
له‌درێژه‌ی پرۆژه‌ی ده‌رچوونی خوێندكارانی دوا قۆناغی به‌شی شانۆی كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان خوێندكاری دواقۆناغ ئاری ئاغۆك شانۆگه‌ری زبڵدان ده‌كاته كارنامه‌ی ده‌رچوونی خۆی و له رۆژی سێشه‌ممه 25/5/2010 له هۆڵی شانۆی كۆلیژی هونه‌ره‌جوانه‌كان نمایش ده‌كرێ.
شانۆگه‌ری زبڵدان كه له‌نووسینی قاسم مه‌ترودو وه‌رگێرانی سلێمان گه‌لاڵی و نواندنی زیاد كه‌ریمه.
ده‌رباره‌ی په‌یام و مه‌به‌ستی ئه‌م نمایشه ئاری ئاغۆك ده‌رهێنه‌ری ئه‌م نمایشه له‌لێدوانێكی تایبه‌تدا گوتی: له‌رێگه‌ی نمایشی زبڵدانه‌وه ده‌مانه‌وإ هه‌موو مرۆڤه پیس و خیانه‌تكاره‌كان ئه‌وانه‌ی ترسیان له‌مێژوو و رابردووی خۆیان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی گه‌مه‌یان به‌ژیانی من و تۆ و ئه‌و و ئه‌وان كرد.. ئه‌وا پێویسته بخرێنه نێو زبڵدانی مێژوو، بۆ ئه‌وه‌ی ببنه وانه‌یه‌ك بۆ هه‌مووان هه‌مووشمان ده‌زانین مێژوو ره‌حم به‌كه‌س ناكات!؟
شیاوی گوتنه ئاری ئاغۆك زیاتر وه‌ك نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسێك ده‌ركه‌وتووه، وه‌لی ده‌رچووی به‌شی شانۆی په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانه‌و ئه‌مساڵیش خوێندكاری دواقۆناغی كۆلیژی هونه‌ره.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
