
هه‌وڵێك بۆنمایشكردنی جوانیه‌كانی سلێمانی، یه‌كێك له‌هونه‌ره به‌هێزه‌كانی جیهان كه‌هه‌موو كاره‌سات و ڕوداوه‌كان به زیندوی ده‌هێڵێته‌وه وێنه‌كانی فۆتۆگرافه به‌تایبه‌تی هونه‌رمه‌ندێكی خاوه‌ن پیشه‌و ئه‌زموون هه‌وڵی به‌جێهێنانی ئه‌و كاره بدات، ئه‌وانه‌ی خولیای ئه‌و كاره‌هونه‌ریه به‌هێزه‌ن كاتێكی زۆر‌و پشویه‌كی باشیان ده‌وێت بۆ گه‌شتن به‌و ئامانجه‌ی كه جوانیه‌ك یان ڕوداوێك یان گۆڕانێك له‌ژیان پیشان بدات، ته‌نها هه‌ستی شاعیرێكه ئه‌توانێ بتوێته‌وه له‌هۆنراوه‌یه‌كدا كه‌جوانیه‌ك یان دڵته‌نگیه‌ك یان هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌هۆنراوه‌یه‌كداوه‌ك خۆی پیشان بدات، وه‌ته‌نها فۆتوگراف مانێكی هیلاك و گه‌ڕۆكه ده‌توانێ وێنه‌ی تاكێك پێڵاوی به‌جێماوی منداڵه بێ باوكێك تۆمار بكا‌و له‌هه‌ستی بێباوكی و دایكیمان تێ بگه‌یه‌نێ، یان چه‌ندین وێنه‌ی ڕابوردووی شاری سلێمانیمان پیشان بدا‌و جوانی ئه‌مڕۆشی بنرخێنێ و بزانین چه‌ند دیمه‌نی شار به‌ره‌و پێشه‌وه چووه، چه‌ندین ده‌ست و په‌نجه‌ی تێدا هیلاك بووه.
یه‌كێ له‌فۆتۆگرافه‌ره‌كانی سلێمانی له‌پێشانگایه‌كی وێنه‌كانیدا چه‌ندین وێنه‌ی سه‌رنج ڕاكێشی پیشان داین له‌دیتنی وێنه‌كان زانیمان كه‌ده‌ست و په‌نجه‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان ئه‌حمه‌د ئه‌مین به‌هیلاك چووه بۆ دڵخۆشكردنی بینه‌ره‌كان.
نه‌ریمانی ناسراو به‌نه‌ریمان ماوه‌تی له‌پێشانگای (ئه‌وساو ئێستای شاره‌كه‌م) كه‌له‌هۆڵی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی ئه‌منه سوره‌كه بۆماوه‌ی چوار ڕۆژ به‌رده‌وام بوو له‌به‌رواری 18/2تا به‌رواری 22/2/2010 توانی سیمای سلێمانی كۆن و ئه‌مڕۆ پیشان بدات، ماوه‌تی پاش ئه‌وه‌ی سوپاسی گه‌وره‌ی به‌ڕێز حاكم قادر‌و ده‌زگای چاپه‌مه‌نی خاك و هه‌موو هاوڕێكانی كرد كه‌هه‌ندێكی زۆر هاوكاریان كردبوو له‌كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌یدا، ڕایگه‌یاند كه‌پێشانگاكه‌ی پێك هاتووه له 24 فۆتۆی قه‌باره نیوشیتی (30/45) له‌گه‌ڵ (9) فۆتۆی پانۆرامای قه‌باره گه‌وره.
نه‌ریمان ماوه‌تی ووتی له‌م فۆتۆ نمایشكراوانه‌دا ڕاستیه‌كان خۆیان ئه‌دوێن و گوزارشت له ڕابووردووی ئه‌وساو ئێستای شاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن و مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی هونه‌رمه‌ند له‌كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه ده‌رخستنی چه‌ند گۆشه‌یه‌كی سلێمانی بوو له‌چاوی كامێراكه‌یه‌وه كه‌وه‌ك ئه‌رشیف مابوونه‌وه بۆ به‌راورد كردنی به‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه‌ئێستا له‌سلێمانیدا كراوه، بێجگه له‌وه‌ی كه‌زۆر به‌په‌رۆشه‌وه بووه بۆ دڵخۆش كردنی بینه‌رانی وێنه‌كان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ پیشه‌كه‌ی.
هه‌نه‌رمه‌ند ماوه‌تی ڕایده‌گه‌یه‌نێ به‌شێك له‌وێنه فۆتۆكان گوزارشت له قۆناغه‌كانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی شار ده‌كات و مه‌رگه‌ساتی ڕۆژانی سه‌ختی شاره به‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی تێدا وێنا ده‌كرێت، وه‌ئێسته‌ش پاش هه‌وڵێكی باش و چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری وه پارك و ڕێگاو بان و چه‌ندین جوانكاری تری وه‌ك جاده‌و شۆسته‌و نه‌فه‌ق و واته ئاسان كردنی پشودان و هاتوچۆی هاوڵاتیانی پێوه دیاره، وێنه‌كان به‌ڵگه‌ی ئاوه‌دانی به‌خته‌وه‌ری شاره‌كه پیشان ئه‌ده‌ن.
مه‌ریوان ئه‌حمه‌د دوای ئه‌وه‌ی میوانداری زۆرینه‌ی به‌رپرسانی حیزبی و ئیداری و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویستی كرد، زۆر سوپاسی به‌ڕێز (یه‌ڵكۆ كاسین) ی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و ئه‌ندامی كۆمیته‌ی عێراق له‌په‌رله‌مانی ئه‌وروپاو جێگری سه‌رۆكی لیبراڵ ئه‌نته‌ر ناسیۆنالی كرد كه‌ئاماده‌ی پێشانگاكه‌ی بوون، وێنه‌كان سه‌رنجی په‌رله‌مانتاری میوانی ڕ‌اكێشا و ووتی: ئه‌مشاره جێگه‌ی متمانه‌و ئاوه‌دانیه‌و پێشكه‌وتنی پێوه دیاره واهه‌ست ده‌كه‌م له‌ناو شارێكی ئه‌وروپادا ده‌ژیم و خه‌ڵكێكی ڕه‌فتار جوان و ڕۆشنبیر ده‌بینم، دوا ووته‌ی هونه‌رمه‌ند نه‌ریمان ماوه‌تی زۆر سوپاسی ئاماده‌بوانی كردوو هیوای خواست كه‌له ئاینده‌دا بتوانێ بره‌و به‌م ستایله هونه‌ریه بدات تا له‌هه‌مان ڕێگه‌وه به‌دروستی مێژووی شاری سلێمانی بخاته ڕووی بینه‌ران
نه‌ریمان ئه‌حمه‌د ئه‌مین بناسن:
ناسراو به‌نه‌ریمان ماوه‌تی له‌ساڵی 1963له شاری سلێمانی له‌دایك بووه.
كاره هونه‌ریه‌كانی بریتین له:
ساڵی 1997یه‌كه‌م پێشانگای له‌ژێر ناوی شاره‌كه‌م كردوه‌ته‌وه له مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی.
ساڵی 1997به‌شداری كردووه له پێشانگای ساڵیادی مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید دا.
ساڵی 1999دووه‌م پێشانگای له‌ژێر ناوی ساته جوانه‌كانی شاره‌كه‌م كردووه‌ته‌وه له مۆزه‌خانه‌ی سلێمانی.
ساڵی 1999به‌شداری ڤیستیڤاڵی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كردووه.
به‌شداری سه‌رجه‌م پێشانگاكانی ساڵانه‌ی یه‌كیه‌تی وێنه‌گرانی كوردستانی كردووه.
ئه‌ندامی هه‌ردوو سه‌ندیكای وێنه‌گران و ڕۆژنامه‌نوسانه.
ئا/سه‌ید عه‌تا
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
