كوشتنی به‌ناز یه‌كێك بوو له‌و
كاره‌ساته بێشومارانه‌ی به‌سه‌ر ژنانی كورد هات له هه‌نده‌ران، به‌ناز مه‌حمود ئه‌و كچه قه‌ڵادزێیه‌بوو كه خانه‌واده‌كه‌ی نیشته‌جێی به‌ریتانیان پاش ئه‌وه‌ی كه‌سوكاری زانیان په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ كوڕێكی رۆژهه‌ڵاتیدا هه‌یه بڕیاریاندا بیكوژن هه‌وڵی یه‌كه‌می كوشتنی به‌ناز سه‌ری نه‌گرت، ئه‌گه‌رچی به‌ناز زۆرهه‌وڵیدا كه پۆلیسی به‌ریتانی تێبگه‌یه‌نێت كه‌سوكاری ده‌یكوژن، به‌ڵام پۆلیسی به‌ریتانی قسه‌كانی به‌نازی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت، هه‌ربۆیه دووه‌م جار كه‌سوكاری به‌پلانێكی مه‌حكه‌م و زۆر دڕندانه كوشتیان.
له چه‌ند راگه‌یاندنێكدا وا بڵاوكرایه‌وه كه به‌ناز پارچه چارچه كراوه و كراوه‌ته جانتایه‌كه‌وه و له‌نزیك ده‌ریاچه‌كه‌وه فڕێدراوه و پاش ئه‌وه‌ی خوشكی به‌ناز شایه‌تیدا كه (ئه‌ویش ژیانی له مه‌ترسیدایه) مام و باوكی به‌ناز ده‌ستگیركراون و سزای یاسایی له زیندانه‌كانی به‌ریتانیا به‌سه‌ر ده‌به‌ن به‌و پێیه‌ی تاوانه‌كه له‌وی روویداوه، به‌لام تۆمه‌تبارێكیش له كوردستان ده‌ستگیر كرا و له‌م مانگه‌دا یه‌كه‌م دانیشتنی دادگاییكردنی له دادگای سلێمانی به‌رێوه‌چو ئه‌وه‌ی من زیاتر مه‌به‌ستمه ئه‌و دادگاییكردنه نهێنییه‌ی تۆمه‌تباره‌كه‌یه به‌كوشتنی به‌ناز كه‌ئێستا له كوردستانه و و له‌یه‌كێك له دانیشتنه‌كانی ئه‌و دادگاییكردنه‌دا باڵیوزی به‌ریتانیا ئاماده‌بوو هێشتا بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه نه‌دراوه ئایا ئه‌و تۆمه‌تباره ئازاد ده‌كرێت یان راده‌ستی حكومه‌تی به‌ریتانیا ده‌كرێته‌وه.
ده‌مه‌وێت ئه‌وه رابگه‌یه‌نم كه ئێمه وه‌ك سه‌نته‌ری راگه‌یاندن و رووناكبیری ژنان ته‌نها رێكخراوین له كوردستان كارمان له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه كردوه‌و هه‌مو وورده‌كاریه‌كانمان بلاو كردۆته‌وه و ته‌نها رێكخراویشین كه سكاڵامان له‌سه‌ر تۆمه‌تبار تۆمار كردوه به‌ڵام دادگای سلێمانی سكالاكه‌مانی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرت ورۆژی دادگاییكردنه‌كه‌ش ئاگادار نه‌كراین و ناشزانین ئاكامی ئه‌و دادگاییكردنه به چی ده‌گات.
دواكارین له هه‌مو لایه‌ك هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و فشارێكی ئه‌وتۆ دروست بكه‌ن كه دادگا ناچار بێت ئه‌و تۆمه‌تباره ته‌سلیمی حكومه‌تی به‌ریتانیا بكاته‌وه كه خودی تۆمه‌تباریش ئه‌و داواكاریه‌ی هه‌یه.
راپۆرتی نوی سه‌باره‌ت به‌و كه‌یسه له ژماره 194 ی رێواندا بڵاو بۆته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
