تۆ قه‌سیده‌یه‌كی
پڕ له ووشه
دێر دێر ئه‌نوسرێیه‌وه
ئێوه كۆمه‌لێك كه‌سن
به درێژایی زه‌مه‌ن
قه‌سیده‌كان خۆیان به باڵاتان هه‌ڵده‌واسن
له نێو ئێوه‌دا خۆیان ده‌نوسنه‌وه
قه‌سیده‌یه‌ك به باڵای ئێوه
پڕێتی له تێڕامان
ووردیه‌كان له ئێوه‌وه غه‌زه‌ل ده‌كه‌ن به‌ره‌و ماڵی عشق
ئه‌و قه‌سیده‌یه‌كه له تێرامان
تێرامانێك له ووردبونه‌وه
تۆش بیناییه‌كی له سوچێكی روح
بینینێكی له تریسكه‌یه‌كی ووردبونه‌وه
من پێش بونی تۆ هه‌رگیز نه‌منوسیوه
ڕه‌واش نیه پێش بوونی ئێوه دێری له دایك بوبی
تۆ بڵیی پێش هه‌ست كردن به روح دێری نوسرابێته‌وه؟؟
من هه‌موو ده‌مه‌و به‌یانێك
زوو خه‌به‌رم ده‌بێته‌وه
له‌سه‌ر دیواری حه‌رشی سینه‌ت
قه‌سیده‌یه‌ك له ته‌سه‌وف ده‌خوێنمه‌وه
من له ڕه‌نگی تۆوه وه‌حیم بۆ دی و عشق ده‌خوێنمه‌وه
له پێكه‌نینێكیشت ژیان به ره‌نگاو ره‌نگی ده‌نوسمه‌وه
من هیچ نیم
ته‌نیاو ته‌نیا
هاتووم له‌و زه‌مه‌نه تۆ بنوسمه‌وه
من هاتووم ووشه‌كان له تۆ قه‌رز كه‌م
یه‌كه یه‌كه به ئایه‌ته‌كانی بده‌مه‌وه
من هاتمه بوون تا تۆ و ووشه به یه‌ك بگه‌ینمه‌وه
