و. كامه‌ران به‌رزنجی:
ü
پێش ژه‌مه‌كان ئاو بخۆره‌وه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی بۆشایی گه‌ده، كه ده‌بێته هۆكاری كه‌م خواردن.
ü زیلتر خوارده‌مه‌نی پڕ ڕیشاڵۆك (الیاف-فایبه‌ر) بخۆ چونكه كاتی زیاتری ده‌وێت بۆ جوین، كه كه‌سه‌كه هه‌ست به تێر بوون ده‌كات، ئه‌مه‌ش قه‌باره‌و كێشی خواردنه‌كه‌ت كه‌م ده‌كاته‌وه.
ü كه‌وچكێك سركه‌ی سێ‌و پێش هه‌ر ژه‌مێك بخۆره‌وه، ئه‌وه سنوورێك بۆ برسێتی داده‌نێت.
ü هه‌رگیز نان به پێوه مه‌خۆ چونكه ده‌بێته مایه‌ی نانخواردنی زیاتر.
ü هه‌رده‌م زه‌ڵاته بخۆ به سركه‌وه كه ڕێژه‌یه‌ك كالۆری تیایه و زوو هه‌ست به تێربوون ده‌كه‌یت پێش هه‌ڵپه‌كردن بۆ خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ندتر له ووزه و كالۆری.
ü به هێدی هێدی نان بخۆ و باش پاروو بجوو، ئه‌مه‌ش یاریده‌ده‌ره بۆ هه‌ستكردن به تێربوونی زووتر.
ü له‌گه‌ن و كه‌وچكی قه‌باره بچووك به‌كار بهێنه، ئه‌مه‌ش قه‌باره‌ی ژه‌مه‌كه‌ت بچووك ده‌كاته‌وه.
ü كه‌م كه‌مه پشوو بده له كاتی خواردنی ژه‌مه‌كاندا.
ü ڕۆژانه بۆ ماوه‌یه‌ك ڕێ بكه و وه‌رزشی ڕۆیشتن بكه كه له (15) خوله‌ك كه‌متر نه‌بێت.
ü له خواردنه‌وه‌ی سارده‌مه‌نی و غازی یه‌كان دوور بكه‌وه له‌كاتی ژه‌مه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی سكت نه‌ئاوسێت به غازه‌كه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بیت به شیرینی یه‌كه‌ی.
ü چكلێت و شیرینی مه‌خۆ له نێوان ژه‌مه‌كاندا.
ü كه هه‌ستت به برسێتی كرد، ئه‌وا چه‌ند گه‌ڵایه‌كه كاهوو بخۆ یان چه‌ند قاژه خه‌یارێك كه گه‌ده پڕ ده‌كات و كالۆری یه‌كی كه‌می هه‌یه.
ü یه‌كسه‌ر دوا نانخواردن مه‌خه‌وه یان ڕامه‌كشی، چه‌نكه ئه‌وه پرۆسه‌ی هه‌رس سست ده‌كات و كێش زیاد ده‌كات
ü به هه‌ڵپه نان مه‌خۆ وه‌كو چاره‌سه‌رێكی سایكۆلۆجی و ڕاكردن له كێشه‌یه‌ك.
ü كه‌م له به‌رده‌م ته‌له‌ڤزیۆندا دانیشه
ü چه‌می سووك سووك و به‌ركوڵ كه‌م بخۆ
وه‌رگێڕانی كامه‌ران به‌رزنجی له
گۆڤاری (شه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت –ژماره 11065، به‌رواری 15-03-2009
