هیوا عبدالله ئه‌مین
زۆرجار د. ئازاد حه‌حه شه‌ریف به‌توانای خۆی هه‌ڵده‌دات به‌جۆرێ هه‌تا هاوسه‌ره‌كه‌ی له ڕوانگه‌یه‌ك بۆ روِمێۆ جوولێت به‌شان و بالی د. ئازد هه‌ڵده‌دات به
وه‌رگێرێكی ماندو نه‌ناسی داده‌نی، كه‌چۆن توانیویه‌تی ئه‌و ده‌قه له‌و زمانه ئاڵۆزه‌ی شه‌كسپیره‌وه وه‌ربگێرێته سه‌ر زمانی كوردی!!
براده‌رێكم كه قۆناغی دووی به‌شی ئینگلیزیه، له كۆرسی دووه‌م شانۆگه‌ری ڕۆمیۆ و جولیت ده‌خوێنن داوای لیكردم یارمه‌تی بده‌م و هه‌ندێ شی له باره‌ی ڕۆمێۆ جولێته‌وه بۆ ڕوون بكه‌مه‌وه بینیم وه‌رگێڕانه‌كه‌ی د. ئازادی له‌لابوو، منیش وتم با هه‌ندێكی به‌راورد بكه‌م، بزانم چۆنی ته‌رجومه‌كردووه. به‌ڕاستی هه‌ر له لاپه‌ره‌ی یه‌كه‌م تووشی شۆك بووم، چونكه نه‌مده‌زانی ئه‌و د. ئازاده‌ی چه‌ند ساڵه كه به‌شێكی وانه‌كه‌ی به توانای خۆی هه‌ڵده‌دات ئه‌وه‌نده كڵۆڵه! من هه‌ر بۆ به‌رچاو ڕوونی خوێنه‌ر، ته‌نها سێ لابه‌ره‌ی یه‌كه‌م به‌راورد ده‌كه‌م، ئه‌ویتر بۆ وه‌ركێره‌كان به‌جێده‌هێڵم:
هه‌ڵه‌كان
له به‌شی (Prologue)، د. ئازاد كه‌وتۆته چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه:
1- له وه‌رگێڕانی Prologue دا نووسیویه‌تی "پێشگوتار". Prologue واتای "پێشگوتار" نادات چونكه ئه‌م ده‌روازه‌یه هیچ په‌یوه‌ندی به " گوتار" ره وه نییه Prologue ده‌روازه‌یه، پێشه‌كیه، به‌ڵام " پێشگوتار" نییه.
2- له سه‌ره‌تا (chorus) به تاك وه‌رده‌گێڕێ ده‌نوسێ: كۆرس دێته ناوه‌وه – هه‌رچه‌نده كورد ئه‌وها ناڵێ، به‌ڵكو ده‌ڵێ: كۆرس دێته ژووره‌وه – یان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆ به‌ده‌رده‌كه‌وێ، له كۆتایش ده‌نووسێ: ده‌ڕۆن! نا زانم بۆ چی كۆرس له سه‌ره‌تا
تاكه له كۆتایی ده‌روازه‌كه ده‌بێته كۆ؟! كه‌چی له ئینگلیزیه‌كه هه‌ردووك وه‌ك یه‌كن، Enter chorus، Exit chorus.
3- بۆ وشه‌ی dignity (به‌ڕۆمه‌ت و ناودار) ی داناوه كه‌چی وشه‌كه واتای شكۆ، هه‌یبه‌ت و له‌وپایه ده‌گه‌یه‌نێ.
4- ئه‌م نیوه دێره‌ی له عه‌ره‌بیه‌وه وه‌ریگێڕاوه نه‌ك له ئینگلیزیه‌كه:From ancient grudge break new muting شه‌ڕی نوێ له كۆنه‌قینیان ده‌قه‌ومێ ئه‌ی هاوار. د. مۆنس حسین ئه‌م نیوه دێره‌ی ئه‌وها وه‌رگێڕاوه: تنشا حروب جدیده من عدا قدیم. ئه‌م نیوه دێره هیچ ئاماژه‌یه‌كی بۆ (ئه‌ی هاواری د. ئازاد تێدانییه و پێویستیش ناكات هه‌روه‌ها واتاكه‌ش ئه‌وهایه: له ڕقی كۆنیان یا خیبوونێكی نوێ به‌رپا ده‌بێ.
5- نیوه‌دێری Where civil blood makes civil hands unclean ئه‌وها ته‌رجومه كردووه: به خوێنی خه‌ڵكی شاری ده‌ستیان پیس ده‌كه‌ن. وشه‌ی (Where) فه‌رامۆشكردووه! كه‌چی شكسپیر جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه چونكه where ئاماژه به به‌ره‌ی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌كات كه له (ڤیرۆنا) ڕوده‌دات. واتا كه‌ش ئاوهایه: له‌وشه‌ڕگه‌یه ده‌ستی هاوشارییان به خوێنی هاوشارییانی خۆیانه‌وه سوور ده‌بێت یان له‌وێ خوێنی شارییه‌كان ده‌ستی شارییانی پیس ده‌كات.
6- جارێكی تر (تاك، كۆ) تێكه‌لڕ ده‌كرێ هه‌روه‌ها به‌هه‌ڵه وشی (Children) كه كۆیه به "كۆرپه"! لێكده‌درێته‌وه شه‌كسیر ده‌ڵێت ڕق و قینه‌ی به‌رده‌وامی باوانیان به‌مه‌رگی هه‌ردوو منداڵه‌كانیان نه‌بێ كۆتایی نایه‌ت، كه‌چی د. ئازاد ده‌نووسێ: له الڕ ڕق و قیینه‌ی بێ كۆتایی باوانه‌كانیان هیچ لای نایات جگه له قوربانیانی كۆرپه‌ی جوانه‌مه‌رگ
په‌رده‌ی یه‌كه‌م دیمه‌نی یه‌كه‌م
له‌م به‌شه‌ش د. ئازاد چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی كردووه: له ئینگلیزیه‌كه‌دا نووسراوه
) Enter Sampson and Gregory: servants of the capulet houdehold، armed)
وه‌رگێڕانه‌كه‌ی به‌م جۆره‌یه: (سامسۆن) و (گریگۆری)، كه‌دوو خزمه‌تكاری ماڵی كاپیولێتن، دێنه سه‌رته‌ختی شانۆ. كه‌چی د. ئازاد، ئه‌و دووكه‌سه‌ی لێده‌بیته چه‌ند كه‌سیك، بۆیه ئه‌وها ده‌قه‌كه‌ی وه‌رگێڕاوه (سامپسۆ) و (گریگۆری) و نۆكه‌ره‌كانی ماڵی كاپیولێت... ... . دێنه ناوه‌وه) له‌وه‌رگێڕانه‌كه‌ی د. ئازاد (سامپسۆن) و (گریگۆری) نۆكه‌رنین!! به‌ڵكو ئیدی هه‌ن!! هه‌روه‌ها (دێنه ناوه‌وه) كوردی نییه!
ڕسته‌ی یه‌كه‌می (سامپسۆن ئه‌وهایه Gregoy on my word well not carry coals: د. ئازاد قسه‌كه‌ی سامپسۆنی ئه‌وها وه‌رگێڕاوه گریگۆری، سوێند بۆ ده‌خۆم ئێمه ڕه‌ژوو ناكێشین سامپسون، نۆكه‌ره، ناڵێت " سوێندت... " به‌ڵكو به‌پێی پله‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ده‌ڵێ: "به‌شه‌ره‌فم" "به‌نامووسم!" هه‌روه‌ها ئێمه ڕه‌ژوو ناكێشین، ڕسته‌یه‌كه لێڕه له جێ ی خۆی نییه، چونكه كورد ئه‌وها ناڵێت هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی ئینگلیزی نه‌زانێ وا ده‌زانێ مه‌به‌ستی شكسپیر، له زمانی د. ئازادوه، ئه‌وه‌یه كه ئه‌وان ره‌ژوو ناكێشن واته جگه‌ره ناكێشن! كورد ده‌ڵێ: ئێمه خه‌ڵوزه‌كان ڕه‌ژووه‌كان ناكێشینه‌وه یان ئێمه ره‌ژووه‌كان هه‌ڵناگرین!! وه‌ستا زۆر جار به‌كرێكاره‌كان ده‌ڵێت وه‌رن ئه‌م چیمه‌نتۆیه بكێشنه‌وه نه‌ك ئه‌م چیمه‌نتۆیه بكێشن!! شكسپیر (carry) به‌كار هێناوه نه (weigh) بۆ یه مه‌به‌سته‌كه ڕه‌ژووكێشانه‌وه یان ده‌رهێنانه له كان نه‌ك كێشان و وه‌زن كردن وه‌ك د. ئازاد لیتێگه‌یشتووه!! د. ئازاد له وه‌رگێڕانی I mean، and w be in choler، we'll draw قسه‌ی زۆر سه‌یر ده‌نوسێ! " مه‌به‌ستم وایه كه ئێمه ڕه‌ش و شین دا ده‌گه‌ڕێین كه لێیان هه‌لده‌كێشین" د. ئازاد وشه‌ی (collier) ی به ڕه‌ژووكێش وه‌رگێڕاوه كه‌چی ئه‌م وشه‌یه زیاتر بۆ ئه‌و كرێكارانه به‌كاردێ كه له كانه‌كان كارده‌كه‌ن: كانه‌وانن نه‌ك (ڕه‌ژووكێشن) ئه‌مه‌و هه‌ردوو وشه‌ی (ڕه‌ژوو) و (خه‌ڵووز) هاو واتای ته‌واو نین. ئه‌مه‌و وشه‌ی choler به‌واتای توڕه‌ی و بێ میزاجی دێت نه‌ك " ڕه‌ش و شین هه‌ڵده‌گه‌ڕێن" وه‌ك د. ئازاد ته‌رجومه‌ی كردووه. هه‌روه‌ها شكسیر له زمانی سامپسون شیر هه‌لده‌كێشێ كه‌چی له زمانی د. ئازاد دا مه‌گه‌ر ڕه‌ژوو هه‌ڵكێشێ، ئه‌گه‌ر نا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ شیرنییه! هه‌روه‌ها د. ئازاد ئه‌م قسه‌یه‌ی سامپسۆن زۆر به‌هه‌ڵه وه‌رده‌گیڕێ: I strike quickly، being moved واتاكه‌ی ئه‌وهایه: ئه‌گه‌ر توڕه‌بم یان توڕه‌بكرێم خێرا شیری خۆم ده‌وه‌شێنم كه‌چی د. ئازاد ده‌نووسێ: هه‌ر ببزوێم خێرا ده‌وه‌شێنم! كه‌چی moved، being واتای ئه‌وه‌ده‌دات كه‌سێك بیئارێنی، توڕه‌ی بكات نه‌ك به‌خۆی! هه‌روه‌ها له ته‌رجومه‌ی But thou art quickly moved to strike ده‌نووسێ: به‌ڵام تۆ نابزووێت بۆ وه‌شاندن. مه‌به‌ست گریگۆرۆی ئه‌وه‌یه: به‌ڵام تۆ زوو توڕه‌نابی! هه‌روه‌ها ئه‌م ده‌قه‌ی گریگۆریش ئه‌وها ته‌رجومه‌ده‌كات:
To move is to stir، and to be vallant is to stand: therefore، if thou art moved، thou runn'st away.
" بزواندن واته جوولاندن واتا ئازا بیت ده‌بێ جێگیر و نه‌بزواو بیت: كه‌واته هه‌ر ببزویت ڕاده‌كه‌یت. كه‌چی واتاكه‌ی لای من ئه‌وهایه: كه توڕه‌بیت، ده‌بێ هه‌ڵچیت، كه‌پیشانده‌ی ئازای ده‌بی خۆگربی و بیسه‌لمێنی بۆ یه‌ده‌تناسم هه‌ر توڕه‌ت بكه‌ن، ڕاده‌كه‌ی ئه‌م ده‌قه‌ش، وه‌ك خواره‌وه ته‌رجومه‌كراوه:
Tis true، and there for women، being the weaker vessels، are ever thrust to wall: therefore I will push motague's men from the wall and thrust his maids to the wall.
" ئه‌وه ڕاسته، چونكه ئافره‌تان كه به ده‌فری لاواز ناو ده‌برێن هه‌میشه پالڕ ده‌درێنه‌بن دیوار بۆ‌یش من پیاوانی مۆنتاگیۆ پالڕ ده‌ده‌مه بن دیوار، خانمه‌كانیشیان پالڕ ده‌ده‌مه ئه‌وێ. لێره دوو هه‌ڵه‌ی زه‌ق كراوه، یه‌كه‌میان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئافره‌تان ده‌فری لاوازترن به‌به‌راورد به پیاوان، بۆیه به‌زه‌بری پاڵدان و نێزه‌وه له بن دیواری گه‌مارۆده‌درێن. دووه‌میان له ته‌رجومه‌كه‌ی د. ئازاد دا جیاوازی له نێوان پیاوانی و ئافره‌تانی مۆنتاگیۆ دا نییه... كه‌چی ده‌قه‌كه ئه‌وها نییه، به‌ڵكو سامپسۆن ده‌ڵێت: پیاوانی مۆنتاگیۆ له دیواری ئاودیو ده‌كه‌مه سه‌رجاده‌تا ڕابكه‌ن هه‌روه‌ها ئافره‌ته‌كانیان به‌زه بری نیزه‌وه به دیواره‌وه ده‌نێم! گریگۆری ده‌ڵێت:The quarrel is between our masters and us their men د. ئازاد ئه‌مه‌ش به‌هه‌ڵه تیده‌گات، بۆ یه‌ئه‌وها ته‌رجومه‌ی ده‌كات: " شه‌ڕه‌كه له نێوان گه‌وره‌كانمان و ئێمه‌ی پیاوانی ئه‌وانه‌وه‌یه" كه‌چی مه‌به‌ستی گریگۆری ئه‌وها نییه، ئه‌و ده‌ڵێت. شه‌ڕه‌كه له نێوان سه‌رداره‌كانمانه، ئێمه جگه له نۆكه‌ر هیچی تر نین" ڕاستی ته‌رجومه‌كه‌ی من له قسه‌كه‌ی سامپسۆن ده‌رده‌كه‌وێ كه له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: هیچ له‌مه‌سه‌له كه ناگۆرێ. 'Tis all one هه‌موو هه‌ریه‌كه یان هه‌ردوو هه‌ریه‌كه و جیا وازی تێدانیه. كاك د. ئازاد ئه‌و ڕسته‌یه‌ی گریگۆری، كه ده‌ڵێت. No، marry; if ear thee ئه‌وها ته‌رجومه ده‌كات: نه‌خێر به مه‌ریه‌م، من ترسم لێته‌سه‌یره‌كه له‌وه دایه د. ئازاد (26، ساڵه ماسته‌ری وه‌رگرتوه كه‌چی وشه‌ی (mary) مه‌ریه‌م، له وشه‌ی (marry) جیا ناكاته‌وه!
گریگۆری باوه‌ڕی به سامپسۆن نییه، بۆیه پێی ده‌ڵێ: نه‌خێر، باپێكه‌وه بین، چونكه ترسم لێته. كه‌واته marry لێره به‌واتای " به جووته، پێكه‌وه دێت نه‌ك (به‌مه‌ریم) وه‌ك د. ئازاد لێی تێگه‌یشتووه.
ئه‌مه له‌سێ لاپه‌ره، ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه و سه‌رچیخ چوونه هه‌بێت، ده‌بێت ته‌واوی ده‌قه‌كه‌ی چه‌ندی ته‌واو بێت؟! ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تم هه‌بێ به هه‌موو ده‌قه‌كه دابچمه‌وه، ئه‌وه ده‌بێت خۆم جارێكی تر ده‌قه‌كه وه‌ربگێڕم! منیش نه ده‌رفه‌تم هه‌یه نه ئاماده‌شم ده‌قێكی وه‌ك رۆمێو و جولێت ته‌رجوكه‌بكه‌م كه شكسپیر چه‌ند جار ته‌رجومه‌ی عه‌ره‌بی كراوه!
