لێدوانی به‌رپرس وسه‌رکرده‌ی ولاتان وه‌کو لێدوانی که‌سێکی ساده ئاسایی نین، ئه‌وان به‌ر له لێدوان له‌سه‌ر هه‌ر بابه‌تێک ده‌کرێ نه‌توانن هه‌مو حه‌زو بۆچونه‌کانیان بخه‌نه رو، ئه‌وه‌ی ده‌یخه‌نه رو ده‌ربرینی سیاسه‌تی وولات وئۆرگانه‌کانیانه، گه‌لێک جار ده‌بینین رۆژنامه نوسان له چاوه‌روانی سه‌رۆکی ئه‌مریکان بۆ دوان له‌سه‌ر پرسێکی هه‌نوکه‌یی کاتێک سه‌رۆک ده‌گاته به‌رده‌م مایکرۆفۆنه‌که ده‌ست ده‌باته گیرفانی په‌ره کاغه‌زێک ده‌ردێنێ بێ ئه‌وه‌ی کۆمایه‌ک یا خالێک بپه‌رێنێ یا بۆی زیاد بکا ده‌قاو ده‌ق ده‌یخوێنێته‌وه،چونکه ئه‌مه سیاسه‌تی دارێژراو و بریارله‌سه‌ردراویه‌تی، که‌وابێ سه‌رۆک و فه‌رمانده‌و به‌رپرسه‌کانی تری دونیا له‌م پێوه‌ره به‌ده‌ر نین، من ئه‌وانه‌ی خۆمانی لێ به‌ده‌ر ده‌که‌م که هه‌ندێکیان جاری واهه‌یه ته‌نانه‌ت حاشا له گوتاره‌که‌ی خۆشیان ده‌که‌ن و ده‌لێن من مه‌به‌ستم ئه‌وه نه‌بوه به‌لام رۆژنامه‌نوسان به هه‌له لێکیان داوه‌ته‌وه. وابریاره سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی عه‌مرو موسی به سه‌ردانێکی فه‌رمی بێته عێراق له‌و میانه‌شه‌وه سه‌ردانی کوردستان ونه‌جه‌فیش بکات هه‌رچه‌نده عه‌مرو موسی به‌هیچ شێوه‌یه‌ک کاریگه‌ریه‌کی ئه‌وتۆی به‌سه‌ر ولاته عه‌ره‌بیه‌کانی خۆشیه‌وه نیه به‌لام ده‌ربری سیاسه‌تی سه‌رکرده عه‌ره‌به‌کانه، گه‌لێ جار ماره‌که به‌و ده‌کوژن، ده‌یکه‌ن به فیله‌که‌ی خاوه‌ن شکۆ.. . له سه‌ردانه‌که‌ی پێشویدا که دوو سال به‌ر له ئێستا بۆ کوردستان کردبوی به‌وپه‌ری بێ شه‌رمانه و له‌به‌ر ده‌م سه‌رۆکی هه‌رێم و زۆربه‌ی به‌رپرسه سیاسیه‌کانمان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که هه‌رێمی کوردستان به‌شێکه له عێراق عێراقیش به‌شێکه له نیشتمانی عه‌ره‌ب ئه‌مه‌ی دووجار وته‌وه له دوو بۆنه‌ی جیادا بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسێک ده‌نگی لێوه بێ یا هه‌ر نه‌بێ رای خۆی به جیا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه ده‌رببرێ، پێموایه سه‌دامیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وت. ئه‌وکاته‌ی نیشتمانه‌که‌مان ده‌که‌ن به به‌شێک له نیشتمانی عه‌ره‌ب ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌لگری ئه‌وپه‌ری گیانی نیشتمان په‌روه‌ری بین ئه‌وا ده‌بینه میوان له‌سه‌ر خاکی عه‌ره‌ب ده‌نا ده‌بێ بلێین ئێمه‌ش وه‌کو نیشتمانه‌که‌مان به‌شێکین له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب.
بۆیه ده‌بێ به‌رپرسه‌کانمان ئه‌مجاره‌یان وه‌کو جاری پێش‌و گوێ بۆ وته‌کانی موسی شل نه‌که‌ن و له ئاست قسه نابه‌جێکانیدا بێ هه‌لوێست نه‌بن ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌یلێ رای خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر کرا بیهێننه سه‌ر بروایه‌کی راست ئه‌گه‌ر نه‌کرا ئه‌وا ده‌بێ له‌کاتی لێدوانه‌کان به‌رپرسه‌کانیشمان زۆر به‌رونی وبێ باکانه رای میله‌ته‌که‌یان له‌م باره‌یه‌وه بلێن و رای بگه‌یه‌نن، ده‌نا ئه‌وا جارێکی تریش با هاتنی عه‌مرو موسی خه‌م و مۆته‌که‌یه‌کی تر بۆ رۆشه‌نبیرو دلسۆزانی دۆزی گه‌له‌که‌مان له‌گه‌ل خۆی دێنێته‌وه.
خالید هه‌رکی.. . 14. 03. 09
serben. com
