
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌لبومی گۆرانی گۆرانیبێژ (زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا) بڵاو بوویه‌وه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ریكلام كردن بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌لبومه ده‌ركه‌وت ئه‌و واته (زه‌كه‌ریا) داهاتی ئه‌و ئه‌لبومه‌ی بۆ مندڵانی ئه‌نفال كراوانه!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سه‌ر سوڕمانه ئه‌و كاره‌ی (زه‌كه‌ریا) واته ئه‌و پرۆژه به‌ناو خێر خوازییه ناچێته عه‌قلی مناڵێكیشه‌وه، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا من بۆ ئێوه‌ی خوێنه‌رانی به‌ڕێزی ده‌خه‌مه روو پێم خۆشه هه‌ر خۆتا شیكارێكی بۆ بكه‌ن بزانن ئه‌و كاره چه‌ندی به‌چه‌ند و چ ده‌ر ئه‌نجامێكی لێده‌رده‌چێت.
هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانیبێژ بۆ گێرامه‌وه و سوێندی بۆ خواردم، كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا سه‌ردانی وڵاتی توركیای كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌لبومێكی گۆرانی ئاماده بكات له‌وێ، گوتی كاتێك سه‌ردانی ئه‌و گروپه موزیكیانه و ستۆدیۆكانی توركیام كرد، نرخێكی ئه‌و تۆیان بۆ كاره‌كانم دانا، كه به‌هیچ جۆرێك عه‌قل قه‌بولی نه‌ده‌كرد و تووشی سه‌ر سورمان هاتم!!
به‌ڵام ئه‌وان له وه‌ڵامدا به پێكه‌نینه‌وه پێان گوتم ئێوه ماشا‌ڵڵا پاره‌تان زۆره‌و بۆچی به‌و شێوه‌یه ئه‌و نرخه‌ت له‌لا زۆره؟!
منیش گوتم كێ پاره‌ی زۆره من هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانیبێژم جگه له مووچه‌یه‌ك هیچ شك نابه‌م، له‌كوێ بێنم ئه‌و هه‌موو پاره‌یه؟
له‌وه‌ڵامدا گوتیان بروابكه زۆر خاترمان گرتووی، ئاخر ئه‌وه‌تا گۆرانیبێژی دیكه هاتوون پاره‌ی زۆر له‌وه زیاتریان داوه به ئێمه بۆ ئه‌لبومی گۆرانییه‌كانیان، منیش گوتم كیه ئه‌و گۆرانیبێژه؟ له‌وه‌ڵامدا گوتیان (زه‌كه‌ریا... زه‌كه‌ریا) منیش گوتم چۆن و چه‌ند پاره‌ی داوه؟
ئیتر سوێند به كوردستان به به‌ڵگه‌وه نیشانیان داوم كه (زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا) بۆ دواهه‌مین ئه‌لبومی گۆرانییه‌كه‌ی (000 240) واته (24) ده‌فته‌ر دۆلاری ئه‌مریكی، ئه‌مه‌و جگه له‌وه‌ی گوتیان ئێستاكه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كلیپێكی بۆ یه‌كێك له گۆرانییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی كلیپ كاری كردووه و به (45000) واته به چوار ده‌فته‌ر و نیو دۆلار ته‌نها وێنه‌ی یه‌ك گۆرانی ناو ئه‌لبومه‌كه‌ی بۆ گیراوه، ئیتر من یه‌كسه‌ر حه‌په‌سام و گوتم خوایه هونه‌رمه‌ندی كورد له وڵاته‌كه‌ی من تائێستا دۆعای ئه‌وه ده‌كات سیدیه‌كانی به‌سه‌لامه‌ت بفرۆشێت و چیتر كۆپی نه‌كرێت، ئاخر ئه‌ی هاوار ئه‌و پاره خه‌یاڵیه له كوێ و چۆن هاتووه، كه‌چی ئه‌و براده‌ره موزیكژه‌ن و خاوه‌نی ستۆیۆكه‌ی وڵاتی توركیا گوتی ناوی ئێمه مه‌هێنه و رسقه‌كه‌مان مه‌بڕه چونكه كاك (زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا) موشته‌ری به‌رده‌وامی ئێمه‌یه، ئه‌وه‌مان بۆ ئه‌وه به تۆ گوت تاوه‌كو تۆش پێت وانه‌بێت ئێمه غه‌در له تۆ ده‌كه‌ین.
منیش بارگه‌و بنه‌م پێچایه‌وه و هاتمه‌وه بۆ كوردستان، ئیتر له رێگا هه‌ر ده‌م گوت ئاخر هونه‌رمه‌ندی وامان هه‌یه خێری پێده‌چێت له‌م وڵاته، ئاخر ئه‌وه‌تا ماویه‌ك به‌ر له ئێستا له گۆڤاری ئاوێنه‌كان و له رۆژنامه‌ی رووداو خوێدمه‌وه تائێستا هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مامۆستا (كه‌ریم كابان) كرێچی شاره‌وانییه، ئاخر چۆن شێت نه‌بم هونه‌رمه‌ندێك به‌و هه‌موو ته‌مه‌نه‌وه دوای (86) ساڵ ته‌مه‌ن كه‌چی تاكه ئاواتی ئه‌وه‌یه ببێته خاوه‌نی خانوێكی خۆی!!
كه‌چی هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی وامان هه‌یه ناز به‌سه‌ر ئه‌رز و ئاسمان و خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی ئه‌و وڵاته ده‌كات و شه‌ق له‌پاره هه‌ڵده‌دات و پاره‌ی (4) خانوو ئه‌م وڵاته ئه‌داته موزیكژه‌نان و ستۆدیۆكانی تورك، كه گاڵته‌وه باسیان ده‌كرد و منیان پێ سه‌رسام ده‌كرد.
ئه‌وه‌تا هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك (بورهان مه‌جید) به ئۆرگێكه‌وه هاتووه سیدیه‌كی كردووه، نه‌یتوانییوه بچێته ستۆدیۆیه‌ك له هه‌ولێر كار بكات نه‌ك ئه‌سته‌مبوڵ، كه‌چی بۆ هه‌ندێكیش پاره ئه‌وه‌نده زۆره خه‌ریكه له سمێڵان ده‌درێت!!
سه‌یر بكه‌ن هونه‌رمه‌ندێكی وه‌ك (حه‌مه‌ی نێرگز) له‌ماڵه‌وه كه‌وتووه، به‌ده‌م نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنێت كه‌چی هه‌موو ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی كوردی به گوڵێكیش سه‌ردانی ناكه‌ن و دڵنه‌وایه‌كی بده‌نه‌وه!!
ئاخر من تێناگه‌م به‌ڕێزان تێ ناگه‌م (28) ده‌فته‌ر دۆلار و نیوی ئه‌مریكی ئه‌وه جگه له چاپ و ئه‌و هه‌موو پۆسته‌ره‌ی چاپكراوه بۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئه‌م جاره‌ی (زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵلا) له‌و بازاڕ جوانیه‌ی كوردستان چۆن دێته‌وه ده‌ست ئه‌و پاره‌یه ئه‌ی هاوار چه‌واشه كردنی خه‌ڵك نه‌بڕایه‌وه نۆبه‌ی مناڵانی ئه‌نفاله؟؟!!
ئاخر هیچمان نه‌ما گاڵه‌ته به هه‌ستی خه‌ڵك نه‌كه‌ین ئه‌وه نه‌بێت داهاتی ئه‌لبومێكی گۆرانی بۆ مناڵانی ئه‌نفال بێت، ئاخر هه‌موو سیدیه‌كی كاك (زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا) دوای شه‌ش مانگ بڵاو بوونه‌وه‌ی له بازاره‌كان نرخی ده‌بێته (1000) دینار له‌و پاره چاپه‌ی عێراقی كه ناكاته (1) دۆلار ئاخر چۆن ئه‌و هه‌موو پاره خه‌یاڵیه دێته‌وه ده‌ست و ده‌بێته ده‌ستمایه و قازانج و خێر و بێره‌كه‌ی كێ ته‌خشان و په‌خشانی ده‌كات به‌سه‌ر مناڵی ئه‌نفال؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!!!!!!!!.
