تا ده‌هات.. زه‌رده‌ه‌ی ئیواره زیاتر نغرۆی تاریكی ده‌بوو.. سوچه‌كانی ژوره‌كه‌م پڕبوون له بێده‌نگی.. ته‌نهایی لولی دابووم وتوند ده‌ستی نابوو بینا قاقام... دیواره‌كانی ژوره‌كه‌م ته‌می بیره‌وه‌ریه‌كانی ڕابردووی لێنشتب
وو، ته‌می بێزاری پاڵی پێوه‌نام و به‌رو بریسكه روناكی په‌نجه‌ره‌ی بردم... چاوم بڕییه روخساری مانگ زه‌ردی لێ نیشتبوی... تابلۆی مانگم له چاوه‌كانم كێشا، ره‌نگه ئالتونیه‌كه‌ی كرده نیشان و تیر له‌باوه‌شم گرتوو.. وام ئه‌زانی ته‌نها و ته‌نها بۆمن نه‌خشكراوه كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه له شێوه‌ی من له روخساری بڕوانی، ، ، چونكه كه‌س وه‌ك من له نهێنیه‌كانی مانگ تێناگا...
ئه‌ی خودایه.. وام هه‌ست ده‌كرد وه‌ك بیانه‌وه‌ی عه‌شقی من و تابلوی جوانی ئه‌و بتاسێنن، مه‌گه‌ر نازانن نه‌عیش ئه‌مری و نه‌جوانی ئه‌و ئه‌تاسی...
ده‌ی.. ده لێگه‌ڕن با هه‌وره‌كان به هێمنی وبه‌كاوه‌خۆ بڕه‌وینه‌وه، ، ، ئه‌وسا هه‌ردوكمان من و جوانی به تاسه‌وه تێك بئالێن و ئاوێته‌ی ساته جوانیه‌كانی یه‌كتر بین...
تا ده‌هات.. كاته‌كان خێراتر ئه‌رویشتن.. ویستم ئه‌و شه‌وه تا به‌ربه‌یان له‌گه‌ڵ جوانیه‌كانی مانگ شه‌و بكه‌مه‌وه... ته‌واوی بیر‌و هۆشم ئاوێزانی ئه‌و ببوون.. له‌ناكاوو ده‌نگێك له چوارده‌وری ژوره‌كه‌م و ته‌واوی پانتای خه‌یالی ته‌نیم.. مانگ هاته ئاخافتن و شیرازه‌ی خه‌یاڵم.. تێكه‌ڵی ئه‌و كزه بایه بوو.. كه ناوه ناوه له په‌نجه‌ره‌ی ژوره‌كه‌م دا خوی ئه‌كرد به ژووره‌وه.. هێندم زانی كه باڵم كرانه‌وه له‌گه‌ڵ كزه‌ی بای سارده‌وه له شه‌قه‌ی باڵم دا.. هه‌رچه‌ند كردم نه‌متوانی له‌گه‌ڵ خه‌یاڵه‌كانم.. ڕی.. بكه‌م وكه‌وتمه خواره‌وه.. له‌و ساته‌وه واهه‌ست ده‌كه‌م بێ گیانم وكه‌وتومه‌ته ناو خه‌یالێكی قوڵ.. قوله‌وه...
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
