه
ڤیستڤالڕ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌یه كه له‌یه‌كیه‌وه دوورن، دوورن له‌رووی بیركردنه‌وه‌و ده‌ربڕینه‌وه، دوورن له‌رووی دنیابینی خاوه‌نه‌كانیانه‌وه، هه‌ڵاڵه‌ش به‌ده‌رنه‌بوونه له‌به‌ژداربونی ڤیستیڤالڕ به‌ڵام وه‌ك میوان نه‌ك گرێوكه‌ر، هه‌ڵاڵه هۆكاری ئه‌م گرێونه‌كردنه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه شیعر زۆر له‌وه گه‌وره‌تره بخرێته مه‌زاده‌وه" به‌بۆچوونی من ده‌ق زۆر له‌وه گه‌وره‌تره كه بخرێته مه‌زاده‌وه و خه‌ڵكانێ هه‌ڵسه‌ندگاندنی بۆبكه‌ن كه تێیدا بنه‌ماكانی شیعریه‌ت فه‌رامۆش بكه‌ن"..
ووشه‌كان بڤه‌نین
به‌كار هێنانی ووشه‌ی بڤه لای كچه‌كه‌ی پێنجوێن بوونی نیه، پێی وایه "زۆرجار جوانی شیعرێك له‌ودا ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌و ووشانه‌ی كه له‌بنه‌ڕه‌تدا بڤه‌نین داب و نه‌ریت و كۆمه‌ڵگه بڤه‌ی كردوون" " من هه‌رگیز بیرمن له‌وه نه‌كردۆته‌وه كام ووشه بڵیبَم یان نه‌یڵێم، كام ووشه جوانه یان نا" هه‌موو ووشه‌یه‌ك لای ئه‌و شوێنی خۆی له‌شیعره‌كانیدا ده‌كاته‌وه چونكه ئه‌وه شیعره ووشه بۆ هه‌ڵاڵه دیاری ده‌كات چی بڵێت.. " ووشه‌كان هه‌موو جوانن، ژیان هه‌موو جوان، شیعر جوانه، ئه‌وه ئیچمه‌ی مرۆڤین ماسكێكی نه‌خوازراو ده‌كه‌ینه به‌ری هه‌موو شته‌كان و ناشرین نمایشیان ده‌كه‌ین"..
كامیان ده‌چنه‌وه سه‌ر خێڵی شیعر؟
من حه‌زمكرد بزانم دایك و باوكی هه‌ڵاڵه كامیان ده‌چنه‌وه سه‌ر خێڵی شیعر؟ به‌ڵام هه‌ڵاڵه له‌ناخه‌وه پێی ووتم" هه‌ردووكیان.. هه‌ردوكیان.. هه‌ردوو وه‌ك یه‌كن بۆمن و ئازاره‌كانم، بۆ شیعره‌كانم، ئێمه‌به‌هووان یه‌ك خێڵین، یه‌ك بنه‌چه‌و یه‌ك ئاراسته‌شمان هه‌یه"
كێ زاكیره‌ی پڕده‌كات له‌شیعر؟
مه‌خلوق گه‌لی كه بوونی پڕه له‌ئارامی و له‌سه‌ركێشی و له‌جوانی، بۆ هه‌ڵاڵه ئه‌م مه‌خلوقه ده‌توانێ بچێت و ده‌ستی بگرێ بۆ دنیای شیعر و بۆ عاشقبون و به‌رده‌وامی، ئه‌و ژنه شیعرنوسه ده‌ڵێ"هه‌ندێ جار توڕه‌م ده‌كات تا بگریم و هه‌ندجێ جاریش هێمنم ده‌كاته‌وه وه‌ك باران، من له‌گه‌لڕ ئه‌و زۆر ناسازم هه‌مان كات بێ ئه‌ویش ناژیم، هه‌میشه له‌جه‌نگدام هه‌ر ئه‌م جه‌نگه‌ش پڕم ده‌كات له‌شیعر، پڕم ده‌كات له گۆرانی و له سره‌وتن، وه‌ك قه‌قنه‌س رۆژی ده‌یان جار ده‌مسوتێنێ و دروستم ده‌كاته‌وه، له‌ناوم ده‌بات و خه‌ڵقم ده‌كاته‌وه"ئه‌و دنیایه‌ی هه‌ڵاڵه سه‌ختتره له‌و جه‌نگه‌ی كه جه‌نگاوه‌ره‌كه‌ی بتوانێ به‌سانایی خۆراگری بكات، دنیایه‌كه كه ئه‌سته‌مه تێیدا مرۆڤه‌كان شادمان بن به‌بردنه‌وه، من نه‌مده‌ویست دیمانه‌كه‌ی من و هه‌ڵاڵه به‌جۆره بێت به‌ڵام قسه‌كردن له‌گه‌لڕ شاعیرێكدا كه پڕبێت له راستی گووتن و دووربێت له‌نمایشی روكه‌شی ئاسان نیه چ جای ئه‌و شاعیره مێینه‌یه‌ك بێت و له‌ئه‌زه‌له‌وه عه‌زابی به‌ده‌ست راستگۆییه‌وه چه‌شت بی، هه‌ڵاڵه له دواین دێڕدا پێی ووتم" له‌مێژه پڕبووم له ئاژاوه‌و له‌سه‌ركێشی، هه‌ر ئه‌م سه‌ركێشیه‌شه كردمی به‌شیعر و هه‌ست ده‌كه‌م یه‌ك پارچه شیعرم، ئه‌مه‌ش وه‌ها ناسكی كردومه‌ته‌وه كه به ئاسته‌م بتوانم ئه‌و جه‌نگاوه‌ه‌ره‌بم كه له به‌ره‌كانی جه‌نگه‌وه ده‌هۆڵی جه‌نگاوه‌رێتیم بگوتم، هێنده ناسك بوومه‌ته‌وه كه ره‌نگه چیدی نه‌توانم به‌رگه‌ی تیره هاوێژراوه‌كانی قه‌ده‌ر بگرم"...
