ده‌ستێكم پڕه له باران و
ده‌سته‌كه‌ی ترم به‌ته‌نیشتمه‌وه
سیمای خۆڵه‌مێشی ده‌نوێنێ،
ده‌سته‌كه‌كانم
فرمێسكی سه‌وزه‌گیایه‌و
له‌ره‌نگی خه‌ونێكی
سوری ئه‌رخه‌وانی ده‌چێ،
ده‌ستێكم پڕه له‌به‌خشنده‌یی و
ره‌نگی گه‌شی پشكۆكانی
ساده، وه‌كوو په‌نجه‌ی ده‌ستی مۆسیقارێك "
ده‌ستێكم پڕه له‌تیشكی هه‌تاو
چه‌پكێ دره‌ختی وه‌نه‌وشه‌یی
له‌باوه‌شیا حه‌شارداوه‌و
هه‌ڵمی هه‌ناسه‌ی ژنێكی ماندووی
چاوڕه‌ش و كزۆڵه‌ی ئه‌نفاله‌كانی
به‌نێو كێڵگه‌ی بیره‌وه‌ره‌كانیدا
عه‌تر رێژده‌كا؟
ده‌ستی من
ده‌سته سه‌وزو ره‌نگاڵه‌یه‌كه‌م
ده‌ستێكی تیژڕه‌وه‌و
له‌زه‌وییه‌وه ده‌توانێت
نمه‌ی بارانیش بباته ئاسمان و
نیگای منداڵی ژنێكیش
ببه‌خشێته شاگوڵێكی تر
ئێستا ده‌ستم
وه‌ك گه‌رده‌لول و تۆفان
هه‌تاوی ده‌سته‌كه‌ی ترم لاده‌داو
له‌گه‌ڵ خۆیدا جوتێ كۆتری سپی
ده‌به‌خشێته گه‌ڵای دڵم
من و ده‌ستم چه‌ند شه‌وی درێژ تێك ئاڵاوین
چه‌ند سترانی له‌شه‌وی بێ خه‌وشیدا
كردۆته ئاوازی رۆحم
ئه‌وان دێن و ناهێڵن، جارێكی تر
به‌ده‌ستی به‌تاڵ بگه‌ڕێمه‌وه‌و
به‌كۆڵێك وه‌رینه‌وه
ده‌مخه‌نه باوه‌شی سه‌وزی زه‌وی
من و ده‌ستم
له بیابانه‌دوور و درێژه‌كانی
وه‌رزی ساڵدا بووینه
پیره گه‌ڵایه‌كی پیری كه‌وتوو
له‌وه‌رزێكدا ده‌سته‌كانم و
باخچه‌ی دڵم بوونه پشكۆی
وه‌رزی پایز
( (پایز دڵی به كه‌س ناسوتی،
كه‌گه‌ڵاكانی وه‌ری بۆ كه‌س ناوه‌ری
ته‌نها زه‌وی نه‌بێ) )
ئه‌گه‌ر پایز نه‌هاتایه
ده‌بوو هه‌ردوو ده‌سته‌كانم
له نێو كوانووی دره‌ختێكی
به‌جێماودا
وه‌ك ژنێكی خۆڵه‌مێشی
ته‌نهایی ده‌ریا بیخنكێنێ
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
