وه‌ک ده‌بینین و ده‌زانین که لاوان له هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی جیهاندا رۆڵی کاراماو به‌رچاویان هه‌یه، له‌گشت هه‌وڵه گۆڕانه‌کارییه‌کاندا و‌بگره ته‌نانه‌ت پشکۆیه‌کی دانه‌مرکاوه‌بوون له‌هه‌موو بزووتنه‌وه‌کانی شۆرش و
به‌ر‌گریی و هه‌ستانه‌وه‌و پێشکه‌وتندا و هتد... .
هه‌ر بۆیه ده‌بێیت وه‌کو بناغه‌ی هێزی سیاسی و زانستی و فه‌رهه‌نگی به‌یایه‌خه‌وه لێیان بڕوانین، چونکه راستییه‌کی حاشا هه‌ڵنه‌گره که لاوان جگه له‌وه‌ی داینه‌مۆی به‌گڕخستنه‌وه‌ی تواناکانی هزرو بونیاتنانه‌وه‌ی وڵاتن، له‌هه‌مان کاتدا، ئاینده‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌وانه‌وه نه‌خشه‌ی ده‌کێشرێت. که‌چی ته‌ماش ده‌که‌یت له کوردستاندا ئه‌و ئه‌رکانه‌ی که به‌لاوان ده‌سپێردرێت، تێکڕا پرۆژه‌ی "مه‌رگی چاوه‌ڕوانکراوی لاوانه" ئه‌مه‌ش له‌وانه‌یه د‌رکی پێنه‌کرابێت ئه‌گه‌ر نا چ حکومه‌تێک مه‌به‌ستێتی نیشتمان بپوکێنێته‌وه هه‌ر بۆ نمونه باشترین شه‌نسی لاو له کوردستاندا بۆ دامه‌زراندن و باشبوونی چۆنیه‌تی ئابورییان، ده‌بینیین باشترین پێگه‌یان له به‌شه‌کانی سه‌ربازیی و پۆلیسی ئاسایشی و پاسه‌وانی تایبه‌ته‌دا ده‌سته‌به‌رده‌کرێت، ئه‌مه‌ش له کۆمه‌ڵگایه‌کی ناهۆشیاری وه‌کو کوردستانی زۆنگاری تێرۆردا، ئه‌وه‌مان دێنێته‌وه به‌رچاو که لاوه‌کان بۆ باشبوونی ژیانیان ناچن، به‌ڵکو به‌ره‌و مه‌رگ دهاده‌نرێن، له‌وانه‌یه خۆشیان هه‌سیان پێنه‌کردبێت، خۆ ئه‌گه‌ر له ورده‌کاریی وه‌رگرتن و دامه‌زراندنیان قووڵ بینه‌وه، ئه‌وسا ده‌بینین ئه‌م پرۆژه ترسناکه پێویستی به واسیته‌و دۆستا‌یه‌تی و شتی دیکه‌ش هه‌یه، که به‌ره‌و ئاقارێکی تاریک ده‌برێن به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش له شوێنه گرنگه‌کانی وه‌کو ده‌زگاکانی هۆشیاری و رۆشنبیری راگه‌یاندا پیاوه قه‌ڵه‌و پیره‌کان به‌ده‌ست له‌سه‌ر سنگه‌وه پێشوازیان لێده‌کرێت، که‌به‌خۆیان و رۆشنبیرییه تۆز لێنیشتووه‌کانیانه‌وه. له‌وانه‌یه لێره‌دا که‌سانێک هه‌بن بڵێن لاوان خۆیان هیچیان پێنیه!! بۆیه به‌ڵام من ده‌ڵێم نه‌خێر ئه‌گه‌ر پێشیان بێت هیچ ماهییه‌تێکی نیه به‌لای به‌رپرسانه‌وه‌و چونکه ئه‌وان به‌هزری نوێ و گوتاری نوێوه گۆڕه‌پانه‌که و ره‌ش و سپی لێکجیا‌ده‌که‌نه‌وه. ئه‌گه‌ریش بڵێن ئه‌وه تۆ باسی کام لاوان ده‌که‌یت، که که‌س هیچی لێنه‌بینیوه.. ؟! ئه‌وه من ده‌ڵێم، لاوان بۆ چاوه‌ڕوانی داهێنانی تۆکمه‌و ناوازه‌یان لێبکه‌ین، ده‌بێت پرۆژه‌یه‌کمان هه‌بێت بۆ زه‌مینه خۆشکردن بۆیان و بواریان بده‌ین بێنه پێشێ و گوێیان لێبگرێت، لێره‌دا من ده‌پرسم ئایاهیچ ده‌زگایه‌ک، هیچ حکومه‌تێك هیچ حزبێک هیچ رێکخراوێک پرۆژه‌ی پێیه بۆ دروستکرنی لاوان؟ یان هه‌ر هه‌موویان به‌ریتمه کلاسیکیه‌که دانیان له‌بردنه‌وه‌ی زۆرترینیان خۆشکردووه به‌مه‌به‌ستی چه‌ندایه‌تی ریزه شێواوه‌کانیانن، کام لاو ده‌رگای له‌سه‌ر کرایه‌وه تا له زیندانی یه‌ئسی ئاینده‌ی رزگاری بێت.. ؟! باشه که‌سێک، لایه‌نێک، بیری له‌وه کردووه‌ته‌وه که به‌بێ لاو هیچ ئامانجێک و هیچ مه‌رامێک هیچ ویستێکی سیاسی نایه‌ته دی.. ؟! باشه که هه‌موو حیزبه‌کان باسی ئازادی و دیموکراسی و پێکه‌وه ژیان و زانست و چه‌نده‌ها دروشمی بریقه‌داری دیکه ده‌که‌ن پێیان وایه ته‌نها به‌بردنه‌وه‌ی ده‌نگی لاو ئیدی ئاینده‌یه‌کی رووناکیان پێشکه‌ش کردوون یاخود ته‌نها ره‌نگێک به‌باڵایان ده‌بڕن و له ره‌نگاڵه‌یی دایانده‌بڕن.. ؟! حه‌یفێ کۆمه‌ڵگایه‌ک سه‌راپا شێواوه چاوه‌روانی ئه‌وه ده‌کات رۆشنبیرێکی کۆنه ساڵ، له‌سه‌رپێ بێ و چرا بلور ته‌ڵخه‌که‌ی هه‌ڵکات هه‌تا گه‌ل و وڵات چاورۆشن بێت، ئه‌رێ نازانم تاکه‌ی ئه‌م یاریکردنه به لاوان، رۆژێک پێشمه‌رگه‌ی جل بۆره‌و هه‌موو شه‌ڕێك ده‌کات و موچه‌که‌شی به‌که‌یفی سندوقه نادیاره‌کانه، رۆژێک لیوای تایبه‌ت و ئاسایشه‌و ته‌نها پلانه‌کانی شه‌ڕوشۆڕیان فێرده‌کرێت، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه دیسان لاو بۆ ده‌ربازبوون له‌و جه‌نجاڵییه‌ی ژیان به‌دوو ئایه‌ت و ووته‌ی پێچه‌وانه ته‌قسیرکراو، کلیلی به‌هه‌شتی ده‌ده‌نێ و به‌ره‌و مه‌رگێکی زۆر قێزه‌وه‌ن سه‌ربه‌رزانه‌و بێباکانه دروشم ده‌ڵێت و ده‌بێته چه‌ند پنتێک گۆشتی قیمه کراو، ئاوه‌ها له‌د‌ه‌ست بێئاگایی لاوان وئه‌گه‌ر مه‌رگی هه‌ر رۆژه‌و به‌جۆرێک بۆیانده‌کرێ به بووک. به‌پۆلیس کردنی به‌شێکی زۆری لاوان، ئه‌و توێژه زیاتر به‌ره‌و ئاقاری رۆچوون ده‌بات.. ئه‌ی به‌رپرسان و سیاسه‌تکارانی کورد مانای بردنه‌وه نیه، ئه‌ی مه‌گه‌ر شۆرشی (رێنساس) خه‌ون و خه‌یاڵی پڕوپوچ بوو که لاوانی فه‌ڕه‌نسا سه‌ر له‌به‌ری وڵاتیان پێگۆڕی بۆ تا ئێستا پرۆژه‌ی رۆشنبیر کردنی لاوان نه‌بووه‌ته پیرۆزترین پرۆگرامی به‌ره‌و پێش بردنی گۆمه‌ڵگا.. ؟! هیچ حیزبێک و رێکخراوێک شانازی به‌و لاوه قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانه‌وه نه‌کات که‌له ریزی ئه‌و دایه، خۆ ئه‌گه‌ر خۆی و قه‌ڵه‌مه‌که‌ی به بڕشت بن یاخود دۆگما ئه‌وه هه‌موو به‌هره‌کایان زاده‌ی ماندوو بوونی خودی لاوه‌کانه‌و پێمان وابێ که‌س شتێکی پێشکه‌ش نه‌کردوون، له‌م نیشتمانه دزراوه هه‌رچی بیه‌وێ پێبگات ده‌بێت یۆنانی سه‌رده‌می (سوکرات) ی بیربێبێته‌وه، چونکه دواجار ره‌خنه‌ش ده‌بێت به‌شان باڵی که‌س و حیزبێکا هه‌ڵبدرێت که‌شایسته‌ی چه‌مۆڵه لێنانن. بۆ ئه‌وه‌ی لاپه‌ره‌یه‌کی مێژووتان هه‌بێت که بتوانن شانازی پێوه‌بکه‌ن له ئێستادا کار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی لاوان بکه‌ن بۆ خۆیان، ئه‌وه‌ی ئێستا‌و له‌م کاته‌دا به‌لاوان بڕاوه یان مه‌رگه به‌ده‌ستی حکومه‌ت یان مه‌رگه له پێناوی ئازادی یاخود خه‌ساندنی هه‌موو خولیاکانێتی له پێناو مووچه‌یه‌کی مانگانه که‌له ئه‌رکێکی ناشریندا چنگیان ده‌که‌وێت. نه‌بدا مه‌رگ له چاوه‌ڕوانی لاوان‌دا خۆی که‌مه‌ندکێشبکات و ره‌هه‌ندو ئایینده‌ی بکه‌ونه گێژاوی نغرۆبوونه‌وه..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
