زه‌رووریه‌تی تیپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری كه‌ركووك له ساڵیادی دامه‌زراندنیدا نێوه‌ندێكی شانۆیی په‌رته‌وازه و بی ئاڕاسته، نه‌بوون و بیرنه‌كردنه‌وه له پڕۆژه‌ی شانۆیی، نمایشگه‌لێكی زۆر و كه‌مترین مه‌عریفه، حه‌زێكی زۆر بۆ شانۆ و هه‌وڵنه‌دان بۆ بارگاوی كردنی عه‌قڵ به زانسته‌كانی شانۆ و... هتد، ئه‌مانه واقعی شانۆی كه‌ركوك بوو به‌ر له دروست بوونی تیپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری كه‌ركوك و ئه‌م تیپه‌ش زاده‌ی ئه‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه بوو، به مانایه‌كی تر ئه‌وه خواستی گۆڕه‌پانی چۆڵی ئه‌وه شاره بوو كه وا به زوویی (تیپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری) تێیدا گه‌شه‌ی كرد و له ڕێی ئه‌زموونه‌كانیه‌وه ڕایگه‌یاند كه ئیدی شانۆ لێره‌دا ته‌نها حه‌ز نیه به‌ڵكو تێفكریینه قوڵه‌كان شانۆ دێننه ئاراوه و شانۆ ئه‌و كڵاڕۆژنه‌یه نیه كه كێشه هه‌نوكه‌ییه‌كانی كۆمه‌ڵگا و موعاناتی كۆمه‌لایه‌تی تێدا بخرێته ڕوو، به‌ڵكو ئه‌و پانتاییه‌یه كه دووایین و تازه‌ترین تێگه‌یشتنه‌كانی بۆ شانۆ تێدا به‌رجه‌سته بكرێت. هه‌رچه‌ند به‌شێك له شانۆكاران نكۆڵی له‌و باره ده‌كه‌ن و پێیانووایه دروست بوونی ئه‌و تیپه هیچ گۆڕانێكی له هاوكێشه‌كان نه‌كرد، به‌ڵام له هه‌موو شوێنێك هه‌رووایه بۆ قسه له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێك دروست وایه به‌ڵگه‌كان بخرێنه سه‌ر كاغه‌ز و دۆكیۆمێنت سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه بێت نه‌ك زۆرترین قسه و نه‌سه‌لماندنی كه‌مترینیان، بۆیه منیش به دۆكیۆمێنته‌وه ده‌ڵێم تیپی ئه‌زموونگه‌ری ئاقاری شانۆی كه‌ركوكی گۆڕی و وای له شانۆكارانی شاره‌كه كرد كه به ئاگا بێنه‌وه ته‌نها به حه‌زه‌وه كار له شانۆدا نه‌كه‌ن (بڕوانه كۆی ژماره‌كانی گۆڤاری شانۆكار)، به‌ر له دامه‌زراندنی ئه‌و تیپه جگه له چه‌ند دیارده‌یه‌كی شانۆیی (ئه‌مه گشتاندنێكی سه‌د ده‌ر سه‌د نیه) تاكه نمایشێك له‌سه‌ر ڕێبازه زیندووه‌كانی شانۆی جیهانی نه‌كرابوو، هیچ گرووپێك به مه‌به‌سته‌وه شانۆی له هۆڵ نه‌هێنایه ده‌ری، كاتی كه چه‌ند شانۆكارێك له ده‌ره‌وه‌ی بیناسازی شانۆ كاریان كرد هیچ گۆڕانێكیان له ڕه‌وته‌كه نه‌كرد، به‌واتایه‌كی تر ئه‌گه‌ر ئه‌و كارانه له نێو هۆڵه ئاساییه‌كانیش بكرایه هه‌ر هه‌مان ئامانجی ده‌بوو، یانی ئه‌وه‌نه‌بوو ئه‌زموونه‌كه بخوازێت كه له سه‌ر بینایه‌كی به‌رز یان شوێنێكی ناشانۆیی نمایش بكرێت یان وه‌ك ئه‌وه بێت كه تیپی ئه‌زموونگه‌ری جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه (پانتایی ناته‌با و گۆڕینی شوێنی مێژوویی و كه‌له‌پوری بۆ پاتناییه‌كی شانۆیی) . هیچ تیپێك هه‌وڵه كردارییه‌كانیان تیۆریزه (تنڤیر) نه‌كرد، ته‌واوی به‌ڵگه و نوسین و دۆكیۆمێنته‌كان له‌سه‌ر كاره‌كان له چه‌ند ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌وانی زیاتر تێنه‌ده‌په‌ڕی. به‌كارهێنانی ده‌نگ وه‌ك میحوه‌رێكی سه‌ربه‌خۆی زمان یه‌كێكی تر بوو له داهێنانانه‌كانی تیپی ئه‌زموونگه‌ری كه له قۆناغی دووه‌می ئه‌زموونه‌كانیدا بنه‌ما و ماتریالێكی سه‌ره‌كی بوو، به‌ر له‌وان ئه‌م چه‌مكه ته‌واو نامۆ بوو به شانۆی كه‌ركووك و هیچ ده‌رهێنه‌رێكیش له ئه‌نجامی قووڵبوونه‌وه له شانۆدا ده‌نگی نه‌خسته نێو نمایشه‌كانییه‌وه، به‌ڵكو هه‌ر بیریشی لێنه‌كرابووه‌وه، به‌ڵام تیپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری هه‌موو ئه‌م ئه‌ركانه‌ی به‌جێگه‌یاند و به‌ڵكو كردنی به مۆركی خۆی، ئه‌وه تیپی ئه‌زموونگه‌ری بوو كه له قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌زموونوكانیاندا دوو به‌رهه‌می بۆ شانۆی توندوتیژی و یه‌كێك بۆ شانۆی هه‌ژار و نمایشێكی تری بۆ شانۆی ژووری تایرۆف ته‌رخان كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كێك له ئیشه‌كانیدا به ووردی له‌سه‌ر دوایین پێگه‌یشتن و خاڵه تازه‌كان و ئسلوبه‌كه دیراسه و لێكۆڵینه‌وه ده‌كرا و شییده‌كرانه‌وه بۆ به‌رچاو ڕوونی شانۆكاران و دواجاریش ده‌چوونه ئه‌رشیفه‌وه، چونكه یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه ئه‌م تیپه بڕوای پێیه‌تی تیۆریزه و ئه‌رشیفكردنی ئه‌وموونه شانۆییه‌كانه، له به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونانه له ئه‌جامی تێفكرین و ووردبونه‌وه‌ی قوڵ به‌رهه‌م هاتوون نه‌ك ته‌نها حه‌زێكی كاتیی
، ئه‌كری له داهاتوودا ببن به بنه‌ما و سه‌رچاوه بۆ هه‌ر كه‌س و گروپ لایه‌نێك كه بیه‌وی له‌سه‌ر ئه‌م جۆره ئه‌زموونانه بوه‌ستێت و سوودی لێببینێت. له دووه‌م قۆناغی ئیشكردنیشدا خۆیان ته‌رخان كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه ئیدی نمایشه‌كانیان ته‌نها له كه‌ركوكدا قه‌تیس نه‌كه‌ن و به شاره‌كانی تری كوردستان ئاشنا ببن و وێنه‌یه‌كی ته‌واو پۆزه‌تیڤ له لای شانۆكارانی ده‌ره‌وه سه‌باره‌ت به شانۆی كه‌ركوك دروست بكه‌ن و ئه‌زموونه‌كانی (یاده‌وه‌ری ده‌نگ2 ـ جوانترین مردن ـ شه‌رابی سێ‌و) له شاره‌كانی كۆیه و ڕانیه و هه‌ڵه‌بجه نمایش كرد، شانۆكارانیان له‌و قاڵبه ده‌ركرد كه ته‌نها وه‌ك بینه‌رێك بێن بۆبینینی نمایش. دوابه‌دوای هه‌ر ئه‌زموونێكیان له‌ڕێی مێزگرت و چاوپێكه‌وتن و كۆڕی ڕه‌خنه‌ییه‌وه بینه‌ر و شانۆكارانیان ده‌هێنایه گۆ بۆ ئه‌وه‌ی ببن به خاوه‌نی بۆچوونی خۆیان له‌سه‌ر شانۆ، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ئه‌بێت ئاماژه به‌وه بدرێت كه له دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه جیلێكی گه‌نجی سه‌ره‌تایی هاتنه نێوه‌نده‌كه‌وه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه نه‌یانده‌ویست درێژكراوه‌ی ئه‌و ئه‌و ره‌ِوته بێسه‌روبه‌ره بن، تموحی ئه‌وان زۆر له‌و جۆری ئیشكردنه‌ی كه‌ركوك زیاتر بوو به‌وه‌ی كه له‌و كاته‌دا كاری زۆر جیاوازتریان نمایش ده‌كرد نمونه‌ی زیندووی ئه‌و جۆره‌ش نمایشی (نامۆ) ده‌رهێنانی شانۆكار فریاد ئه‌حمه‌د بوو كه هه‌رچه‌ند به ئاگاییه‌كی زۆری شانۆییشه‌وه ئیشی له‌سه‌ر نه‌كرابوو به‌ڵام ئه‌م قسه‌یه به‌و مانایه نا كه له ئاستی نمایشه باوه‌كانی ئه‌وسای كه‌ركوك بێت نا به‌ڵكو سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و گروپه گه‌نجه له‌وه‌دابوو كه هیچكات خۆیان به شانۆ و شانۆكارانی كه‌ركوك پێوانه نه‌ده‌كرد به‌ڵام به حه‌قه‌ت ئه‌بێ ئه‌م نمایشه به یه‌كێك له نمایشه ئه‌زموونگه‌رییه‌كانی مێژووی شانۆی كه‌ركوك ئه‌ژمار بكرێت، به‌وه‌ی بنه‌مای كاره‌كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ئه‌كته‌ر ئاماده‌كرابوو و هه‌ڵگری گوتارێكی جیاوازتر بوو له شانۆی ئه‌وكاتی كه‌ركوك، هه‌ڵبژاردنی ده‌قی بێهووده و ئیشكردن له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه، دروست له دوای پرۆسه‌ی ئازادیه‌وه بوو بوو به یه‌كێك له خه‌ونه گه‌وره‌كانی ئه‌و جیله شانۆكاره گه‌نجه، پێمووایه ئه‌مه‌ش له چه‌ند ڕه‌هه‌ندێكه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، كه ره‌نگه یه‌كێك له‌وانه په‌یوه‌ندی به‌و دۆخه شێواوه‌وه هه‌بێت كه له‌و كاته‌دا به‌گشتی تاكی كه‌ركوكی تێیكه‌وتبوو یانی هاووشێوه‌ی دۆخی سه‌رهه‌ڵدانی خودی ئه‌و ڕێبازه (بێهووده) له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی كه مرۆڤایه‌تی توشی سه‌رلێشێواویه‌كی وا هاتبوو ئه‌سڵه‌ن نه‌یده‌زانی بۆچی ئه‌ژێت، تا ئاكام وایلێهات له ئه‌نجامی ئه‌و به‌ربه‌رییه‌ته‌ی ژیانه‌وه رێبه‌رانی ئه‌و ڕێبازه (یونیسكۆ، بیكیت، ئه‌دامۆف... ) توانیان داهێنان و ئه‌فراندن بكه‌ن، به‌ڵام لێره‌دا پرسیارێك دێته پێشه‌وه ئه‌ویش عه‌جه‌به‌ن ئه‌م جیله‌ی شانۆكاره گه‌نجه‌كانی ئێره ئه‌توانن بگه‌ن به‌و خاڵه‌ی كه فیعله‌ن له ئه‌نجامی ئه‌و باره‌ئاڵۆزه‌ی كه كۆمه‌ڵگای تێكه‌وتووه ئیبداع و داهێنان بكه‌ن؟ ڕه‌هه‌ندێكی تری ئه‌وه‌یه كه له دوای2004ه‌وه شانۆكارێكی گه‌نجی تازه گه‌ڕاوه له هه‌ولێره‌وه بۆ كه‌ركوك زنجیره‌یه‌ك نمایشی له شێوازی عه‌به‌س پێشكه‌ش كرد كه به كاره‌كانی مژده‌ی ده‌ركه‌وتنی جیلێكی تازه‌ی یاخی له عه‌قڵی ئێوڵیی شانۆی كه‌ركوكی ڕاگه‌یاند و توانی تاڕاده‌یه‌كی باش ئاڕاسته‌ی ڕه‌وته‌كه بگۆڕێت و كاریگه‌ری به‌سه‌ر ته‌واوی شانۆی ئه‌وكاتی شاره‌كه‌وه هه‌بێت، هه‌رچه‌ند ئه‌میش خاوه‌ن ئاگاییه‌كی ته‌واو نه‌بوو به‌ڵام كه‌سێك نییه گومانی له‌وه هه‌بێت كه ئه‌وه (كۆسره‌ت عه‌بدولڕه‌حمان) بوو ده‌سپێكی ئه‌و قۆناغه‌ی ڕاگه‌یاند و خۆی و هاوكاره‌كانی تا چه‌ند ساڵێكیش كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی شانۆی كه‌ركوك بوون، دواترش هه‌ر ئه‌مان بوون به ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری تیپی شانۆی ئه‌زموونگه‌ری، چونكه ئه‌مان پێچه‌وانه‌ی عه‌قڵه به‌ستووه‌كانی شانۆی كه‌ركوك بیریان ده‌كرده‌وه، كه زانییان ئه‌توانن له تاقیگه‌كه‌ی تیپی ئه‌زموونگه‌ری ئه‌زموون بكه‌ن به‌ڵام به ئاگاییه‌كی ته‌واوی شانۆیه‌وه له سیاقی ئه‌و تیپه‌دا خۆیان ڕێكخسته‌وه.
یه‌كێكی تر له‌و وه‌رچه‌رخانه زۆر گرنگانه‌ی كه له دوای دروست بوونی تیپی ئه‌زموونگه‌رییه‌وه ڕوویدا ئه‌وه‌بوو كه ئه‌م تیپه توانی یه‌كه‌م گۆڤاری تیۆری و ڕه‌خنه‌یی به دیزایین و قه‌باره‌یه‌كی باش له مێژووی شاری كه‌ركوك ده‌ربكات و دوایین تێز و تێڕونینه‌كانی شانۆی جیهانی به شانۆكارانی كه‌ركوك ئاشنا بكات و تاكو ئێستا توانراوه (8) ژماره‌ی لێده‌ربكرێت. بڕیاریشه هه‌ر له‌مساڵدا به‌پێی ئه‌وبانگهێشتنامانه‌ی كه پێی گه‌یشتووه به‌شداری چه‌ند ڤیستیڤاڵێكی جیهانی بكات و نوێنه‌رایه‌تی شانۆی كه‌ركوك بكات. بۆیه ئیدی تیپی شانۆ ئه‌زموونگه‌ری كه‌كووك له چوارچێوه‌ی تیپێَكی نۆرماڵ ده‌رچووه و نامه‌یه‌كیشی ئاراسته‌ی شانۆكاران و ڕۆشنبیرانی كوردی كرد كه مێژووی شانۆی كه‌ركه‌ركوك به‌بێ تیپی ئه‌زموونگه‌ری ئه‌سته‌مه و ئه‌و تیپه‌ش یه‌كێكه له وێستگه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و مێژووه.
* ئه‌م ووتاره پێشكه‌شه به‌وانه‌ی كه ئه‌و تیپه‌یان دامه‌زراند.
