
له دواکاری نوێی هونه‌ری هونه‌رمه‌ند محمد حه‌مه سعید، عمری خاوه‌ر ده‌باته سه‌ر گۆی زه‌وی، ئه‌و شوێنه‌ی که زۆرترین وولاتانی کیمیاویان داوه به ڕژێمی سه‌دام، له وه‌لامی پرسیارێکدا هونه‌رمه‌ند گووتی: مه‌به‌ستی من له دانانی تابلۆی عمری خاوه‌ر له‌سه‌ر گۆیی زه‌وی، ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی ئه‌و وولاتانه‌ی موادی کیمیاویان داوه به‌سه‌دام، ده‌که‌ونه ئه‌و شوێنه‌ی گۆی زه‌وی، له‌وێوه عمری خاوه‌ر شۆڕ ده‌بێته‌وه به‌ره‌و هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، ئه‌وه‌ش په‌یامێکه بۆ جیهان، که ئه‌وه‌تا ئه‌و وولاتانه‌ن کیمیاویان داوه به‌و رژیمه خوێنڕێژه، ئه‌ویش له گه‌لی کوردی داوه یه‌کێک له‌شوێنه‌کان هه‌له‌بجه‌ی شه‌هیده.
ووردترین کاری هونه‌ر مه‌ند بچوکترین گۆزه‌یه له جیهان، که له‌سه‌ر ده‌مانێک دا جێی سه‌ر سورمان وسه‌رنج راکێشانی هه‌موو جیهان بوو، له چه‌ندین پێشانگای نێوده‌وله‌تی به‌شداری کردووه دیارترینیان پێشانگای کاری ووردی میناتوری له مۆنتیلماری شاری فره‌نسا، به سێ جار هه‌ر جاره‌ی به قه‌باره‌یه‌ک ئه‌وه‌ش جێ سه‌ر سورمان وسه‌رنج رازکێشانی میوانان ومیدیاکانی جیهان بوو، نوێترین کاریش ئه‌وه‌تا، هه‌له‌بجه‌ی شه‌هید له‌سه‌ر گۆی زه‌وی پایامی خۆی ده‌گه‌یه‌نێ!
له‌ساله‌کانی 1987 و1988 1989 به‌شداری له پێشانگای میناتۆری نێوده‌وله‌تی وورده‌کاری مۆنتلیماری/فره‌نسی کردووه، به‌لام له‌به‌ر خراپی بار‌و دۆخی سیاسی عێراق له سالی 1990، که‌بریار بووه به‌شداری بکاته‌وه بۆجاری چواره‌م، به‌لام به‌شدار نه‌بۆته‌وه.
به‌شداری له‌چه‌ندین پێشانگای شێوه‌کاری به‌کۆمه‌لی کردووه له:هه‌ولێر، سلێمانی، بغداد، وه‌ک له پێشانگای هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی، میهره‌جانی یه‌که‌م بۆ هونه‌ری کوردی له بغداد سالی1974، پێشانگای گشتی هونه‌رمه‌ندانی کورد 1976 هه‌ولێر، میهره‌جانی بابل 1987، پێشانگای تایبه‌تی یه‌که‌م 1987 بغداد، پێشانگای تایبه‌ت له‌سالی 1986 هۆلی ڕه‌شید، له‌سالی 1986 به‌شداری پێشانگای گشتی هونه‌رمه‌ندانی کوردی کردووه له هه‌ولێر، له‌سالی 1989 پێشانگای تایبه‌ت له هۆلی رواق/ بغداد، له‌سالی 1989 له‌بغداد هۆلی ره‌شید به‌شداری پێشانگای کاری ووردی کردووه له‌گه‌ل هونه‌ر مه‌ندان:اسماعیل خیات، هیمه‌ت محمد عه‌لی، برهان سابیر، نامق عه‌لی قادر.
پرۆفایلی هونه‌رمه‌ند
محمد حمه سعید حسن له سالی 1938 له شاری هه‌له‌بجه له‌دایک بووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی له وێ ته‌واو کردووه، له‌سالی 1957 چووه‌ته په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی بغداد به‌شی شێوه‌کاری ته‌واو کردووه، له ساله کانی 1961 ه‌و ده‌ستی کردووه به ووتنه‌وه‌ی وانه‌کانی په‌روه‌رده‌یی وهو‌نه‌ری له قوتابخانه‌کانی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی وپه‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانی، دواتر بۆته سه‌ر په‌رشتیاری به‌شی سیرامیک له مه‌لبه‌ندی ئیشی ده‌ست له سلێمانی، ئه‌ندامی نقابه‌ی هونه‌رمه‌ندانی عیراق و سلێمانی بووه، ئه‌ندامی نادی کاری بچوک (میناتۆر) ی فره‌نسی بووه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
