هه‌ڵه‌بجه شارێك بووه به‌درێژای مێژووی خوَی پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناوه‌ندێكی جوڵاوه بووه، ئه‌وه‌ش وایكردووه له‌سه‌رجه‌م شاره‌ك
انی كوردستان جیاواز بێت. ئه‌م شاره رۆَلی به‌رچاوی هه‌بووه له سه‌رجه‌م رووداوه سیاسیه‌كانی كوردستاندا، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا زیانی مادی و مه‌عنه‌وی زۆریشی له‌سه‌رجه‌م جوڵاوه كۆمه‌ڵایه‌ت و سیاسیه‌كاندا لێكه‌وتووه، شارێك بووه لانكه‌ی خه‌بات رۆژانی رابردوو و شارێكی پر خه‌م و بێخاوه‌نه دوێنی، ئه‌مرۆ بووه‌ته رووگه‌ی سه‌كردایه‌تی سیاسی كورد.
له‌دوای كیمیابارانكردنی ئه‌م شاره به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ مه‌رگه‌سات و كه‌لاوه‌دا و تۆزدا ده‌ژی، بریندارانی چه‌كی كیمیاوی به‌ده‌ست ئازار و مه‌ینه‌تیه‌كانه‌وه ده‌تلێنه‌وه. ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌وشاره‌ش به‌و شێوه په‌رته‌وازه‌یه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لێهاتووی خه‌ڵكی ئه‌و شاره كه توانیان جه‌سته‌ی شاره‌كه‌یان جارێكی دیكه بونیاد بنێنه‌وه.
به‌درێژای مێژووی هه‌ژده‌ساڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی، هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان چه‌ندین جار هاواری و په‌نای برد بۆ ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام ئه‌و كه‌مترین ئاوه‌ڕی لێداوه‌نه‌وه، هه‌میشه‌ش ده‌سه‌ڵات وه‌ك باوكێكی بی ره‌حم به‌شێوازێكی زۆر توند مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئه‌م شاره كردووه.
ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینین سه‌ركرده سیاسیه‌كانی كورد له درێژه‌ی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردنیاندا، هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌نه رووگه‌ی یه‌كه‌می خۆیان و هه‌میشه‌ش وه‌ك قیبله‌گایه‌كی سیاسی ده‌یناسێنه‌وه به گه‌لی كورد و مێژووی سیاسی كوردستان، ده‌یانئه‌وێت چیمان پێبێڵن؟
سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد به درێژای مێژووی سیاسی خۆی ئه‌م شاره‌ی كردووه به ده‌سته‌كه‌لایه‌ك بۆ مه‌رامه‌كانی خۆی، له‌ئێستادا ئه‌م شاره به‌كارده‌هێنه‌وه بۆ مه‌رامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی كوردستان و راكێشانی هه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به‌لای خۆیاندا.
گرنگ له‌سه‌ردانكردنی ئه‌م سه‌ركردانه نیه بۆ ئه‌و شاره، چونكه ئه‌گه‌ر له منداڵێكی سه‌ر شه‌قامی ئه‌و شاره‌ش بپرسیت هه‌ردوو ئاغای (تاڵه‌بانی و بارزانی) بۆچی هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه‌ته یه‌كه‌م شوێن گه‌شتی خۆیان؟ ده‌ڵێت" هه‌ڵبژاردن به‌رێوه‌یه".
بكه‌ره سیاسه‌كانی كورد ئه‌وه‌یان له‌بیر چووه‌ته ته‌مه‌نیك له مێژووی ئه‌م شاره پر كاره‌ساته‌وه كرد، پێویست پێش هه‌موو شتێك داوای لبَبووردن له خه‌ڵكی ئه‌و شاره بكه‌ن، چونكه چه‌ندین ساڵ بوو جه‌سته‌ی ئه‌م شاره‌یان هه‌لا هه‌لا كرد، به‌تایبه‌ت سه‌ركردایه‌تی پارته ئیسلامیه‌كان و كوردستانیه‌كانی ئه‌مرۆ كه ساڵانێكی زۆری مێژووی درێژی ئه‌م شاره‌یان به‌خوێن نه‌خشاند.
ئه‌و كاته‌ی كه ئاغایانی سیاسی سه‌ردانی ئه‌م شاره ده‌كه‌ن، تاچه‌ند له مه‌ینه‌تیه‌كانی ئه‌م شاره كه‌م ده‌كه‌نه‌وه؟ پێویست بوو ئاغای تاڵه‌بانی وه‌ك باوكێكی سیاسی پێش ئه‌وه‌ی روو بكاته ماڵه سیاسیه‌كانی حیزبه‌كه‌ی و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی كۆبكاته‌وه، روو بكردایه‌ته ئه‌و ماڵانه كه تا ئێستا هیچی له كه‌لاوه كه‌متر نیه و خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی تیدا ده‌ژی. هه‌ر له‌وه‌ش به‌ڵێن به‌خه‌ڵكی ئه‌وشاره ده‌دات كه سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانیان ده‌كات. سه‌یره، له‌بری په‌یمان و پرۆژه‌ی جدیی بۆشاره‌كه، به‌لێنی هاتنی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌دات به‌خه‌ڵكی، وه‌ك موسایه‌كی سیاسی پێیان ده‌ناسێنێت!
ئاغای بارزانی، ده‌لێت " ئه‌وه‌ی كردوومانه كه‌مه، ئیوه شایه‌نی له‌وه زیاترن... "، ئه‌مانه هه‌موو كۆمه‌ڵ قسیه‌كن چوارچێوه‌یه‌كی مه‌تاتیان هه‌یه، ئه‌ی كه‌مه بۆچی زیاترتان نه‌كرد؟ ئه‌گه‌ر شایه‌نی له‌وه زیاترن، بۆچی هه‌ژده ساڵه نه‌تانكردووه؟ برینداره‌كانیان له‌سه‌ر په‌تای من و نه‌مانن، ئازار رۆحی ئه‌وانی كوشت!
جه‌نابی سه‌رۆك كاتێك گه‌یشته ئه‌و شاره پێویسته‌بوو پێش هه‌موو شتێك روو بكردایه‌تی ماڵه‌كه‌لاوه‌كه‌ی عومه‌ر خاوه‌ر، ئێستێكی ویژدانی بكردایه. كه بۆ ده‌بێت ئه‌م ماڵه ببێته جێگای كولانه‌ی مریشك و مالێك بووه‌ته نیشنگه‌ی سه‌گه بێنازه‌كانی هه‌ڵه‌بحه. له‌بری دانانی چه‌پكه گوڵی له‌سه‌ر گۆرستانی شه‌هیدان، سه‌ردانی ئه‌و مرۆڤانه‌ی بكردایه تا ئێستا به‌ده‌ست ئاسه‌واری چه‌كی كیمیاوییه‌وه ده‌نالێنن و نوزه‌یه‌كی له ژیانیان دا ماوه، به‌و كاره ده‌توانیت زیاتر هه‌ستی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان به‌لای خۆیدا رابكێشێت، به‌ڵام جه‌نابی سه‌رۆك به‌لێنێك نه‌ده‌یت له توانای خۆت و حیزبه‌كه‌ت و حكومه‌ته فه‌قیره‌كه‌دا نه‌بێت!
هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان به درێژی مێژووی خۆی شارێك بووه راهاتووه له‌گه‌ڵ به‌ڵێندانی بێكرداردا، گوێتان بۆ ئه‌و جۆره به‌ڵێنانه شل نه‌بێت، چاویشتان كردار ببینێت، هیچ به‌ڵێنكی سیاسی له سه‌روبه‌ندی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردندا نه‌بێته جێگای یه‌قینتان. زهینیه‌تان تێك نه‌چێت به چاوێكی كراوه‌وه روبه‌رووی پروَسه‌ی هه‌ڵبژاردن ببنه‌وه.
تكایه، هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كان ئیدی بێده‌نگ مه‌بن له جێبه‌جێكدرنی خواسته‌كانتان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، چونكه ئێوه له هه‌موو رووداوێكی سیاسی و مێژووی كوردستاندا ده‌بنه رووگه‌ی سیاسیه‌كانی كورد، مێژووی شاره‌كه‌ی ئێوه‌یه كه به نه‌ته‌وه‌یه‌ك و جیهان ده‌فرۆشنه‌وه. بۆیه به‌هه‌موو جۆرێك پێداگیری له مافه مرۆڤایه‌ت و مادی وه مه‌عنه‌وی خۆتان بكه‌ن له ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌موو رێگایه‌ك مه‌ده‌نی بۆ ئه‌و كاره بگرنبه‌ر، چونكه بێده‌نگبوونی ئێوه‌یه بیده‌نگبوون له ئاست خه‌می نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
