پیاوێک لەپشت هاوسەرەکەیەوە سێکسی لەگەڵ حەفتاو پێنج ئافرەت کردوە

ئامادە کردنی. بیلال سەنگەسەری:

یەکێک لەو ئافاتانەی روبەڕوی ژیانی هاوسەری ژن و مێرد دەبێتەوە، بریتییە لەناپاکی هاوسەریی، لەم بەدواداچونەداچاوپێکەوتن لەگەڵ پیاوێکدا کراوە، هاوسەرەکەیەوە لەگەڵ حەفتاو پێنج ئافرەت سێکسی کردوە، پیاوەکە کە پێی خۆشنەبوو چاوپێکەوتنەکە بەناوی راستەقینەی خۆیەوە بڵاوبێتەوە، ناوی خوازراوی (هیوا) ی لەخۆی ناوە، هیوا زۆر لایەنی ژیانی ئاشکرادەکات و بەوتەی خۆی لەم ژیانەی پەشیمان نییە..

حەفتاو پێنج ئافرەت
سەرەتا هیوا بەمشێوەیە باس لەژیانی خۆی دەکات، "لەگەڵ زیاتر لەحەفتاو پێنج ئافرەتدا رامبواردوەو بەردەوامیش دەبم تادەمخەنە نێو گۆڕەوە، زۆربەی ئەوانەی سێکسم لەگەڵ کردون عەرەب و تورکمانن، هەرگیز لەگەڵ کوردا نایکەم، دەستیشم بکەوێت نایکەم، ئەو ئافرەتانەی کە بەناو دەیانناسم حەفتا زیاترە و، تەمەنیان لەنێوان شانزە بۆپەنجا ساڵ دەبێت.
هیوا سیانزە ساڵە ژنی هێناوەو خاوەنی چوار منداڵە، لەوەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا هۆکار چییە پەنا بۆپەیوەندی دەرەوەی هاوسەرگیریی دەبات، هیوا پاش کەمێک بێدەنگبون، "هۆکارەکان زۆر زۆرن، خۆزگە هەموو کچ و کوڕێک بەخۆشەویستی و رێککەوتن بگەنە یەکتری و، باوکان و دایکان و کەسوکاری کچان و کوڕان نەبنە رێگر لەبەردەمیاندا، دڵنیام ئەگەر بەو شێوەیە بگەنە یەکتری ئەوا ئەم دەردەی منیان بەسەر نایەت".
هاوسەرگیریی بەخۆشەویستی
ئەگەر کچ و کوڕ بەرێککەوتن و پەیوەندی راستەقینەی خۆشەویستی بڕیار لەسەر بەهاوسەربوون بدەن، هەردوکیان باش دەزانن کامیان حەزی لەچییەو ئەویتریان حەزی لەچییە، تەنانەت شارەزای ئەوە دەبن ئەم حەز بەچ خواردنێک دەکات و ئەویتریان حەز بەچی دەکات، ئەگەر کەسی رۆشنبیریش بن ئەوا بابەتە سێکسییەکانیش باسدەکەن و لەیەکتری تێدەگەن، بەڵام زۆر کەس هەیە بەتایبەت کەسانی نارۆشنبیرو پەیوەست بەعەیبەو تێنەگەشتوو ئەمجۆرە باسانە بەلادان و خراپە دەزانن، لەمبارەوە هیوا بەئاماژەکردن بەپێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیریی دەیەوێت ئەو بیربۆچونە بسەلمێنێت، "ئەو کاتەی ژنم هێنا لەبەرئەوەی لای ئێمە لایەنی دواکەوتویی و عەشایەری زاڵە بەسەرماندا، کاتێک چوین بۆماڵی کچەکە (هاوسەری ئێستام) تەنیا بەروخسار بینیم و قسەم لەگەڵیدا نەکرد، چونکە شەرممان دەکرد و عەیب بوو قسەی لەگەڵدا بکەم، کاتێک بینیم رازیبوم پێی و دوای چەند رۆژێک مارەم بڕی، تەنانەت لەمارە بڕینەکەشدا نەمبینی، باوکی کردبوو بەوەکیلی خۆی و دەستی باوکی کچەکەیان خستە نێو دەستمەوە، دوایئەوەی مارەم بڕی ماڵی دایکی کچەکە نەیاندەهێشت کچەکە ببینم و قسەی لەگەڵ بکەم، دەیانوت نابێت و عەیبە، کە دوای هێنانیشی کێشەیەکی خێزانی زۆرمان بۆ دروست بوو، ئەگەر لەبەر قسەی دایک و باوکم و خەڵکی و عەیبەو دەروبەر نەبوایە تەڵاقم دەدا، ئەمەش هۆکارێکی سەرەکییە کە ئەو کارانە دەکەم لەپشتی ژنەکەمەوە".
ژنەکەم هۆکاری لادانمە

لەپرسیارێکدا کە ئایا ترست نییە لەوەی خێزانەکەت پێت بزانێت؟، ئەگەر پێی زانیت کێشەت بۆدروست نابێت؟، هیوا دەڵێت، "بابزانێت!، پێم وانییە کێشە دروست ببێت، ئەوپەڕی تەڵاقی خۆیم لێوەردەگرێت و دەڕواتەوە ماڵی باوکی، نەک هەر بەهۆی ئەم کێشەیەوە، ئەگەر بەبێ هیچ هۆیەکیش داوای تەڵاقم لێبکات تەڵاقی دەدەم، قەد ژنم پەیوەست نەکردوە بەخۆمەوە، سەبارەت بەجیابونەوەیش بەهۆی ناپاکییەوە، مەگەر لەروی عەیبەوە ترسم هەبێت بەوەی خەڵکی شارەکە پێمبزانن و بڵێن بەوهۆیەوە ژنەکەی تەڵاقی وەگرتوە، ئەگینا زۆر ئاساییە تەڵاقی لێبکەوێتەوە".
هیوا وتیشی، "ژنەکەم کەسێکی نەک هەر ئیسلامە، بەڵکو زۆر ئیسلامییە، لەوەتی هێناومە لەچکی لەسەری نەکردوەتەوە، تەنانەت قژەکەیم نەبینیوە"، ناوبراو بەدەم سوێندخواردنەوە دوپاتیکردەوە، "لەمکاتەدا کە تۆ چاوپێکەوتنم لەگەڵدا دەکەیت، سیانزە ژنمەو چوار منداڵم لێی هەیە، تەنیا چەند مانگێکە بەروتی بینیومە، چەندە پێمدەوت تۆ حەڵاڵی منی، ئەو بەردەوام پێی دەوتم حەرامەو نمونەی ئەوەی دەهێنایەوە کە کاتێک پێغەمبەر لەگەڵ خێزانەکەیدا جوتبوە، شەرمیکردوە تەماشای بکات، ئەمە قسەی خێزانەکەم بووە".
ناپاکی کێشە ناهێڵێت
هیوا وەکخۆی باسی دەکات توانایەکی سێکسی لەرادەبەدەری هەیە، بەپێچەوانەی هاوسەرەکەیەوە کە هەستی سێکسی زۆر لاوازەو هیچ وروژاندنێکی تێدا نییە، بەوتەی هیوا ئەمەیش گەورەترین کێشەی بۆدروستکردون، "بەڵام خۆشبەختانە شەڕێکی ئەوتۆمان نەکردووە، چونکە هەرچەندە قسەم لەگەڵدا کردوە دەربارەی ئەو بابەتە کەچی ئەو هەر سوور بووە لەو تەبیعەتەی خۆی، بۆیە منیش کارێکی وامکردوە هیچ کێشەیەک لەنێوانماندا روونەدات، نەک لەبەرئەوەی لەسەر هەموو شتێک کۆکین، بەڵکو ئەو سورە لەسەر قسەی خۆی منیش بەبێئەوەی هەستم پێبکات دەچم بەو شێوەیە خۆم تێردەکەم، بائەویش هەر سور بێت لەسەر قسەی خۆی".
کاریگەری لەسەر ژیانی نییە
زۆر هەوڵماندا، هیوا باس لەهەندێک لایەنی خراپی کارەکانی ئاشکرابکات، وەک کاریگەری لەسەر ژیان و بژێوی خێزان و منداڵەکانی و کاریگەری لەسەر کارکردنی لەفەرمانگەو بەفیڕۆدانی کات و داهاتەکەی، کەچی نەیدەویست زۆر لەبارەی ئەو بابەتانەوە قسەبکات، تەنیا ئاماژەی بەوەکرد، "نەخێر هیچ کاریگەری نەبووە لەسەر دەوامەکەم، چونکە لەکاتی دەوامدا دەرناچم، لەدوای دەوام دەڕۆم تابەیانی کاتژمێر هەشت دەمێنمەوەو دەگەڕێمەوە، جاری وا هەیە ئەو هەفتەیەی لەوێم هەموو شەوێک دەڕۆم و وام لێهاتووە چەند باندێکی لەشفرۆشی دەناسم و پەیوەندیم لەگەڵیاندا بەستوەو وەک ماڵی خۆم وایە"، هیوا دوو سەرۆک باندی لەشفرۆشی بەنازناوەکانی ئوم عیسام و ئوم عەلی بەنمونە دەهێنێتەوە کە ئەگەر خۆشیان نەخۆش بن، ئافرەتیتری بۆدابیندەکەن، هەموو ئەمانەیش بەوتەی هیوا بەبێبەرامبەرە، " موچەکەم حەوسەد هەزار دینارە، لەو پارەیە نادەم بەو کارانە، چونکە ئەوانەی کە پەیوەندیم لەگەڵیاندا هەیە زۆرجار خۆیان پارەشم دەدەنێ، هیچ پارەیەک سەرفناکەم، مەگەر بۆکارت و تەلەفۆنکردن، زۆرجار کە دەچم بۆلایان خواردنەکەشم لەسەریانە. "
رێنمایی ئایینی ئیسلام
هیوا، لەمیانەی چاوپێکەوتنەکەدا بەبەڵگەی ئایینی پاساوی بۆکارەکەی هێنایەوەو ئاماژەی بەوەدا، "لەئایینی ئیسلامدا رێگەدراوە پیاو بەهەموو شێوەیەک خێزانەکەی بەکاربهێنێت، کەچی من خێزانەکەم تەنیا رێگەدەدات بەیەک شێوە سێکسی لەگەڵدا بکەم، بەڵام ئێستا لەگەڵئەو لەشفرۆشانەدا بەهەموو شێوەیەک سێکسدەکەم"، هیوا بەڵگەی زیاتر خستەڕوو، "ماوەیەک لەمەوپێش مەلا عەبدولوەهاب لەچەمچەماڵ ئەو تەوەرەی بەپوختی لەرۆژنامەی (چەرمۆ) ئاماژەپێدا، کە وتبوی تەنانەت پیاو دەتوانێت بەهەموو شێوەیەک (... ) بەژنەکەی بکات و خێزانەکەی بەکاربهێنێت و بەمکارە گوناهبار نابێت"
گرفتی دارایی دروستنەکردوە
زۆرجار ئەمکارانە پێویستی بەلایەنی ماددی زۆرەو رەنگە ئەو کەسانە بەو هۆیەوە پەنابەرنەبەر دزیکردن و پارەپەیداکردن بەهەر شێوەیەک بێت، کەچی هیوا نکۆڵی لەوەدەکات، "ئەو کەسانەی پەیوەندی تایبەتیان هەیە بڕواناکەم یەک دینار لەو رێگەیەدا سەرفبکەن، برادەرێکم هەیە دەتوانم بڵێم سێ ئەوەندەی موچەکەی پارەشی دەستدەکەوێت، ئەم شتەش زیاتر لەکەرکوکدا هەیەو باوە، کە زۆربەیان پارەش دەدەن بەکوڕەکە، بەڵام ئەوانەشی بەپارە دەیکەن وەک ئێمە نین ئەوان دەڕۆن بەدوای دانەیەکدا دەگەڕێن یان چەند مانگ جارێک دەڕۆن بۆئەو مەبەستە، بەشێک هەیە کە ماڵ و باندیان هەیە بەدوای پارەدا دەگەڕێن و، ئەوانەی کە پێیان دەڵێن گەواد کە لەبەغداو شارەکانیترەوە ئافرەت دەهێنن و لەماڵکێکدا خانوەکەی خۆی دەکاتە ئەو شوێنەو پارەی پێدەردەهێنێت".
هیوا چۆن بیردەکاتەوە
-کاریگەری هەبووە لەسەر دڵپیسی و گومان دروستکردن لەناختدا لەبەرامبەر خێزانەکەتدا؟
-بڕواناکەم چونکە ماڵەکەم لەشارۆچکەیەکی بچوکدایەو لەشارە بچوکەکانیشدا ئەو شتە زۆر کەمەو نییە، بەڵام لەکەرکوکدا زۆر کەس هەیە ئەو دڵپیسییەی هەیە بەو هۆکارەوە.
-ئایا پەشیمان نیت؟
-نەخێر، مەگەر لەڕووە ئاینییەکەوە، ئەگینا لەروە سێکسییەکەوە هیچ پەشیمان نیم.
-ترسی ئەوەت نییە دەوروبەرت پێت بزانن؟
-ئەوەی هاوڕێم بێت بەمکارەم دەزانێت، ئێمە چەند کەسێکین ئەمە کارمانە.
-تائێستا خێزانەکەت پێی نەزانیویت یان گومانی لێنەکردویت؟،
-پێم نازانێت، بەڵام هەستیکردوە، هیچ بەڵگەیەکی بەدەستەوە نییە کە من شتی وادەکەم.
-ترسی ئەوەت نییە، رۆژێک تەقینەوەیەک یان هۆکاری لەناوچونت بێتە رێگات؟
-ئەو شوێنانەی من دەڕۆم لەو شتەوە دوورن، ئەو باندانە زیاتر شوێنی نزیکی فەرمانگەکانی حکومەت هەڵدەبژێرن لەبەرئەوەی پاسەوانیان هەیەو مەترسی نییە لەسەریان.
لەبارەی لەشفرۆشەکانەوە
لەکۆتایی چاوپێکەوتنەکەدا، هیوا زانیاری ورد لەبارەی لەشفرۆشەکانی کەرکوکەوە دەخاتەڕوو، "ئەو ماڵە تورکمان و عەرەبانە لەروی مەعنەوییەوە هەست بەکەمی دەکەن و، ترسیان هەیە، زیاتر بەدوای دۆستایەتی ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە وەک پشت و پەنا بۆخۆیانی بەکاربهێنن، هەر من نیم بەتەنیا، پەیوەندیان لەگەڵ کەسانی دەستڕۆیشتودا زۆرە، چەندینجار کارم بۆیان کردووە لەنێو حزبەکان و فەرمانگەکانی حکومەتدا، ئافرەتی وا هەبووە بێوەژنانەم بۆدەرکردوە بەرامبەر بەو کارە، زیاتر لەچواردە بۆپانزە ئافرەت بێوەژنانەم بۆدەرکردون و عەرزەی ئاوارەیشم بۆوەرگرتون"، ئەوەیش روندەکاتەوە، کە زۆربەی ئەو بێوەژنانەی ئەمکارانە دەکەن هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆئەوەی کە زۆرجار گەنجێک بێوەژن ناهێنێت و، ناچاردەبن لەم رێگایەوە ئارەزوەکانی خۆیان بەدەستبهێنن، بەڵام لەگەڵ هەموو کەسێکدا ئەو کارە ناکەن، بەڵکو کەسی تایبەت دەکەن بەدۆستی خۆیان.
لەبارەی لەشکڕەکانەوە
هیوا لەبارەی لەشکڕەکانەوە ئاماژەیکرد، "برادەرم هەیە دوو ژنی هەیە، برادەرێکی دیکەم هەیە چوار ژنی هەیەو ئەو کارەش دەکات، ئەم چەند برادەرەم چەند ژنێکیان هێناوە بەسیغەو بەفەرمیش و ئێستاش دوو ژن و چوار ژنیان هەیە، ئەو دوو برادەرەم یەکێکیان کوردەو ئەویتریان عەرەب، بەردەوام بەدوای ئەو کاراندا دەگەڕێن".

تێبینی: هیوا دەوامەکەی لەکەرکوکە، بەڵام ماڵی لەشارۆچکەیەکی نزیک کەرکوکە، هەفتانە پێنج رۆژی لەدەوامە لەکەرکوک و تەنیا دوو رۆژی لەماڵەوەیە. سەرچاوە گۆڤاری خەزان

چاوەروان بن بۆ بابەتی تراژیداتر بەم زوانە بۆ ئاگاداریتان خوێنەران ناوەکان خوازیارن

kur_music@hotmail. co. uk

میوانانی سەر خەت

We have 39 guests and no members online