
له‌گه‌ڵ بیستنی هه‌واڵی ته‌واو بوونی سێدێیه‌كه‌ی كاكه زیاد خه‌ریك بوو باڵه فڕكه بكه‌م و بچم به ئاسماندا، وه‌كو باڵنده‌یه‌ك عه‌جمینم نه‌بوو له‌و چڵ بۆ ئه‌و چڵ و هه‌رده‌مه‌ی به ئاوازێك ده‌مخوێند، ئاخر ناحه‌قم مه‌گرن، چ هه‌واڵێك به‌و چه‌شنه دڵخۆشمان ده‌كات له‌كاتێكدا هه‌موو كوردێك، هه‌موو گه‌نج و لاوێك، هه‌موو هه‌وادارانی ده‌نگه ناسكه‌كه‌ی كاكه زیاد كه من به مه‌لیكی گۆرانی كوردیم داناوه چاوه‌ڕێی ده‌ركه‌وتن و بیستنی هه‌واڵێكی ئه‌ون.
ساڵێك به‌ر له ئێستا له وتارێكمدا به‌ناوی (مه‌لیكی گۆرانی كوردی له‌بیر مه‌كه‌ن) له وێبسایته‌كانمدا بڵاوم كرده‌وه، كه چه‌ندین گله‌ییم له ده‌سته‌ڵاتی كوردی و به‌تایبه‌تی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به هونه‌ر و گۆرانی كردبوو به‌وه‌ی كه هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك كاكه زیادیان پشتگوی خستووه، هه‌رچه‌نده ئێستاش هه‌روایه و وه‌ك له بڵاڤوكه‌كانیش به‌رچاوم كه‌وتووه كه‌رتی تایبه‌ت بڵاو كردنه‌وه‌كه‌ی سێدێكه‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ، به‌ڵام ئه‌مجاره دڵی هه‌وادارانی برده‌وه مه‌مله‌كه‌تی عیشق و وه‌فاداری و گه‌ڕانه‌وه بۆ وشه ناسك و ئاوازه هه‌ست بزوێنه‌كانی خۆشه‌ویستی و قوربانیدان به دڵ و ده‌روون.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه بیر له خۆشه‌ویستی راسته‌قینه بكه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ میلۆدیه‌كانیدا گوزه‌رێك به‌نێو خه‌یاڵی خۆماندا رۆچین و رك و یه‌قین دوورخه‌ینه‌وه و به وشه‌ی به‌رائه‌ت چوارچێوه‌ی ناخ دابپۆشین له ئێستاوه خۆمان ساز كردووه بۆ ئه‌م سوێنده‌ی هونه‌رمه‌ندی دووره وڵات.
هه‌رچه‌نده كاكه زیاد ئه‌سعه‌د هه‌رگیز لێمان دانه‌بڕاوه، ئه‌و هه‌میشه به هه‌ست و هه‌رده‌م به‌گوێره‌ی توانای خۆی گوێچكه‌مانی خۆش كردووه ئه‌گه‌ر به یه‌ك تێكست و ئاوازیش بێت، وه‌لی خۆشبه‌ختانه ئه‌مجاره به سێدێیه‌كی له‌وانه‌یه زیاتر 8 تراكی بێت، كه بێگومان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی یه‌جگار زۆر ده‌داته‌وه له‌نێو هه‌موو چین و توێژه‌كانی كورد له هه‌موو دونیا، هاته‌وه باوه‌شمان و ته‌مه‌ن بوار بدات گوێچكه‌مان له‌و جه‌نجاڵی و ئاوازه نه‌شازانه‌ی هه‌ندێك له گۆرانیبێژانی نوكه‌ی مه‌یدانی هونه‌ری كوردی پاك ده‌كه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ ئاوازه ناسك و تێكسته بێوێنه‌كانی كاكه زیاد ده‌چینه‌وه به‌هه‌شتی كامه‌رانی و له مه‌مله‌كه‌تی عیشقدا ده‌بینه‌وه سوتاوی یاره ره‌شئه‌سمه‌ره خوێن شیرینه‌كه‌و خۆشه‌ویستی ده‌كه‌ینه‌وه توێشووی ژیان.
هه‌رچه‌ند له ماهیه‌ت و گه‌وره‌یی گۆرانیه‌كانی كاكه زیادی ئازیز بدوێم هه‌ر ده‌چینه‌وه سه‌ر مشتێك له خه‌روارێك. ئه‌و سه‌رده‌مانێك گۆرانی ده‌گوت كه هه‌ندێك له‌وانه‌ی ئێستا كه‌سیان شتێكیان ده‌رباره‌ی هونه‌ری گۆرانی كوردی نه‌ده‌زانی و ئاشنایه‌تیان له‌گه‌ڵ هونه‌ردا نه‌بوو، له‌و ماوه‌یه بێده‌نگیه‌شیدا هه‌موومان چاوه‌ڕێی رۆژێكی ئه‌وها بووین كه كاكه زیاد قه‌ت ئێمه له‌یاد ناكات، ده‌كری ئه‌م بێده‌نگیه‌ی كاكه زیادیش له رابردوودا به‌شی زۆری ده‌ستنه‌گرتنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بێت بۆ رایی كردنی كاره‌كانی هونه‌ری خۆی، چونكه حكومه‌ته‌كه‌ی خۆمان ئه‌وه‌نده‌ی پاره له هونه‌رمه‌ندان و ته‌واو كردنی سێدێیه‌كان و به‌رهه‌مه‌كانیان خه‌رج ده‌كات ئه‌وه‌نده له‌خه‌می ئه‌وانه‌دا نیه كه رۆژێك خزمه‌تی هونه‌ری كوردیان كردووه به گیرفانی خۆیان، بڵاو كراوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و بگره هاوڵاتیان و چینی دیاری كۆمه‌ڵگاش به‌م بێده‌نگیه‌ش نه‌وه‌ستاون بگره زۆرجاریش قسه‌ی نه‌شیاویان بۆ كاكه زیاد هه‌ڵبه‌سوون، وه‌كو هه‌ندێك له بڵاو كراوه‌كان كاكه زیادیان به نهێنی هێنایه‌وه هه‌ولێر و هه‌ندێك به شێت ناویان ده‌برد و هه‌ندێكیش له خه‌ڵكان به دوژمندار و هه‌ندێكیش به قه‌رزداری.. قسه‌یان له‌باره‌یه‌وه ده‌كرد، نازانم چه‌ندان بوختانی بی بنه‌ما (به‌راستی پێكه‌نینم به‌م شتانه ده‌هات)، بێگومان ئه‌مانه‌ش بۆ له‌كه‌داركردنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئازیزه‌یان بوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه بوختانه‌كانیان سه‌ری نه‌گرت و هه‌وادارانی كاكه زیادیش به‌م قسه نابه‌جێیانه‌ی بۆیان هه‌ڵبه‌ستبوون تۆزقاڵێك له‌و خۆشه‌ویسته‌ی و موحیببه‌ته‌ی به‌رامبه‌ر به كاكه زیادیان كه‌م نه‌كرد، به‌ڵكو رۆژێك بێده‌نگی ئه‌م ئازیزه خۆشه‌ویستی و عیشق بۆ كاره‌كانی و ئاوازه خۆشه‌كانی هه‌وادارانی زیاتر به‌جۆشتر ده‌كرد بۆ گوێگرتن له گۆرانیه‌كانی رابردووی. وه‌له‌هه‌مان كاتیش‌دا جاربه‌جار له‌رێگای ئینته‌رنێته‌وه گوێبیستی نوێترین ئه‌و ئاوازانه‌ی ده‌بوین كه كاكه زیاد بۆ هونه‌رمه‌نده‌كانی دیكه دایده‌نان، لێره‌وه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی كاكه زیاد كه بڕیاره له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بڵاو بكرێته‌وه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر بداته‌وه له‌نێو مه‌یدانی هونه‌ری و گۆرانی كوردی له ئێستادا. ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی كه به ناوی (سوێند) ه‌و هه‌ردوو كۆمپانیاكانی بڵاوكردنه‌وه‌ی (بلو تراده‌كش و می ڤیژن) ئه‌ركی كڕین و بڵاو كردنه‌وه‌یان گرتۆته ئه‌ستۆ به به‌رزترین نرخیان كڕیوه و به‌هاترین نرخیش تاكو ئێستا له نێو به‌رهه‌مه سێدێیه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی كورد بڵاو كرابێته‌وه به‌رهه‌مه‌كه‌ی كاكه زیاده. كه به كه‌متر له 100 هه‌زار دۆلار كڕاوه. ئه‌مه ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه كاره‌كانی كاكه زیاد و هه‌واداره‌كانی ده‌نگی مه‌لیكی گۆرانی كوردی ئاماده‌گی ئه‌وه‌یان تیایه كه به‌به‌رزترین نرخیش بێت سێدێیه‌كه‌ی بكڕن و دوور بێت له كۆپی كردن. سه‌ره‌ڕای ئه‌م موفاجه‌ئه له‌ناكاوه‌شدا ئه‌وه‌ی هه‌موومانیشی دڵشاد و خۆشنوود كردووه بڕیاری گه‌شته‌كه‌یه‌تی بۆ كوردستان و شادبوونه‌وه‌یه‌تی به‌و هه‌وادارانه‌ی چه‌ندین ساڵه له دووری ئه‌و حه‌وداڵ بوونه و بۆ بینینێكی ئه‌و و كۆنسێرتێكی كاكه زیادی خۆشتڤی له شاره‌كانی كوردستان خه‌ریكه وه‌ك من باڵ ده‌گرن به ئاسماندا. لێره‌وه تاكه تاكه‌ی كورده‌كان چركه به چركه‌ی كاته‌كانیان ده‌ژمێرن تاكو به‌رهه‌مه‌كه‌ی كاكه زیاد ده‌كه‌وێته به‌ر گوێچكه‌یان و سیمای ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ش به كوردستان شاد ده‌بێته‌وه و هه‌وادارانی كاكه زیادیش به بینینی شاد ده‌بنه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
