هونه‌رمه‌ند نازی عه‌زیزی به مه‌به‌ستی كۆتایهێنان به ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی، كه به گووته‌ی خۆی دوا ئه‌لبوومی ئه‌و ده‌بێت ئێستا له
كوردستانه، نازی ناز به به‌ژن و باڵا و له‌شولاری خۆی ده‌كا، له لێدوانێكیدا بۆ هه‌ڵبوون راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر خۆی رووت بكاته‌وه بازاڕی هه‌موو هونه‌رمه‌نده ئافره‌ته‌كان ده‌شكێنی. له دیمانه‌یه‌كی كورتدا له‌گه‌ڵ (هه‌ڵبوون)، نازی عه‌زیزی ئاماژه به هه‌ندی لایه‌نی ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌كات، كه پێشتر رێگه‌ی نه‌داوه هیچ كات قسه له‌سه‌ر ژیانی ئه‌ودا بكری، له‌به‌رئه‌وه‌ی "پێشتر چه‌ند رێگریه‌ك هه‌بوون نه‌مده‌توانی به ئاره‌زووی خۆم ئه‌وه‌ی پێم‌خۆش بێت باسی بكه‌م و خه‌ڵكی بیزانن، به‌ڵام ئه‌و رێگریانه‌ی دوێنم نه‌ماون و خه‌ڵكیش حه‌ز ده‌كه‌ن ئاشنای ژیانی هونه‌رمه‌ندان بن"، ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده پێیوایه باڵای زۆر جوانه و ده‌توانی هه‌موو جۆره جلوبه‌رگێك له‌به‌ر بكات، به‌ڵام وه‌ك خۆی باسی ده‌كات هیچ كات حه‌زی نه‌كردووه خۆی رووتبكاته‌وه و به نیمچه رووتی گۆرانی بڵێت و گوتی "هه‌موو كات سوپاسی خودا ده‌كه‌م، به جوانترین شێوه منی دروست كردووه، كه كه‌م هونه‌رمه‌ند هه‌ن وه‌ك من باڵایان به‌رز بێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به نیمچه رووتی گۆرانی ناڵێم و ده‌رناكه‌وم خه‌ڵكی جوانی راسته‌قینه‌ی منیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه"، هه‌روه‌ها عه‌زیزی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد زۆر له هونه‌رمه‌نده هاوپیشه‌كانی حه‌ساده‌تیان له جوانی ئه‌ودا كردووه، بۆیه زۆرجار ناوبراو تووشی نیگه‌رانی ده‌بێت، كاتێك ده‌بینی هاوڕێكانی هه‌وڵی شكاندن و نزمكردنه‌وه‌ی هونه‌ره‌كه‌ی ده‌ده‌ن و ده‌شڵی "ئه‌گه‌ر وه‌ك ئه‌وان خۆم رووت بكه‌مه‌وه بازاڕی هه‌موویان ده‌شكێنم، زۆر له هاورێكانیشم پێیان گوتوومه حه‌یفه ئه‌و جوانییه‌ی خۆت ده‌شاریه‌وه وه‌ره به نیچمه رووتی گۆرانی بڵی، به‌ڵام قه‌د ناهێڵم خه‌ڵكی له‌به‌ر رووتیم سه‌یری كلیپه‌كانم بكه‌ن، چونكه من ده‌نگم ئه‌وه‌نده ناخۆش نییه تا په‌نا بۆ ئه‌وشتانه ببه‌م".
ئه‌و خانمه له ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌ستگیراندار بوو، به‌ڵام له ساڵی پاردا له‌گه‌ڵ ده‌ستگیرانه‌كه‌ی جیابوویه‌وه و ئاماده نییه جارێكی دیكه بیر له هاوسه‌رێتی بكاته‌وه، پێیوایه ئافره‌تی هونه‌رمه‌ند چه‌ند ته‌نیا بێت زیاتر ده‌توانی له كاری هونه‌ری سه‌ركه‌وتوو بێت.
"تازه ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه وڵاتی ئێران بچمه‌وه ده‌ستگیرم ده‌كه‌ن، چونكه زۆر لێره ماومه‌ته‌وه و نه‌متوانی له ماوه‌یه‌كی كه‌م كاره‌كانم لێره‌دا جێبه‌جی بكه‌م و بگه‌ڕێمه‌وه، پێم سه‌یره له كوردستان هه‌رچی بكه‌ی ناتوانی به كات ئیش بكه‌ی"، تائێره‌ش قسه‌ی نازی عه‌زیزی بوو، كه له‌گه‌ڵ نه‌بوونی هیچ هاوكارییه‌ك له‌لایه‌ن حكومه‌تی كوردستانه‌وه، وڵاتی ئێرانیشی له ده‌ست چوو، كه وڵاتی خۆیه‌تی و له‌وێدا گه‌وره بووه و یادگاری تیایدا دروست كردووه، به‌ڵام ئه‌و نیگه‌رانه و نایه‌وی وه‌ك شوهره و له‌یلا فروهه‌ری به‌سه‌ر بێت و ده‌ستبه‌رداری وڵاته‌كه‌ی بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نازی زیاتر بیری حه‌وزی مه‌له‌وانییه‌كه‌ی ماڵه‌ویان ده‌كات، كه زۆر حه‌ز به مه‌له‌وانی ده‌كا و له كاتی بێ تاقه‌تی په‌نای بۆ ده‌برد، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵی "له كوردستانی باشوور هیچ ماڵێكم نه‌بینیوه حه‌وشه‌كه‌یان حه‌وزی تیادا بێت، زۆر حه‌ز به مه‌ڵه‌وانی ده‌كه‌م و مه‌ڵه‌وانێكی باشم، نازانم له كوی حه‌وز هه‌یه بچم بۆی، بیری حه‌وزه‌كه‌ی ماڵه‌وه‌مان ده‌كه‌م".
تێبینی: ئه‌و دیمانه‌یه له ژماره 30 و به‌رواری 9/7/2009 له گۆڤاری (هه‌ڵبوون) بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
