
زۆرم پێ سه‌یره كه‌سانێك نكۆڵی له واقیع و حه‌قیقه‌تی شته جیاوازه‌كان بكه‌ن، مه‌به‌ستم له‌م نووسینه وه‌ڵامێكی كورتی بابه‌تێكی كاك سه‌ردار ستاره كه له سایتی كوردستان پۆست بڵاوی كردۆته‌وه، كاكه سه‌ردار چه‌ند وشه‌یه‌كی له باره‌ی هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی توركیا و ناوچه‌كه و جیهان ئیبراهیم تاتلیساس نووسیوه، ئه‌وه‌ی كه‌مێك عاقڵانه بیر بكاته‌وه ئه‌زانی كه ئه‌م براده‌ره له ئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی رق و كینه‌یه‌كی زۆر ویستویه‌تی (به حیسابی خۆی) له كه‌سایه‌تی ئه‌و ناوه ناوداره كه‌م بكاته‌وه، سه‌ردار ستار له سه‌ره‌تاكانی نووسینه‌كه‌یدا ده‌سته‌واژه‌ی (به‌ناو گۆرانیه‌كانی) له به‌رامبه‌ر ئیبۆ به كارهێناوه، توخوا چۆن رێگا به خۆت ئه‌ده‌یت هونه‌ر و گۆرانیه‌كانی ئه‌و كه‌سایه‌تیه هونه‌رییه به‌رزه دوای نزیكه‌ی چل ساڵ كاری هونه‌ری چل ئه‌لبوم چل ساڵ ناوبانگیی، هه‌ژده ساڵ به‌رنامه‌ی شۆ له كه‌ناڵه جیاوازه‌كانی توركیا و پێگه‌یاندنی ده‌یان هونه‌رمه‌ند و سازدانی سه‌دان كۆنسێرت له‌ناوه‌وه‌ی توركیا و وڵاتانی ناوچه‌كه و جیهانی و به سه‌ردا سه‌پاندنی نازناوی (ئیمپراتۆر) له مه‌جالی هونه‌ری دا یان وه‌ك گۆرانیبێژێك تۆ چ كاره‌ی دێیت و به (بۆچوونی خۆت) له شان و باڵی ئه‌و كه‌ڵه هونه‌رمه‌نده كه‌م ئه‌كه‌یته‌وه؟.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه تۆ باسی ئه‌وه ئه‌كه‌یت كه گوایه به بۆچوونی تۆ ئیبراهیم نكۆڵی له كورد بوونی خۆی ده‌كات، جارێ لێره‌دا به پێویستی ئه‌زانم بۆ تۆ و نموونه‌ی تۆش ئه‌و زانیاریه راست بكه‌مه‌وه كه ئیبۆ ته‌نها له دایكێكی كورده ئه‌گه‌ر نا باوكی له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌به و له شاری ئۆرفاش ئه‌وه ئاشكرایه كه عه‌ره‌بێكی زۆری تێدا ئه‌ژیێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆ شه‌كرت خواردووه جگه له‌وه‌ی ئیبۆ ته‌نها له‌لایه‌نی دایكیه‌وه به سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی كورد حسێبه به‌ڵام له چه‌ندین بۆنه و دیداری جیاجیا باسی له كورد بوونی خۆی كردووه ئه‌مه جگه له به كوردی دوان و به كوردی گۆرانی گوتن، ئایا ئه‌م مرۆڤه چیتر پێویسته كه بۆ رازی بوونی جه‌نابتان و نموونه‌ی ئێوه بۆ سه‌لماندنی كورد بوونی خۆی بیكات، دواتر حه‌قیقه‌تێكیش هه‌یه ئیبۆ ئه‌و هه‌موو ژیان و سه‌روه‌ت و سامان و نازناو و ئه‌و ره‌فاهیه‌ته‌ی تیایه‌تی نایه‌وێ به ده‌ربرینی وشه‌یه‌ك كه پێشتر وتویه‌تی یاخود له به‌ر خاتری دڵی تۆیه‌ك ژیان له خۆی تێك بدات و خۆی تووشی چه‌رمه‌سه‌ری بكاته‌وه چۆن ئه‌و خۆی ئه‌زانی كه له ژێر سێبه‌ری چ رژێمێكی شۆڤێنی ده‌رهه‌ق به كورد و ناسنامه و مافه‌كانی، ژیان به سه‌ر ده‌بات، كه‌واته ئه‌و عاقڵانه له‌و رووه‌وه بیر ئه‌كاته‌وه و رازی بوونی دڵی تۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی بڵێ من كوردم كه هه‌روه‌ك باسم كرد پێشتر چه‌ندین جار ئه‌مه‌ی گووتوه گرنگ نییه چونكه ئه‌و باش ئه‌زانی له كوێ و له چ كاتێك ئه‌و په‌یامه‌ی خۆی ئه‌گه‌یه‌نی.
پاشان تۆ بۆ پێت ناخۆشه كه كه‌سێك با له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش بێت، بێت و له وڵاته‌كه‌ت له رێگه‌ی چه‌ندین پرۆژه‌وه به‌شداری له پرۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان و ئاوادانكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ت بكات، ئێ خۆ جگه له ئیبۆ به ده‌یان كه‌سی تر له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش له رێگه‌ی چه‌ندین كۆمپانیاوه پشكیان له پرۆژه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام ته‌نها ئیبۆ له به‌ر ئه‌وه‌ی ناسراوه و به ئاشكرا كاره بازرگانیه‌كانی ده‌خاته روو تۆ چاوت ئه‌و ده‌بینی و له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكانی تریش چاوت دا ده‌خه‌یت.
له راستیدا من ته‌نها یه‌كێكم له‌و هه‌زاران كه‌سه‌ی كه تامه‌زۆری هونه‌ر و گۆرانی و گه‌وره‌یی كه‌سایه‌تی ئه‌و زاته‌ن له هونه‌ردا زۆریشم لا سه‌یر بوو كه خه‌ڵكانێك هه‌بن حه‌قیقه‌ته‌كان ئاوه‌ژوو بكه‌نه‌وه له به‌ر ئه‌وه ویژدانم ئاسووده نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌و نووسین و بۆچوونانه‌ی كاك سه‌ردار كه له راستیدا ئه‌و دیوه‌كه‌ی دیكه‌ی واقیعی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ی خستبووه روو به وه‌ڵام نه‌هاتبام.
له كۆتاییدا ده‌ڵێم ئیبراهیم تاتلیساس قوتابخانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هونه‌ریه ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ هونه‌ری گۆرانی توركیش بێت، چونكه نكۆڵی له‌وه ناكری كه هونه‌ری گۆرانی توركیش له هونه‌ره هه‌ره به‌رزه‌كانی ناوچه‌كه و جیهانه و رۆژ به رۆژ و قۆناغ دوای قۆناغ ئه‌و هونه‌ره به‌ره‌و پێش ئه‌چێت و له گه‌شه‌كردندایه.
هه‌روه‌ها ئیبراهیم تاتلیساس دوای به‌رێكردنی ئه‌و هه‌موو ته‌مه‌نه له هونه‌ری گۆرانیدا به‌و هه‌موو ئه‌لبووم و نازناوه و عیملاقییه له گۆرانی گوتندا دڵنیابه ئێستاش له سه‌ره‌تایه‌تی و هه‌میشه ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌شه له هونه‌ری گۆرانی گوتندا و دڵنیاش به ئیبۆیه‌كی تر قه‌ت درووست نابێته‌وه. چونكه ئه‌و ئیمپراتۆره ئیمپراتۆر... ..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
