نه‌جات رۆستی: ئه‌وئێواره‌ییه‌ی هه‌موو ئه‌ندێشه‌م تێكه‌ڵی ئه‌و خه‌یاڵه ببوو كه‌بۆخۆم دنیایه‌كی جوانی وه‌نه‌وشه‌یم له‌شارێكی بێ
ژاوه ژاوی مرۆڤه هه‌ره‌شه ئامێزه‌كان چێ كردبوو، گه‌رابوومه‌وه سه‌ره‌تایی هه‌ره‌تی ئه‌و رۆژانه‌ی كه‌به‌ده‌م رێگایه‌وه‌و به‌بینینی به‌ژن و باڵاودیوه‌كه‌ی دواوه‌ی ئه‌توامه‌وه‌و، قه‌تره‌قه‌تره‌له‌ژێرلیباسه‌كه‌م شه‌هوه‌تی پشوم ئه‌ڕژایه سه‌رئه‌ژنۆه‌كانم، ژیان جارێكی تر خۆی نوێ ئه‌كرده‌وه، دایكم ده‌هاته‌وه به‌رچاو كه‌هه‌میشه پێی ئه‌ووتم: چه‌ند زوو باڵای كرد، خۆمناڵی دوێنێیه، وائه‌زانم ئێستا هاتووته دنیاوه چونكه زۆر نزیكه، ئه‌و شه‌وه‌ی له‌دایك بووی نه‌فره‌تم له‌باوكت ده‌كردله‌به‌رئازارو ژانی خۆم، به‌لام كه‌گوێم له‌ده‌نگت بوو، ئاوڕم له‌ته‌نیشت خۆم دایه‌وه، تۆم له‌پالڕ خۆم بینی زۆر دڵشاد بووم خۆزگه‌م به‌و شه‌وه ده‌خواست كه‌باوكت تۆی له‌هه‌ناوی من چێ كرد، هه‌رگیز چاوه‌رێی تۆ نه‌بووم رۆله به‌ڵكو چاوه‌ڕێی كچێكی قژئاڵۆز بووم بۆئه‌وه‌ی هه‌رنه‌بی بۆخزمه‌تی پیاوانی ماڵ هاوكاریم بكات، به‌ر له‌تۆش، ئه‌وكوڕه‌م بووكه‌ته‌نها نۆ مانگ ژیا‌و له‌داخی خه‌می ژیانه‌وه سه‌ری نایه‌وه به‌ره‌و ئاسمان رۆحی په‌پوله‌یی هه‌ڵفری. رۆڵه ئه‌و چاكی كرد ئه‌گه‌ر بمزانیایه ئه‌م ژیانه هه‌مووی شه‌ره‌و له‌ته‌نیشت ئاشتی خه‌می داهاتوومان خه‌می ئێوه‌یه هه‌رگیز له‌باوكتم نه‌ده‌گه‌ڕا ئه‌وشه‌وه تابه‌یانی له‌نیوجولانه‌ی هه‌ڵدراومان یاری بكات، به‌ده‌م ئه‌م خه‌یاڵه‌و چه‌ندین ووته‌ی تر كه‌له‌دایكم و ژنانی وڵاته‌كه‌م ده‌یبیستین خه‌یالڕ به‌ره‌و ئه‌و دونیایه‌ی بردبوومه‌وه كه‌له هه‌موو ئه‌و ژیانه‌ی به‌ڕێم كردووه په‌شیمانم، له‌پرێكدا ئه‌و شۆخه كچه ده‌ركه‌وت كه‌هه‌میشه خه‌ونم پێوه ئه‌دی، چونكه حه‌یامێك به‌ر له‌وه‌ی بیناسم شه‌یدای پێكه‌نیننین و باڵای ببووم، له‌گه‌لڕ یه‌كه‌م دیداریشمان نیگایه‌كانم تێر تێر ئه‌بڕییه نیگایه‌كانی، ئه‌و له‌زمانی چاوی من گه‌یشت به‌ڵام من زۆر ترسنۆك بووم، هه‌ر بۆیه نه‌موێرا به‌ده‌م پێی بڵێم خۆشم ئه‌وێی، به‌ده‌ستێكی له‌رزۆك له‌یه‌كێك له‌هۆڵه‌كانی ئه‌م شاره له‌سه‌ر پارچه كاعه‌زێكی سپی وه‌كو سنگی ئه‌وم نووسی (خۆشم ئه‌وێی، …خۆشم ئه‌وێی) به‌ده‌سته له‌رزۆكه‌كه‌م پێنوسه‌كه‌م دایه ده‌ستی بۆ ئه‌وه‌ی ووڵامه‌كه‌مم بۆ بنوسێ، كه‌چی له‌سه‌ر نووسینه كه‌چه‌ندجارێك به‌سه‌ریدا ڕۆیشته‌وه‌و هه‌مووی ره‌شكرده‌وه‌بێئه‌وه‌ی وه‌ڵامم بۆبنوسێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خامۆشی هه‌ردووكمانی گرته‌وه به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵساین به‌ره‌و شه‌قامی سه‌ره‌كی رۆیشتین تاڵه‌وێ من بچم به‌لای كاری خۆم و ئه‌ویش بچێ به‌لای كاری خۆی، له‌دوا ساته‌كانی له‌یه‌كجیابوونه‌وه، به زمانی ته‌ته‌ڵه‌وه پێم ووت: ها چیت ووت بۆ پرسیاره‌كه‌م.. ؟ نیگایه‌كی تێ بڕیم به‌ده‌م خه‌نده‌یه‌كی خۆشه‌وه كه‌وه‌ك بڵیسه‌یه‌كی ئاگر واوبوو به‌ناخمدا رووچووگیانمی تاساند ووتی: پاش چه‌ند رۆژێكی تر وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه ئیتر وه‌ك لایه‌ك له‌له‌شم كرابێته‌وه له‌یه‌كتر جیابووینه‌وه، ئه‌و رۆژانه هه‌رگیز ته‌واو نه‌ده‌بوو هه‌موو كات به‌دوای ئه‌و هه‌ڵه‌دا ده‌گه‌ڕام، كه‌بینیمه‌وه تا وه‌ڵامی یه‌كجاره‌كی لی وه‌ربگرمه‌وه، دواجار له‌كتێبخانه‌یه‌كی خنجیلانه‌ی شاره‌كه‌م بینیمه‌وه دوای دانیشتنێكی چه‌ند كاتژمێری جارێكی تر بۆم نوسییووه: (خۆشم ئه‌وێی…. خۆشم ئه‌وێی) ئه‌ویش به‌خه‌نده‌یه‌كه‌وه بۆی نووسیم: (هه‌روامنیش) ئیتر لێره‌وه ئاوێته‌ی ئه‌وروحه پاكه بووم كه‌هه‌میشه به‌بینینی ئارامێكی ئێ‌كجار فره‌ی ئه‌به‌خشییه گیانم، ئه‌و ئێواره‌یه له‌گه‌لڕ ده‌ركه‌وتنی په‌نجه‌كانم باڵه فرێی نیو په‌نجه‌كانی ده‌كرد، لێوه‌كانم تامه‌زۆی لێوه‌كانی ده‌كرد، جه‌سته‌م پالًَه‌په‌ستۆی به‌یه‌كوه‌نووسانی ده‌كرد، په‌نجه‌كانم له‌هه‌موو له‌شم بزێووتر بوو له‌پرێكدا په‌نجه‌كانم خۆیان هه‌ڵدایه نێو په‌نجه‌كانی، بۆماوه‌یه‌ك له‌نێو په‌نجه‌كانی كپكپ به‌بێ ده‌نگی خه‌وتن، ئیتر له‌و رۆژه‌وه په‌نجه‌كانم باڵه فریان گرتووه به‌ره‌و نێو باخی قژو سینه‌ی هه‌ڵفڕین ئیتر، ئه‌وێ بوونه ووڵاتی ئارام به‌خشی جه‌سته‌م ئه‌وێ بوونه ئه‌و ئارامگه‌یه‌ی كه‌لێی فێر بووم تامی ژیان و چوونه چوون ئه‌توانین بێنوشین له‌وێوه هه‌ستم به‌بوونی خۆم كرد.. له‌وێشه‌وه لێوه‌كام به‌ره‌و لێوه‌كانی گرژ گرژ ده‌بوون تا ئه‌و رۆژه‌ی كه‌یه‌كه‌م جار بوو لێوه‌كانم كه‌وتنه سه‌ر لێوه‌كانی تێر تێر به‌سیه‌كانم هه‌ناسه‌كانم هه‌ڵمژی و هه‌ناسه‌كانی و هه‌ناسه‌كانم تێكه‌ڵی ئه‌وساته خۆشانه بوون كه‌هه‌موو دنیام ئه‌دا به‌یه‌ك له‌حزه‌ی كه‌له‌باوه‌شی ئارامم گرت، له‌وه‌وه فێربووم ماچی په‌پوله‌ی چه‌ند به‌تامه، تاماوم په‌پوله گیان منتباری تۆم كه‌فێرت كردم ماچی په‌پوله‌یی ئه‌و ماچه‌ی تا له‌ژیان ماوم له‌بیری ناكه‌م.
