
هونه‌رمه‌ند پرشنگ توانا، گله‌یی له‌سه‌رجه‌م كه‌ناڵه كوردییه‌كان هه‌یه، كه تائێستا نه‌یانتوانیوه به‌شێوه‌ی پرۆڤیشناڵ كاربكه‌ن، باوه‌ڕیشی به‌خۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر بوو به وه‌زیر "ڕه‌ش و سپیه‌كانی گۆرانی كوردی له‌یه‌ك جیابكاته‌وه".
پرشنگ توانا، له سلێمانی له‌دایكبووه، به‌ڵام حه‌ز ناكات ساڵی له‌دایكبوونی خۆی ئاشكرا بكات، ئه‌و كه خاوه‌ن دوو ئه‌لبوومی بڵاوكراوه‌یه، له‌ساڵی 1986 له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی كوردستانیان جێهێشتووه و ئێستا له وڵاتی سوید نیشته‌جێیه، له‌باره‌ی دوایین كاره هونه‌رییه‌كانی خۆیه‌وه به (سڤیل) ـی راگه‌یاند، "دوو گۆرانی نوێم ئاماده كردووه، كه ئاوازێكیان له‌لایه‌ن (دیده‌ن توانا) ـی كوڕم و ئه‌ویتریان له‌لایه‌ن (كامه‌ران عه‌بدولڕحمان) ـه‌وه دانراوه، هه‌ر له‌وڵاتی سوید یه‌كێك له‌و گۆرانیانه كلیپ ده‌كه‌م". پرشنگ توانا، كه ماوه‌یه‌كه كلیپه‌كانی له كه‌ناڵه كوردییه‌كانه‌وه نابینردری، گله‌یی له‌كه‌ناڵه‌كان هه‌یه، به‌بی سیسته‌م ناویان ده‌بات، توانا ده‌ڵێت "كوردستان تیڤی بووه‌ته كه‌ناڵێكی سیاسیی، به‌ڵام كوردسات به ئاره‌زووی خۆیان كۆمه‌ڵێكیان هه‌ڵبژاردووه و كۆمه‌ڵێكیشیان لی ده‌ركردووه، هه‌روه‌ها سی كلیپم بۆ كه‌ناڵی كۆڕه‌ك نارد، به‌ڵام به‌داخه‌وه جاری وا هه‌یه راسپارده‌یه‌ك ده‌نێری و ناگاته شوێنی خۆی". پرشنگ گومانیشی له‌وه‌دا نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ببێت به وه‌زیر ده‌توانی ڕه‌ش و سپی جیابكاته‌وه، گله‌یی هونه‌رمه‌ندان نه‌هێلێت، "ئه‌گه‌ر بووم به وه‌زیر، ڕه‌ش و سپیم جیاده‌كرده‌وه، ئه‌وه‌شی شیاوی هاریكاری بوایه، به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هاریكاریم ده‌كرد، به‌ڵام لای ئێمه ئه‌گه‌ر هونه‌رمه‌ندێك ببێت به وه‌زیر به مه‌حاڵ داده‌نری".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
