مامۆستا مه‌سعود محه‌مه‌د له گه‌شتی ژیانیدا ده‌ڵی: (عاده‌ته‌ن نووسین له‌سه‌ر كه‌سان یان شتان به‌به‌ره‌واژی مانا ده‌دات به‌ده‌سته‌وه) ئیدی زۆری و بۆری له نووسین له به‌های نووسنه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه..
نیازی وام نه‌بووه له‌باره‌ی كه‌سان بنووسم، لی زۆر جار مرۆ ناچاری ئه‌وه ده‌بێت رای خۆی بگۆڕێت و شت بنووسی، ئاخر گه‌وره‌یی ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه شایه‌نی زۆر شتی تره، ره‌نگبی به‌م چه‌ند دێره ئه‌ز نه‌توانم له هه‌مبه‌ر ته‌واوی كون و كه‌له‌به‌ره‌كانی ژیانی ئه‌و بكه‌م به‌باشی بیده‌مه ناسین، به گوێی ئه‌وانه بچرپێنم كه زانیاریان نیه له باره‌ی ژیانی مامۆستا زیره‌ك..
(38) سی و هه‌شت ساڵه به‌سه‌ر كۆچكردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه تێده‌په‌ری، ته‌مه‌نێكه لی من قه‌ت وام به‌بیردا نه‌هاتووه كه ئه‌و مردبی، ئاخر سترانێكی ئه‌و به‌سه بۆ زیندوومانه‌وه‌ی.. ئه‌وانه‌ی به نه‌مری ده‌مێنه‌وه زۆر كه‌من لی پڕ كاریگه‌رن خزمه‌تكردنیان به نیشتمان بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه، تارماییان هه‌ر ده‌مێنێت و هه‌میشه لێره‌و له‌وی ناویان دێته به‌ر گوێچكه‌مان.
ئه‌و ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه زۆر جار له‌باره‌ی ناودارانی كورد ده‌بیستینه‌وه، زۆرن ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر فلان كه‌سایه‌تی كورد نه‌بووبایه ئێستا خه‌ڵاتی نۆبڵ به‌خزمه‌تی ده‌گه‌یشت، ئاخر ره‌نگبی بی به‌ختی مامۆستا زیره‌ك ته‌نیا ئه‌وه بوو بی كه كورد بووه، لی كورد به‌خته‌وه‌رو سه‌ر فرازه كه ئه‌وی هه‌بووه.. خزمه‌ته‌كانی ئه‌و به كورد گه‌لی زۆرن له زۆر لایه‌ن بوه..
بلیمه‌تی و زیره‌كی مامۆستا زیره‌ك باسكردنی ئه‌وه‌نده به سانایی نیه، بیرتیژی و ورد بینی زۆری ده‌وێت.. له سه‌رده‌مانێك ئه‌و سترانی وتوه كه نه ستۆدیۆو نه ئامێری میوزكی پرۆفێشناڵ به وی شێوازه‌ی ئێستا نه‌بووینه، لی زیره‌كی ئه‌م مامۆستایه له راده به‌ده‌ر بووه زۆر جار شتی وه‌های له باره‌وه ده‌بیستین، جێگای سه‌رسورمانه. قه‌ت ئاسته‌نگه‌كانی ژیان نه‌بووینه هۆی چۆك پێدانانی و وه‌دور كه‌وتنه‌وه‌ی له كاره‌كانی..
ئێستاش كاتێك پیاسه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سترانێكی ئه‌ودا ده‌كه‌م قه‌ت بیرم بۆ ئه‌وه ناچێت ئه‌مه هی به‌ر له حه‌فتایه‌كان بووبێت، زوڵاڵی ده‌نگی لای هه‌مووان پڕكاریگه‌ر بووه، بلیمه‌تی و زیره‌كی له راده‌به‌ده‌ر بووه، كه‌چی خوێنده‌واریشی نه‌بووه و رابه‌رایه‌تی هونه‌ری كوردیشی كردووه، قه‌ت وا رێكناكه‌وێت له‌باره‌ی هونه‌ری كوردیه‌وه بئاخڤین و ئاماژه به به‌رهه‌موناوی مامۆستا زیره‌ك نه‌كه‌ین.
خزمه‌تێكی زۆری هونه‌ری كوردی كردووه زۆر سترانی كوردی له فه‌وتان و دزینی له لایه‌ن گه‌لانی دیكه‌وه رزگار كردووه، هه‌ستَێكی نیشتمانی به‌رزی هه‌بووه، كوردێكی پاك بووه، سروودی نه‌ورۆز كه له هۆنراوه‌ی پیره‌مێردی شاعێره سروودێكی پڕ كاریگه‌ره، به وتنه‌وه‌ی وه‌كو سرود له‌لایه‌ن مامۆستا زیره‌ك پڕكاریگه‌ر تر‌و جوانتر بووه. جگه له‌مانه‌ش زۆر وشه‌ی كوردی له ونبوون رزگاركردووه، ئاشنایه‌تی له‌گه‌ڵ گوێگرانی په‌یدا كردووه خزمه‌تی زۆری فه‌رهه‌نگیشی كردووه، له سترانه‌كانی زمانێكی جوانوشیرینی هه‌یه. وشه‌كان هی هه‌موو ناوچه كوردییه‌كانن سنووری جوگرافیای له‌به‌رچاو نه‌گرتووه گۆرانی بۆ هه‌موو چین و توێژه‌كانی جڤاك وتوه. هه‌موو تاكه‌كانی جڤاك هه‌ر نه‌بی له یه‌كی سترانه‌كانیدا خۆی تیادا ده‌بینێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ناخیدا ده‌ئاخڤن.
مامۆستا زیره‌ك له وێسته‌گانی ژیانیدا زۆر ئازار‌و ده‌رده‌سه‌ری و مه‌ینه‌تی چه‌شتوه له ژیانی خۆیدا زیندانی، ده‌ربه‌ده‌ری، تاڵی و كێشمه‌كێشی زۆری دیووه. لی هیچ كاتێك ئه‌مانه نه‌بوونه‌ته هه‌وێنی دوور كه‌وتنه‌وه‌ی له هونه‌ره‌كه‌ی و توشی داڕوخانیان نه‌كردووه، به‌ڵكو زیاتر سوربووه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی و خزمه‌ت كردنی. ماوه‌یه‌ك له به‌غدا بووه له ئێزگه‌ی ده‌نگی كورد بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك گۆرانی وتوه به‌شێوه‌ی زیندوو، به‌رهه‌مه‌كانی گه‌واهی زۆر شت ده‌ده‌ن زۆر وێنه و مانا ده‌ده‌ن به ده‌سته‌وه، پڕن له نهێنی كه‌م جار گۆرانی بی هۆ وتوه، له‌وانه‌یه گه‌لی نهێنی ژیانی ئه‌و ون ببن، لی خودی سترانه‌كان نهێنی ژیانی ئه‌ون، وه‌كو سترانی (گه‌وهه‌ری) كه بۆ خۆشه‌ویستی ئافره‌تی وتوه، له سترانی (ئه‌ی مانگ) كه هۆنراوه‌ی (بێكه‌سه) مامۆستا زیره‌ك وێنه‌ی خۆی و هاوده‌ردی مانگ نیشان ده‌دا له خه‌م و ئازار، سروودی (نه‌ورۆز) نیشانی هه‌ستی به‌رزی نیشتمانی ده‌دات. ئه‌گه‌ر هه‌ر یه‌كێك له سترانه‌كانی به‌وردی لێی بكۆڵینه‌وه نهێنیه‌كی تازه‌مان له باره‌ی ژیانی مامۆستا زیره‌ك بۆ وه‌ده‌ر ده‌كه‌وێت..
كاریگه‌ری له سه‌ر زۆر كه‌سان هه‌یه، به تایبه‌تی سترانبێژانی ئه‌م سه‌رده‌مه، ئاخر زۆرن سترانبێژنی ئه‌م سه‌رده‌مه كه سترانه‌كانی ئه‌و ده‌ڵێنه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌رواردێكیشیان بكه‌ین به‌رای زۆر كه‌سانی دیكه‌ش ئه‌وه‌ی مامۆستا زیره‌ك چێژبه‌خشتره. جیا له رووی ستران ئه‌و توانای ژه‌نینی ئامێری میوزكی هه‌بووه، توانیویه‌تی ئامێری (عود) بژه‌نی، ده‌فلێده‌ركی لهاتووش بووه..
مامۆستا زیره‌ك ناوی (حه‌سه‌ن عه‌بدوڵا) یه و له ساڵی 1921 له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له شاری بۆكان له دایك بووه له 26-6-1972 كۆچی دوایی كردووه له گۆرستانی (ناڵه شكێنه) له هه‌مان شار نێژراوه..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
