دانیا له ساڵی 1998 كوردستانی جێهێشتووه و ئێستا له وڵاتی هۆڵه‌ندا نیشته‌جێیه، له ماوه‌ی كاركردنیدا ئه‌لبوومێكی گۆرانی به ناوی (روناكی) بڵاوكردۆته‌وه، كه له خۆشه‌وستی هونه‌ر و ئه‌لبوومه‌كه‌یدا، كچه‌كه‌ی خۆی به ناوی (روناكی) كردووه، ناوبراو له‌و دیمانه‌یه‌یدا له‌گه‌ڵ (سڤیل) ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌و له هونه‌ركردنیدا زۆر ته‌نیایه، بۆیه نه‌یتوانیووه وه‌ك پێویست به‌رهه‌می هه‌بێت و هه‌موو ساڵێك ئه‌لبووم بڵاوبكاته‌وه.
دانیا یه‌كێك گۆرانیبێژه ده‌نگخۆشه‌كانی كورده و به‌شی شێوه‌كاری له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واو كردووه و له‌ساڵی 1995 به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (بارزان) یه‌كه‌م گۆرانی به‌ناوی (جه‌بیدی جه‌كردی) تۆمار كرد، ئه‌و له ساڵی 1998 كوردستانی جێهێشت و له‌وڵاتی هۆڵه‌ندا نیشته‌جێ بوو، دانیا ده‌ڵێت "وا ڕێكه‌وت له كوردستان زه‌واجم كرد، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌م چووه وڵاتی هۆڵه‌ندا، منیش بڕیارمدا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌م بژیم، زۆرجار مرۆڤ، كه دوای ژیانی خۆی ده‌كه‌وێت، له وڵاتێك ده‌گوازرێته‌وه بۆ وڵاتێكی تر"، دانیا په‌یمانگای دینامیك دیزانی له وڵاتی هۆڵه‌ندا خوێندووه و ده‌شڵی زۆر حه‌ز له په‌روه‌رده‌كردنی گوڵ ده‌كه‌م، ئه‌و له‌گه‌ڵ تیپی موزیكی كورد له سلێمانی گۆرانییه‌كی به‌ناوی (چرا) تۆمار كردووه و ئێستا له وڵاتی هۆڵه‌نداوه خه‌ریكی كلیپ كردنییه‌تی و به‌منزیكانه بڵاوی ده‌كاته‌وه، گوتی "ئه‌و گۆرانییه له ئاواز و تێكستی فۆڵكلۆره و گروپی موزیكی كورد له سلێمانی موزیكی گۆرانییه‌كیان بۆ ئاماده‌كردم، سوپاسیان ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها خه‌ریكی تۆماركردنی گۆرانییه‌كی دیكه‌م، كه هێشتا بڕیارم نه‌داوه كلیپی بۆ بكات، چونكه كلیپكردن بۆ هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك من، كه له كاره‌كانم زۆر ته‌نیام سه‌خته، ره‌نگه وا به ئاسانی نه‌توانم گۆرانییه‌ك تۆمار بكه‌م و كلیپی بۆ بكه‌م"، هونه‌رمه‌ند دانیا گۆرانییه‌كانی خۆی به جیاوازتر له گۆرانییه‌كانی تر ده‌بینی و پێی خۆشه گۆرانییه‌كانی روحیه‌تی كوردیان تێدا بێت و بۆ مێژوو بمێنێته‌وه و ده‌ڵێت "هه‌وڵمداوه روحیه‌تی كوردانه له گۆرانییه‌كانم نیشاندا بده‌م، كاره‌كانی من بۆ كورده، بۆئه‌وه‌ی بتوانم به شازییه‌وه بڵێم: ئه‌وه كارێكی كوردییه كراوه و بۆ مێژوو بمێنێته‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه بۆ هه‌ندی ئافره‌ت ئه‌لبووم دروست كردن زۆر ئاسان بێت، كه هاوكاری زۆریان ده‌كرێت و هه‌موو شتێكیان بۆ ئاماده كراوه، ته‌نیا ده‌نگی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات، به‌ڵام من ته‌نیام و خۆم هه‌موو كاره‌كان ده‌كه‌م و به‌دوای موزیك و شیعر و ئاواز كه‌وتووم".
دانیای گۆرانیبێژ زۆر خۆشحاڵه، كه توانیوویه‌تی له‌گه‌ڵ (ده‌روون) ـی برای گۆرانییه‌كی دوێت بۆ شاره‌كه‌ی خۆیان هه‌ڵه‌بجه تۆمار بكه‌ن، كه له‌لایه‌ن كانی هه‌ڵه‌بجه‌یی تێكستی بۆ ئاماده‌كرا، دانیا وه‌ك خۆی ده‌ڵێت یه‌كێك له ئاواته‌كانی بووه، گۆرانییه‌ك بۆ هه‌ڵه‌بجه بڵێت. ئه‌و گۆرانییه كه ده‌بێته دووه‌م گۆرانی دوێتی دانیا، به‌ڵام ئه‌و ئاماژه بۆ ئه‌وه كرد، له یه‌كه‌م گۆرانی دوێتیدا، كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند بارزان له ساڵی 1995 تۆماریانكرد، رووبه‌ڕووی ته‌علیقی خه‌ڵك و كه‌سوكاری بووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت "یه‌كه‌م كارم گۆرانی (جه‌بیدی جه‌كردی) بوو، كه له‌گه‌ڵ مامۆستا بارزان تۆمارمان كرد، له‌و گۆرانییه‌دا له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه و خزم و كه‌سوكاره‌كانم قسه‌ی زۆرم هاته‌سه‌ر و ده‌یانگوت: چۆن ده‌بێت ئافره‌ت له‌گه‌ڵ پیاو گۆرانی بڵێت، ئه‌گه‌ر گۆرانیش ده‌ڵێی به ته‌نیا بیڵی، نه‌ك له‌گه‌ڵ پیاو، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وكاته گۆرانی دوێتی ژن و پیاوێك وه‌ك عه‌یبه وابوو، به‌ڵام جورئه‌تێكم لادروست بوو و دوێته‌كه‌م قبووڵ كرد".
ئه‌وه‌ی جارێك سه‌یری كلیپی (شه‌و تابه‌یانی) هانی كردبێت، هه‌ست به شه‌رمنی و نیگه‌رانی دانیای كردووه، ئه‌و كلیپه‌ی هانی كه به‌رده‌وام له‌كه‌ناڵه كوردییه‌كان په‌خشده‌كری و له به‌رنامه‌كه‌ی ده‌شنێدا وێنه‌ی گیراوه، تێیدا ده‌شنی زۆر دڵخۆش و هانی له‌و دڵخۆشتر سه‌ما ده‌كه‌ن، به‌ڵام بۆچی دانیا وانیگه‌ران ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و ده‌ڵێت "له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رنامه‌كه ته‌نیا تایبه‌ت بوو به‌من، به‌ڵام كه به‌رنامه‌كه ته‌واو بوو، گوتیان: كه‌س له‌شوێنی خۆی هه‌ڵنه‌ستێت، یه‌كسه‌ر گۆرانی (شه‌و تابه‌یانی) هانیان خسته‌سه‌ر، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر ئاماده‌كاریه‌ك كرابێت، هانی هاته ژووره‌وه و ده‌ستیكرد به گۆرانی گوتن، ئیتر ئه‌وه بۆ من موفاجه‌ئه‌یه‌ك بوو، ده‌بوو پێشتر ئه‌وان رای منیان وه‌ربگرتایه، ئایا من تاچه‌ند رازیم له به‌رنامه‌كه‌ی مندا ئه‌و كاره بكری یان نا؟ هه‌رچه‌نده ده‌متوانی له‌و كلیپه بێمه ده‌ره‌وه، به‌ڵام من له‌به‌ر ڕێزی به‌رنامه‌كه، حه‌زم نه‌كرد بێمه ده‌ره‌وه و به‌رنامه‌كه جێبهێڵم، تازه هه‌رچی بڵێم جێگای خۆی ناگرێت و ئه‌و شته بڵاوكرایه‌وه".
zanadzey@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
