شێنی شێخه:
. ئه‌مساڵ له‌یادی روبه‌روو بونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌دا له‌راگه‌یاندنه ناوخۆیی وبیانیه‌كاندا ته‌نها باس له رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی ده‌كرێت كه ئاماری
خه‌ته‌نه‌كردنی كچانی كۆكردبێته‌وه ئه‌مه‌ش بۆمن جێگه پرسیاربوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تا 2004 رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی له‌دور له‌نزیك خۆی له‌م مه‌سه‌له‌یه نه‌داوه به‌ڵكو رێكخراو كه‌سانێك ماندو نه‌ناسانه كاریان بۆبنه‌بڕكردنی ئه‌م دیارده‌یه‌كرد كه ده‌كرێت له‌م رۆزه‌دا ده‌ستخۆشیان لێبكرێت به‌تایبه‌ت ساڵانی دوای راپه‌رین كه قسه‌كردن له‌م مه‌سه‌له‌یه به‌زاندنی تابۆبوو، له‌و رێكخراو كه‌سایه‌تیانه كه جێگای خۆیه‌تی له رۆزی رووبه‌روو بونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌دا ده‌ستخۆشیان لێبكرێت یه‌كێتی ژنانی كوردستان كه‌چه‌ندین كۆر‌و سیمیناریان له گه‌ره‌كه شه‌عبیه‌كانی سلێمانی ئه‌نجامدا و چه‌ندین كۆری ته‌له‌فزیۆنیان كرد كه مه‌لاكانیان هێنایه سه‌رته‌له‌فزیۆن و پاشان به‌هه‌وڵی ئه‌وان یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كیان ده‌ركرد كه ئێستا نوسخه‌ی لای ئه‌منستی هه‌یه.
هه‌وڵی تاكه‌كه‌سیش روناك فه‌رج سه‌رنوسه‌ری رێوان یه‌كه‌م كه‌س بوو كه كه له‌ناوچه‌ی گه‌رمیان وبشده‌رو بتوین كه چه‌ندین كۆر‌و سیمیانری كردوه و ماڵه‌و ماڵ ده‌گه‌راو یه‌كه‌م كه‌س بوه كه قسه‌كردن له‌مه‌سه‌له‌ی خه‌ته‌نه‌ی برده ناوهه‌ولێرو خه‌لیفان له‌دووكۆنفرانسدا كه رێكخراوی خاتوزین له‌هه‌ولێرو ئێن پی ئه‌ی نه‌رویجی له‌سلێمانی به‌ستیان به‌ئامارو وێنه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌م دیارده‌یه خسته روو هیچكات ئه‌و رۆزه‌م بیرناچێت كه روناك فه‌ره‌ج به‌جنێو له‌كۆڵانه‌كانی رانیه دوای كه‌تبون كه ئاماری خه‌ته‌نه‌ی كۆده‌كرده‌وه، د. رێزان ئیسماعیل وه‌ك كه‌سایه‌تی له‌رانیه رۆلێكی باشی بینیوه.
سه‌نته‌ری راگه‌یاندنی زنانیش له‌سلێمانی دوپرۆزه‌ی گه‌وره‌یان بۆپشده‌رو بتوین و گه‌رمیان ئه‌نجامدا به‌هاوكاری سپیئه‌ی ئه‌مریكی و ئێن پی ئه‌ی نه‌رویجی. ئه‌نجامدائه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ده‌نگی زنان و رۆنامه‌ی رێوان رۆڵێكی گرنگی له‌م بواره‌دا هه‌بوه.
به‌ڵام سه‌یره رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی كه له‌دوای ساڵی 2004 وده‌ستی كرد به‌ئیش كردن له‌سه‌رخه‌ته‌نه كردن له‌رێگه‌ی پرۆزه‌یه‌كی بچوك له‌گه‌رمیان كه ئه‌ندامانی ستافه‌كه‌ی گه‌رمیانیان به سود وه‌رگرتن له‌كاسێت وكتێبه‌كه‌ی روناك فه‌رج ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجامدا به‌بی ناوهێنای یه‌ك رێكخراو ئه‌م كاره‌یان كرده كاری خۆیان كه‌وتنه ئامار ناردن بۆ په‌رله‌مان وراگه‌یاندنه‌كان.
رێكخراوی وادی نه‌ك هه‌ر پیی له‌كاری رێكخراوه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان نا به‌ڵكو كاره‌كه‌شی زانستی و واقعی نه‌بوه ونیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌چێته هه‌رناوچه‌یه‌ك به‌پیی ساڵ وته‌مه‌ن ئاماری خه‌ته‌نه وه‌رده‌ناگرێت به‌ڵكو به‌ته‌مه‌ن ومنداڵه‌كان هه‌موو پێكه‌وه وه‌رده‌گرێت و ده‌یكاته هه‌ڵا له‌راگه‌یاندنه كاندا وله‌كاتێكدا ئه‌و ده‌بێت به‌پیی ته‌مه‌ن وساڵ وه‌ریبگرێت ناوچه‌یه‌كی وه‌ك پشده‌روبتوین كه‌له‌ساڵی 1990به‌رێزه‌ی 100%كچیان خه‌ته‌نه به‌ڵام دوای ئه‌و هه‌موو كاره‌ی كه‌كرا زۆر كه‌م بۆته‌وه.
دیاره ئه‌م نوسینه كه‌مكردنه‌وه‌ی كاری هیچ كه‌س و رێكخراوێك نیه به‌ڵام نه‌متوانی بێده‌نگ بم له‌وه‌ی كه له ساڵی روبه‌روبونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه دا روناك فه‌ره‌ج و رێوان ورێخراوی ئێن پی ئه‌ی نه‌روجی و روناك فه‌ره‌ج ئاغای یه‌كێتی زنانی كوردستان نه‌هێنرێت نازانم وادی چۆن ده‌توانێت ئه‌م غه‌دره ده‌كات ورێكخراوه‌كانیش چۆن بێده‌نگ ده‌بن.
