
شه‌مه‌نده‌فه‌ری که‌ڕنه‌ڤاڵه‌کا‌ن له ئاڕبوگه (Arboga) به‌رده‌وام بوو، شاری ئاڕبوگه، ئه‌و شاره‌یه که بۆ یه‌که‌م جار پیاوانی ووڵات په‌روه‌ری سویدی له ساڵی 1435 بۆ پاراستنی یه‌که‌م په‌رله‌مانی سوید، کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان تێدا گرێدا.
خه‌ڵکی شاره‌که بۆ به‌رزڕاگرتنی ناوی شاره‌که‌یان و دروست کردنی که‌شێکی خۆش و ئارام، له ساڵی 1992 وه ده‌ستییان کرد به سازدانی که‌ڕنه‌ڤاڵی ساڵانه‌ی کولتوری، هه‌موو ساڵێک کۆمه‌ڵێک چالاکی و نمایشی هه‌مه جۆره پێشکه‌ش ئه‌کرێ له لایه‌ن زۆربه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی که ڕوویان کردوه‌ته ووڵاتی سوید و نیشته‌جێ بوونه.
کولتور به‌شێکه له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ڵماندنی پێگه‌ی میلله‌تێک، بۆیه بایه‌خدان به‌م بواره له‌لایه‌ن لێپرسراوانی ووڵاتی سویده‌وه، له ده‌سنه‌دانی ڕه‌سه‌نایه‌تی ئه‌و که‌سه‌یه که له ووڵاته‌که‌ی ژیان به‌سه‌ر ئه‌بات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پاش چه‌ند ساڵێک شوناسنامه‌ی هاووڵاتی بوونی پێ ئه‌به‌خشێ.
ئه‌مساڵیش وه‌کو ساڵانی پێشوو، له ڕێکه‌وتی 18، 19/6/2010 دا بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ ئاهه‌نگی کولتوری بۆ مناڵان و لاوان و گه‌نجانی نه‌ته‌وه‌کان به‌ڕێوه چوو به پۆشاکی فۆلکلۆری و هه‌ڵپه‌ڕکێ و سه‌ما و گۆرانی و ئاماده‌کردنی جۆره‌ها خوارد و خواردنه‌وه.
له شاری ئاڕبوگه له 19/6 بۆ به‌شداریکردن و بینینی نمایشه‌کان، ژماره‌ێکی زۆر له خه‌ڵکی شاره‌که و ده‌ورووپشتی، له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ئه‌بینران، هاوکات شه‌قامه‌کانی شاری ستۆکۆڵم ئاخێنرا بوون به 2000 پۆلیس و 3000 سه‌رباز و 2000 خه‌ڵکی خۆبه‌خش، بۆ پاراستنی به‌رێوه چوونی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری، شا ژنی دواڕۆژی سوید (Victoria) یای ته‌مه‌ن 33 ساڵ و هاوسه‌ره‌که‌ی (Daniel) ی ته‌مه‌ن 37 ساڵ. به ته‌قاندنی 21 فیشه‌ک به ئاسماندا له خۆشی چوونه ناو کۆشکی هاوسه‌رگیرییانه‌وه، نزیک بوونه‌وه‌ێک بوو له زه‌ماوه‌ندی کورده‌واری خۆماندا.
کچانی گرووپی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان به جل و به‌رگی کوردی و کڵاو و که‌مه‌ره، کوڕانیش به پوزه‌وانه و کڵاشی هه‌ورامی، هاوکات له‌گه‌ڵ زه‌ماوه‌ندی (Victoria) و (Daniel) له که‌رنه‌ڤاڵی ئاڕبوگه‌دا، ئاماده‌بووانییان سه‌رسام کرد بوو، لیژنه‌ی دادوه‌ری که‌ڕنه‌ڤاڵه‌که، له کۆتاییدا بڕیاری هه‌ڵسه‌نگاندنی خۆیان ئاشکرا کرد، بێگومان گڕووپی هه‌ڵپه‌ڕکێی کوردی جێگای سه‌رنجی ئه‌وان و جه‌ماوه‌ر بوو، بۆیه ئه‌رک و ماندوو بوونی که‌سێکی ئه‌کادیمی ده‌رچووی په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کان، مامۆستا (دڵشاد ئه‌حمه‌د) بۆ جارێکی تر پێگه و توانای خۆی سه‌ڵماند که خه‌باتی هونه‌ری بووه هۆی ده‌نگدانه‌وه‌ی ناسینی که‌سایه‌تی کورد له نێو گه‌لانی بێگانه‌دا به هۆی سه‌رکه‌وتن و خه‌ڵات کردنیان به پله‌ی یه‌که‌م و به‌خشینی بڕوانامه‌ی دبلۆم به گرووپی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کان، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته سه‌رچاوه‌ی به‌خشینی متمانه و هانده‌ر و پاڵپشتی بۆ خانه‌واده‌کانییان. سه‌رکه‌وتنی هه‌ر گڕووپ و سه‌نته‌ر و کۆمه‌ڵه‌ێک، سه‌رکه‌وتن و سه‌ربه‌رزییه بۆ ئێمه‌ی ڕه‌وه‌ندی کورد.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
