هاوڕێ باخه‌وان - لاهای - هۆڵندا
ئێمه به وڵاته‌كه‌ی خۆمان ده‌ڵێین كوردستان، دوژمنان ده‌ڵێن باكووری ئێڕاق و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن باشووری خۆرهه‌ڵات و ئیدی له دوژمنیشه‌وه بۆ دوژمن
ده‌گۆڕدرێت!. به هه‌ر سێ شاره‌كه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆكیش و ده‌گووترێت "هه‌رێمی كوردستانی ئێڕاق". ئه‌م ناوه‌یان تاچه‌ند راسته ئه‌وه‌یان لێره‌دا گفتوگۆناكه‌م، به‌ڵام من له‌و ناوه راستر و باشترم بۆ ئه‌و هه‌رێمه دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌ویش وشه‌ی "پشووستان"ه!.
پێتان سه‌یر نه‌بێت ئه‌و ناوه‌م له‌هی تر پێ راستر و باشتره! چونكه هه‌ر واده‌كه‌ی ده‌بیستیت ئه‌وه دوو رۆژ پشووه، یان سێ رۆژ پشووه. ئه‌وه جه‌ژنی ره‌مه‌زانه له‌م شه‌ممه‌یه‌وه تاوه‌كو شه‌ممه‌كه‌ی تر پشووه. یان جه‌ژنی قوربانه له‌م یه‌كشه‌ممه‌یه‌وه تاوه‌كو سێشه‌ممه‌كه‌ی تر پشووه، به‌دی جه‌ژنی قوربان چوار رۆژه!. ئه‌وه نه‌ورۆزه یه‌ك هه‌فته پشووه. شه‌شی كانوونه و جه‌ژنی دامه‌زراندنی سوپای ئه‌نفاله، یه‌ك رۆژ پشووه و زۆریتر!. له‌وانه‌یه هه‌مانبێت له رۆژی 7 و 28 نیسانی دامه‌زراندنی پارتی پێشڕه‌و و له‌دایكبوونی سه‌رۆك كۆماریشدا بڵێت ره‌حمه‌ت له كفندز! ئه‌گه‌ر وانه‌بووایه ئه‌و دوو رۆژه‌شمان پشوو ده‌بوو.
ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و پشووانه‌ی هه‌رێم بخه‌یته‌سه‌ریه‌ك، ئه‌وا دڵنیام دوو دانه مانگی ساڵ ده‌كات. هه‌ندێك له‌و پشووانه ته‌نها به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه لێپرسراوان تاقه‌تی كاركردنیان نییه و له خوت و خۆڕایی بۆنه‌یه‌ك ده‌كه‌نه پشووی فه‌ڕمی و له ده‌رگای قوتابخانه‌وه تاوه‌كو په‌ڕڵه‌مان دایده‌خه‌ن.
تێناگه‌م بۆچی به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانه‌وه دوو رۆژ پشوو بێت! بۆچی له وڵاتانی ئه‌وروپا ته‌نانه‌ت رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌ڕڵه‌مانیش پشووی فه‌ڕمی نییه!.
به‌ڵام له یه‌ك شت زۆر باش تێده‌گه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو رۆژه‌ش پشوو نه‌بێت، نه په‌روه‌رده‌ی منداڵانمان باشتر ده‌بێت، نه په‌ڕڵه‌مانیش بڕیاره‌كانی باشتر و سه‌ربه‌خۆ ده‌بێت، نه پایه‌ی پیشه‌یی وڵاتیشمان هه‌ورازتر ده‌بێت.
وڵاتێك له ساڵێكدا نزیكه‌ی دوو مانگ پشووی بێت، ده‌بێت پلانی پاشه‌رۆژ و ئاستی فه‌رمانڕه‌وایی تێیدا چۆن بێت!.
لێده‌ن له‌و دوو رۆژه‌ش، هێشتا سه‌ره‌تای ساڵه و زۆری تریش به‌ڕێوه‌یه..
hawreh@bakhawan. Com
27-01-2009
