
له نوێترین كاری هونه‌ری خۆیدا و دوای پێنج ساڵ دابڕان هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ هه‌ڤاڵ كۆتایی هێنا به‌كاری وێنه‌گرتنی كلپێكی نوێ.
گۆرانی نهێنییه‌كانت له تێكستی ره‌شید رواندزی و ئاواز و دابه‌شكردنی میوزیكی زیره‌ك شێرزاد، به به‌شداری ستافێكی پرۆفیشناڵ كۆتایی هات به كاری وێنه‌گرتنی.
هه‌ڤاڵی گۆرانیبێژ ده‌رباره‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه گوتی: دوای پێنج ساڵ دابڕان له‌و ماوه‌یه‌دا نوێترین ئه‌لبوومی خۆم به‌ناوی "گومانه جوانه‌كان" بڵاوده‌كه‌مه‌وه، له‌و رۆژانه‌شدا به‌هاوكاری سه‌ره‌كی كه‌ناڵ 4 و كۆڕه‌ك تیڤی و خودی ئه‌ڤین و ئارامۆ كۆتاییم هێنا به‌كاری وێنه‌گرتنی كلیپی به‌رهه‌مێكی ناو ئه‌لبوومه نوێكه‌م".
شیاوی گوتنه ئه‌و كلیپه‌ی هه‌ڤاڵ له وێنه‌گرتن و سیناریۆ و ده‌رهێنانی عادل ئاكره‌یی بوو، دیزاینی رووناكیش له‌لایه‌ن فرانك گلبرت و جێبه‌جێكردنی مه‌هدی ئه‌بوبه‌كر ئه‌نجامدرا، كاری مكیاج له‌لایه‌ن بڵند محه‌مه‌د ئه‌نجامدراو یه‌حیا خالیدیش وه‌كو یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر به‌شداری له كلیپه‌كه كرد.
