به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له رۆشنبیران و نووسه‌ران و ئه‌كادیمیستان ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان به هاوكاری سه‌نته‌ری رۆشنبیری فه‌ڕه‌نسی له‌ژێر ناوی "یاده‌وه‌رییه‌كان له‌گه‌ڵ جه‌واهیری" ئێواره كۆڕێكی بۆ دكتۆره خه‌یالی كچی جه‌واهیری و سه‌باح مه‌نده‌لاوی و كۆمه‌ڵێك نووسه‌ر و رۆشنبیر سازكرد.
له ده‌ستپێكی ئه‌و ئێواره كۆڕه‌دا "د. تیسۆ" قونسوڵی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و تێیدا ئاماژه‌ی به كاری هاوبه‌شی رۆشنبیری كرد له‌نێوان كورد و فه‌ڕه‌نسیه‌كان، هه‌روه‌ك رۆڵی جه‌واهیریشی به‌رز نرخاند له خزمه‌تكردن به دۆزی كورد.
دواتر حه‌مید ئه‌بوبه‌كر به‌درخان به‌رپرسی ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌درخان وتارێكی پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد‌و تێیدا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌زگای به‌درخان به‌رده‌وام ده‌بێ له سازكردنی چالاكییه‌كانی خۆی، سازكردنی ئه‌و چالاكییه‌كه‌شی به كارێكی گرنگ و پڕ بایه‌خ زانی له كاتێكدا جه‌واهیری وه‌كو شاعیرێكی عه‌ره‌ب خزمه‌تی به دۆزی ره‌وای كورد كردووه‌و توانیویه‌تی له‌رێگای شیعره‌كانی ئێش و ئازار و موعاناته‌كانی كورد ده‌رببڕێ.
دوابه‌دوای ئه‌وانه فیلمێكی دیكۆمێنتی به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌ژێر ناوی "جه‌واهیری" نمایشكرا، كه ئه‌و فیلمه له ئاماده‌كردنی حه‌مید به‌درخان و ده‌رهێنانی ستار محه‌مه‌د ئه‌مین و مۆنتاژی دڵدار جاف بوو، كه له‌و فیلمه‌دا توانرابوو بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و ئافره‌ته بدۆزرێته‌وه، كه له ساڵی 1963 كڵاوێكی چنی بوو بۆ مام جه‌لال و ئه‌ویش به‌دیاری به‌خشیبووه جه‌واهیری كه له‌سه‌ر كڵاوه‌كه نووسراوه یان كوردستان یان نه‌مان، هه‌روه‌ك له‌و فیلمه‌دا به‌شی زۆری ئه‌و شیعرانه خوێندرانه‌وه كه جه‌واهیری ده‌رباره‌ی كێشه‌ی كورد نووسیبوونی، هه‌روه‌ها به‌شی زۆری هاوڕێ نزیكه‌كانی جه‌واهیری باسیان له‌و پیاوه كردبوو، هه‌روه‌ك توانرابوو ئاماژه به‌و هه‌ردوو په‌یكه‌ره بكرێ كه له هه‌ولێر و سلێمانی بۆ جه‌واهیری دروست كراوه.
دوابه‌دوای ئه‌وانه هه‌ریه‌ك له "د. خه‌یال محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری و سه‌باح مه‌نده‌لاوی" وه‌ك دوو كه‌سی نزیك له جه‌واهیری باسیان له جه‌واهیری و یاده‌وه‌رییه‌كانی كرد، هه‌ر له ئاواره‌بوونی له عێراق و هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر كورد و سه‌ركرده كورده‌كان به‌تایبه‌تی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و مام جه‌لال تاڵه‌بانی.
له كۆتایی ئه‌و سیمیناره‌دا هه‌ریه‌ك له"د. كه‌مال مه‌زهه‌ر ئه‌حمه‌د، د. خه‌لیل مه‌نده‌لاوی، زیوه‌ر خه‌تاب، مومتاز حه‌یده‌ری، عوسمان ره‌شاد موفتی" باسیان له گه‌وره‌یی جه‌واهیری كرد، وه‌ك شاعیرێكی عه‌ره‌ب كه مرۆڤایه‌تی و ئینسانیه‌ت به‌لایه‌وه زۆر گرنگ بووه‌و توانویویه‌تی خزمه‌تێكی گه‌وره به ره‌وشی مرۆڤایه‌تی بكا له‌رێگای شیعره‌كانیه‌وه.
له كۆتاییشدا به چه‌پڵه‌رێزانی ئاماده‌بووان كۆڕه‌كه كۆتایی پێهات، هه‌ر له‌و كۆڕه‌دا سێ كتێب به‌سه‌ر ئاماده‌بووان دابه‌شكرا، كۆڕه‌كه‌ش به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌ڕێوه‌چوو، به‌شه كوردییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن "د. ئازاد حه‌مه شه‌ریف" و به‌شه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن "د. ئیسماعیل محه‌مه‌د فه‌همی قه‌ره‌داغی" به‌ڕێوه‌بردرا.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ر له‌و ئێواره كۆڕه‌دا خاتوو مرواری ئاماده‌بوو، ئه‌و خاتوونه‌ی له‌ساڵی 1963 كڵاوێكی چنیبوو بۆ مام جه‌لال و له‌سه‌ری نووسیبوو "یان كوردستان یان نه‌مان" دواتر مام جه‌لال ئه‌و كڵاوه‌ی به‌خشیبووه جه‌واهیری، كه له‌و كۆڕه‌دا مرواری ملوانكه‌كه‌ی ملی خۆی به‌خشیه "د. خه‌بال"ی كچی محه‌مه‌د مه‌هدی جه‌واهیری شاعیر.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
