به‌ڕاست ئه‌وه ئه‌ركی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری هه‌ناسه نه‌بوو، ده‌بوو وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ئه‌و ئه‌ركه بگرێته ئه‌ستۆ.. بۆ نه‌یكرد؟ ئه‌مه‌یان با خۆی وه‌ڵام بداته‌وه.
هه‌ناسه توانی به ڕێزلێگرتنی (عه‌دنان كه‌ریم) هه‌ناسه‌یه‌كمان بخاته‌وه به‌ر، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی (عه‌دنان) پێشتر ئه‌و جۆره ڕێوڕه‌سمه‌ی نه‌بینیبێ، یان به عه‌جه‌بێكی گه‌وره‌وه ته‌ماشای بكات، بگره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نته‌ره به‌ر له‌و داووده‌زگه حكوومه‌تییانه‌ی پێوه‌ندیدارن به‌م لایه‌نه و هاوكات تژین له پاره، گه‌وره‌یی (عه‌دنان) ی هه‌ڵسه‌نگاندووه.. لێره‌وه مه‌به‌ستمه به‌چه‌ند وشه‌یه‌ك له جوانییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بدوێم.
پێشتر گوتوومه و ئێستایش جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه، یه‌ك له خاسیه‌ته‌كانی ده‌نگی هونه‌رمه‌ند (عه‌دنان كه‌ریم) ئه‌وه‌یه ده‌توانێ خۆی له‌گه‌ڵ هه‌موو كات و ساته‌كاندا ئاوێته بكات، واته له ته‌واوی هه‌ڵوێسته خۆشی و ناخۆشییه‌كاندا، خه‌نده و گریان، ئه‌شق، دابڕان، زه‌ماوه‌ند، له هه‌موو ئه‌م سات و ڕووداوانادا ئاماده‌یی هه‌یه كه پێموایه ئه‌مه‌یش یه‌ك له خاسیه‌ته ئه‌رێنییه‌كانی هه‌ر هونه‌رمه‌ندێكی بواری موزیك و گۆرانییه، به‌بۆچوونی من له گۆرانیی كوردیدا ته‌نیا (مه‌زهه‌ری خالقی) خاوه‌نی ئه‌م خاسیه‌ته‌یه.. ده‌مه‌وێ بڵێم ئێمه (فه‌یروز) به "ێوت الێباحی" ده‌ناسینه‌وه، هه‌روه‌ها (ئوم كه‌لسووم) به "تالی اللیل"، واته ده‌نگی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه پتر له‌و ساتانه‌دا تێكه‌ڵ به ڕۆح ده‌بن، له‌نێو گۆرانیبێژانی كوردیشدا له‌و چه‌شنه ده‌نگانه‌مان زۆرن، به‌ڵام (عه‌دنان) وابه‌سته‌ی هیچ سات و كات و حاڵه‌تێكی دیاریكراو نابێت.. جگه له‌وه‌ی پێشتر گوتوومه كه (عه‌دنان) له ده‌نگه چوار وه‌رزییه‌كانه، ئه‌و جۆره ده‌نگه‌یش نه پیر ده‌بێت و نه ده‌سوێت، واته هه‌رچه‌ندی گوێ لێبگریت تێرت ناكات، چونكه ئه‌گه‌ر لێی تێر بیت، لانیكه‌م بۆ ماوه‌یه‌ك لێی دوور ده‌كه‌ویه‌وه، به‌ڵام ئه‌و به‌كێشت ده‌كات و ناهێڵێ ترازان و دابڕان له‌و نێوانه‌دا دروست بكات.. من ده‌زانم ئه‌مه هه‌ڵسه‌نگاندنێكی زانستییانه‌ی ده‌نگی (عه‌دنان) نییه، ئه‌وه‌یش ده‌زانم ده‌هێنێ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌وه بكرێت، به‌ڵام له‌وه‌یش بێ‌ئاگا نیم كه له پایزدا به "ئه‌ڕۆی ئۆغر" گۆشمان ده‌كات و له زستاندا به "وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو" ده‌مانهه‌ژێنێ و له به‌هاردا به "چاوی مه‌خمووری" ده‌مانخاته هه‌له‌كه سه‌ما و له هاوینیشدا به "هاوسه‌ره ئازیزه‌كه‌م" ده‌مانلاوێنێته‌وه، ئه‌دی ده‌نگه چوار وه‌رزییه‌كه‌ی (عه‌دنان) ته‌نیا له‌م گۆرانییانه‌دا به‌رجه‌سته نه‌بووه، چونكه ده‌كرێ تۆ له هه‌ر چوار وه‌رزی ساڵدا هه‌ریه‌ك له‌م گۆرانییانه‌یش به‌جیا له ئامێز بگری بێئه‌وه‌ی بێزارت بكه‌ن.. به‌كورتی به‌لای منه‌وه كه ساڵانێكی زۆره له‌لای نزیكه‌كانی خۆم به ئاشقێكی ئه‌و ده‌نگه ده‌ناسرێمه‌وه و چه‌ندان جاریش له‌باره‌یه‌وه دوواوم، وایده‌بینمه‌وه (عه‌دنان) توانیویه‌تی به‌گه‌نجی بمێنێته‌وه.
كه ده‌ڵێم مانه‌وه به‌گه‌نجی، مه‌به‌ستم نییه قسه له‌سه‌ر ته‌مه‌ن بكه‌م، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌مه‌وێ باسی ئه‌قڵی گه‌نج بكه‌م.. ئێمه له سه‌ره‌تادا ته‌نیا گوێمان له گۆرانیی "ده‌سماڵێ" بوو، به‌ڵام ئه‌وكات كه‌س (عه‌دنان) ی وه‌ك ناوێكی دیار له گۆرانیی كوردی نه‌ده‌ناسی، چونكه ئه‌و چرۆیه‌كی نێو شارایه‌ك چرۆی تر بوو، بۆیه دوای گۆرانییه‌كانی "وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو" و "شه‌وی تاریك و بێده‌نگی" و پاشان "هاوسه‌ره ئازیزه‌كه‌م"، (عه‌دنان كه‌ریم) وه‌ك ده‌نگێكی گه‌نجی به‌ئه‌زموون ناسرا، واته پتر له هه‌شتاكانه‌وه ناوی ئه‌و گه‌نجه وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی لێهاتووی بواری گۆرانیگوتن ده‌ركه‌وت، ئه‌وده‌م زۆر بوون ئه‌وانه‌ی ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام ده‌گمه‌نن ئه‌وانه‌ی گه‌شه‌یان كرد كه (عه‌دنان) یه‌ك له‌وان بوو.. گه‌وره‌ترین كێشه‌ی زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی ئێمه نه‌بوونی ڕۆشنبیرییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، ئه‌مه وایكردووه زۆر ده‌نگی به‌توانایش له سه‌رده‌مه‌كه‌ی خۆیاندا ببنه دیارده‌یه‌كی كاتی و به‌زوویی ون بن، ئه‌و ده‌نگانه‌ی توانییان وه‌ك ئه‌فرێنه‌ر له هونه‌ره‌كه‌یاندا بمێننه‌وه ته‌نیا ئه‌وانه بوون كه لانیكه‌م له بواره‌كه‌ی خۆیاندا خه‌زێنه‌یه‌كی ڕۆشنبیرییان پێ‌بوو، لێدوانه‌كانی (عه‌دنان) و بۆچوونه‌كانی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌و هونه‌رمه‌نده یه‌ك له‌وانه، واته (عه‌دنان كه‌ریم) له زۆربه‌ی كایه‌كانی هونه‌ردا بێ ده‌موپل نییه، هاوكات ڕاوچییه‌كی باشی شیعری كوردییه، به‌تایبه‌تیش كلاسیك، ئه‌و ڕۆشنبیرییه هه‌مه‌لایه‌نه‌یه وایكردووه بزانێ چۆن له میلۆدییه‌كانیدا هه‌ڵسوكه‌وتێكی سه‌رده‌میانه له‌گه‌ڵ كلاسیك‌دا ده‌كات، بۆیه ده‌بینین له گۆرانییه‌كانیدا جیا له‌وه‌ی ڕۆحێكی ڕه‌سه‌ن به‌رجه‌سته ده‌كات، هاوكات له نوێكارییه هاوچه‌رخه‌كه‌یش نه‌ترازاوه، ئه‌مه وا ده‌كات فره‌كۆنه‌كانیشی به نوێ لێوه‌ربگرین، نوێ به‌و واتایه‌ی كار له‌سه‌ر هه‌بووه‌كان ده‌كات بێئه‌وه‌ی لاساییان بكاته‌وه.. زۆرن ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی (عه‌لی مه‌ردان) و (تاهیر تۆفیق) و (زیره‌ك) و ئه‌وانی تر دووباره ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ده‌گمه‌نن ئه‌وانه‌ی توانیویانه له‌و دووباره‌كردنه‌وه‌یه‌دا هونه‌ری نوێ و ناوازه‌مان پێشان بده‌ن، ئه‌دی (عه‌دنان) ئه‌مه‌ی كردووه، ئه‌و نه‌هاتووه ده‌نگی خۆی ئاوێته‌ی ده‌نگی (تاهیر تۆفیق) بكات و میلۆدییه‌كی ئه‌و ده‌قاوده‌ق بڵێته‌وه، بگره ته‌نیا كاری له‌سه‌ر ڕۆحییه‌تی ئه‌و گۆرانیبێژه كردووه، واته ڕۆحییه‌تی ده‌نگ و شێوازی (تاهیر تۆفیق) ی له ئه‌قڵی هونه‌ریی خۆی و میلۆدییه‌كی هاوسه‌رده‌مدا به‌رجه‌سته كردووه، به‌بۆچوونی من ئه‌و گه‌مه هونه‌رییانه‌یه (عه‌دنان) ی تا ئێستا به‌زیندوویی هێشتووه‌ته‌وه.. ئه‌و له‌گه‌ڵ (عه‌لی مه‌ردان) یش هه‌مان كاری كردووه، ئه‌گه‌ر گۆرانیی "به‌ده‌نگی خۆش" به‌نموونه وه‌ربگرین، ڕاسته (عه‌دنان) میلۆدییه‌كه‌ی وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌بووه گوتووه‌ته‌وه، به‌ڵام به جووڵه و سه‌ما ده‌نگییه‌كان خۆی له ده‌نگ و شێوازی (عه‌لی مه‌ردان) جیا كردووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وه‌ی گوێی له‌و گۆرانییه به‌ده‌نگی (عه‌لی مه‌ردان) نه‌بووبێ، گومانم نییه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌نگی (عه‌دنان) دا به‌شێوازه دروست (عه‌دنانییه‌كه) وه‌ریده‌گرێت، كه‌واته ئه‌و هونه‌رمه‌نده جیا له‌وه‌ی گه‌مه‌ی میلۆدی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه كۆنه‌كاندا ده‌كات و ڕۆحییه‌تێكی (عه‌دنانییان) پێده‌به‌خشێت، هاوكات له سه‌ما و جووڵه ده‌نگییه‌كانیشدا هه‌مان گه‌مه ده‌كات، هه‌موو ئه‌مانه پێكه‌وه، وایانكردووه ئه‌م هونه‌رمه‌نده له چوارچێوه‌یه‌كی ته‌سكدا قه‌تیس نه‌مێنێت، بگره به‌رده‌وام هه‌وادارانی له فراوانبوونه‌وه‌دان، ئه‌دی به‌ڕاست خۆ ئێستا (عه‌دنان كه‌ریم) له‌ڕووی جه‌ماوه‌ریشه‌وه گه‌وره‌ترین پانتایی داگیر كردووه، ده‌یان ده‌نگیش ده‌یانه‌وێ لاسایی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌بڕوای من جوانییه‌كانی هونه‌ره‌كه‌ی عه‌دنان له‌وێدایه كه لاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌سته‌مه، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه ئه‌و به‌وریاییه‌وه كار ده‌كات، واته خه‌زنكردنی ڕۆشنبیرییه هونه‌رییه‌كه‌ی كردوویه‌تیه خاوه‌نی سه‌ما و جووڵه تایبه‌تییه‌كانی ده‌نگ، كۆمه‌ڵێك یاریی ده‌نگی له‌لای ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌ست ده‌كه‌ون، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆركێكی (عه‌دنانییانه‌یان) پێوه‌یه و دیاره ئه‌ویش له ئه‌نجامی ماندووبوون و مه‌شقه ده‌نگییه‌كانه، بۆیه لاساییكردنه‌وه‌شی ئه‌سته‌م ده‌بێت.. من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ده‌نگێك بتوانێ لاسایی ده‌نگ و گۆرانییه‌كانی (عه‌دنان) بكاته‌وه، گومانم نییه له‌وه‌ی ده‌بێ لاساییكردنه‌وه‌كه‌ی ده‌قاوده‌ق بێت، چونكه (عه‌دنان) هێنده‌ی خۆی به‌جوانكاری له میلۆدییه‌كان و ئه‌داكردنیاندا سه‌رقاڵ كردووه، بواری گه‌مه‌ی بۆ كه‌سی تر نه‌هێشتووه‌ته‌وه، بۆیه وایده‌بینمه‌وه هه‌ر ده‌ستكاریكردنێكی ئه‌و میلۆدییانه، ته‌نیا ده‌نگه لاساییكاره‌وه‌كه ئیفلیج ده‌كات، كه‌واته نه ده‌توانێ خزمه‌تی خۆی و نه ده‌شتوانێ خزمه‌تی (عه‌دنان) بكات.
جوانییه‌كان چه‌ند دیوێك له‌خۆ ده‌گرن، به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی (عه‌دنان كه‌ریم) ی لای جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی جوانتر كردووه‌ته‌وه، هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كه‌یه‌تی، ئه‌و ده‌یه‌وێ وه‌ك كوردێك له خزمه‌تی هونه‌ری میلله‌ته‌كه‌یدا بێت، نایه‌وێ خۆی پێوه‌ست و وابه‌سته به‌حزب و ئایدیایه‌ك بكات، ئاخر ئه‌و باش له ئه‌حواڵی حزبایه‌تی له كوردستاندا گه‌یشتووه، بۆیه نایه‌وێ به‌هۆی وابه‌سته‌بوون به‌حزبێكه‌وه خۆی له ژماره‌یه‌كی زۆری جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ته‌ریك بكات، ئه‌مه‌ش تا مه‌ودایه‌كی درێژ فراوانیی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بۆ مسۆگه‌ر ده‌كات كه پێموایه ده‌خوازێ هه‌موو هونه‌رمه‌ندێك ئه‌م دیوه‌یان له‌به‌رچاو بگرێت، واته ته‌مه‌ندرێژیی (عه‌دنان) له هونه‌ره‌كه‌یدا و مانه‌وه‌ی به‌جوانمێرێك، له دیوێكدا بۆ دووركه‌وتنه‌وه له حزب حزبێنه و وابه‌سته‌بوونی به‌هه‌ڵوێسته نیشتمانی و نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌دیوه‌كه‌ی دیكه‌یشدا توانای هونه‌ری و به‌خششه به‌رده‌وامه‌كانی.
بێگومان من لێره‌دا مه‌به‌ستم نییه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ند (عه‌دنان كه‌ریم) بكه‌م، ئه‌وه‌یان ته‌نیا باسكردنی بوو له سۆنگه‌یه‌كه‌وه، واته مشتێكه له خه‌رواری هونه‌ره‌كه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده، هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕژد به‌داهاتوو ده‌سپێرین، ئه‌وه‌ی پتر مه‌به‌ستم بوو لێره‌دا بیخه‌مه به‌ر ئاماژه‌وه، دیوێكی توانا هونه‌رییه‌كه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه كه ده‌هێنێ به‌ئاوڕدانه‌وه لێی پتر گه‌شه بكات.. جه‌خت ده‌كه‌مه‌وه، ئێمه له هونه‌ری موزیك و گۆرانیی كوردیدا (عه‌دنان كه‌ریم) مان زۆر نین، ئه‌و له ده‌گمه‌نه‌كانه، بۆیه ده‌هێنێ به‌سه‌روه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی لێی بڕوانین، له‌وه‌یش پتر ده‌بوو وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان ئه‌ركی ڕێزلێنانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده باڵایه‌ی له ئه‌ستۆ بگرتایه.. ده‌ی ده‌ی، كه‌وایه له‌سه‌رمانه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی سه‌نته‌ری ڕۆشنبیریی هه‌ناسه به‌رز ڕابگرین و ستایشیان بكه‌ین كه له‌بری وه‌زاره‌ت ئه‌و ئه‌ركه‌یان له ئه‌ستۆ گرت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
