ئه‌ز كه هه‌ندێ له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی خۆم ده‌بێنم یه‌كڕاست خانه‌ی په‌ككه‌وتووانم بیردێته‌وه، كه نێوی په‌رله‌مان ده‌ك
هوێته به‌ر گوێم خه‌و باوێشكه ده‌مگرێت.. په‌رله‌مانه‌كه‌ی ئێمه به شێوازێكی وا كارده‌كان وردبینی تیایدا غایبه. زۆرجاریش سۆزم پێیانه‌وه، دێت ده‌ڵێم وه‌یش.. په‌رله‌مان هه‌میشه خۆی له كێشه نێو خۆییه‌كان ده‌دزێته‌وه، و به شته لاوه‌كییه‌كان خۆی سه‌ر قاڵ ده‌كات بڕیار‌و گوتاركانیشی زیاتر به ته‌كییه ده‌چێت نه‌ك په‌رله‌مان. ئه‌مه‌ش واده‌گێنێت كه نه‌ریتی (1400) ساڵ زاڵ‌بێت به سه‌ر ئه‌م په‌رله‌مانه تاكو ئێستاش هه‌ندێك له ئه‌ندام په‌رله مانه‌كان به عه‌قلی سه‌له‌فی بیر ده‌كه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێت كوولتری (1400) ساڵ به سه‌رمان بسه‌پێن. خۆسه‌رقاڵكردن به شته‌ساده‌كان خۆ دوورخستنه‌وه‌یه، له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به تایبه‌ت مافه‌كانی تاكی كورد... ئه‌ز سه‌یرم به‌وه، دێت په‌رله‌مانێك كه نه‌یتوانیبێت خۆی رێكخاته‌وه، ئیدی چۆن چۆنی ده‌توانێت گرفتی خه‌ڵك چاره سه‌ر بكات. زۆرێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانیش ئه‌وه‌نده به ده‌ست به‌رز كردنه‌وه، ڕاهاتوون شه‌وان له خه‌ونیشدا هه‌ر ده‌ست به‌رز ده‌كه‌نه‌وه. ڕاسته هه‌ندێكیان هه‌ڵده‌ستنه‌وه، وگفتوگۆده‌كه‌ن به‌س هه‌ر بۆ نموونه‌یه.. هه‌ندێكیشیان هێنده كڕو ماتن هه‌میشه حه‌ز به كه‌شێكی ئارام و رۆمانسییه‌ت ده‌كه‌ن هه‌رجارێكیش حه‌زبكه‌ن بۆ خۆیان له نێو په‌رله‌مان سه‌ره‌خه‌وێك ده‌شكێن و جار‌و باریش له وه‌رس بوونیان باوێشكه ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن ئاه ه له سه‌ره‌خه‌وه‌كانیشیان خۆش گوزه‌رانی ده‌كه‌ن وه‌ك گه‌یشتن به شكۆداریی و ڤێللا وكچی ناسك و ژیانێكی پڕ له ره‌فاهیه‌ت. ئاخر كه بویته ئه‌ندام په‌رله‌مان هه‌ر به خۆت نییه. حه‌زده‌كه‌یت كه‌م قسه بكه‌یت چونكه كه‌س گوێت بۆ ناگرێت... ده‌مێكه كورد وتویه‌تی (زمان بگره سه‌ر ره‌حه‌ته) . سه‌رباری ئه‌مه‌ش به هۆی لێشاویی زۆری و بۆریه‌وه، به دوورمه‌گره هه‌ندێكیان تاكو ئێستاش یه‌كتر بناسن... ئه‌م په‌رله‌مانه په‌ل بۆ شتی زۆر سه‌یرده‌بات وڵات غه‌رقی گه‌نده‌ڵی بووه، په‌رله‌مانه‌كه‌مان له‌جیاتی كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژ گه‌نده‌ڵی ئه‌نجامبدات ده‌چێت جگه‌ره قه‌ده‌غه ده‌كات. له جیاتی قسه له سه‌ر مووچه‌وخۆشگوزه‌رانی فه‌رمانبه‌ران بكات شه‌ڕ له سه‌ر مووچه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن... ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان هیچیان به یه‌كتر ناچن ڕه‌نگ و شێوه‌یان جیایه هه‌ندێكیا به سمێڵن هه‌ندێك بێ سمێل هه‌ندێكیان قه‌له‌و و هه‌ندێكیان لاواز هه‌ندێكان ئاستی خوینده‌واریان به‌رزه و هه‌ندێكیان نزم هه‌ندێ له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان كه‌م ده‌خوێنه‌وه، مه‌گه‌ر كو ئه‌ویش به‌رێكه‌وت... له وتارێكدا نه‌وشیروان مسته‌فا باس له‌وه‌ده‌كات كه مانگانه‌ی مانگی (10) ی ساڵی 1992بۆ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به (86) ملیۆن دینار داده‌نێت كه‌چی له هه‌مان مانگ و ساڵدا (80) ملیۆن دینار له نیوان دوو حیزبه‌كه دابه‌شكراوه، واته نیوه به ته‌نیا بۆ دووحیزبه‌كه نیوه‌كه‌ی تر بۆ هه‌مووگه‌ل خۆ داهاتی ئێستا گه‌لێك زێتره جگه له‌م دوو حیزبه كه‌س نازانی داهاتی وڵات چۆن دابه‌شده‌كریت ئایا ئه‌مه كاری حیزبه یان په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر كاری حیزب نییه په‌رله‌مان بۆچی بێ ده‌نگه. سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید سالی 1995 به كارتی حكومه‌ت بۆ خۆی یه‌ك جلی كڕیبوو هه‌رچه‌ند دواتر پاره‌كه‌ی بۆ ژماره بانكی حكومه‌ت گه‌رانده‌وه، كه‌چی رۆژنامه‌و خه‌ڵك مالئاوایان به سه‌رۆك وه‌زیران كرد... ئیدی په‌رله‌مانه‌كه‌ی ئیمه‌ش ده‌چێت دانیشتن له باره‌ی فره ژنی په‌سه‌ندده‌كات. ئه‌م وڵاته ته‌نها شوێن جێگه‌ی خه‌ون وخه‌یاڵه كه‌چی هێشتانیش خه‌ون وخه‌یاڵه‌كانمان به مرۆفی ئاسایی ناچێت. له خه‌ون و خه‌یاڵه‌كانیش بێ سه‌رو به‌ری هه‌یه... ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان خۆی به‌خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات ده‌زانێ بۆچی تاكو ئێستا نه‌یتوانیوه، بچوكترین به‌رپرس له باره‌ی گه‌نده‌خۆریی نه‌هێناوه‌ته نێو په‌رله‌مان و لێپیچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات په‌رله‌مان نه‌ك كارێكی له‌م جۆره ده‌كات بگره، یاریده‌ریشه ئه‌گه‌ر وانییه ئه‌ی بۆ له ئاست ئه‌م هه‌موو نا داد په‌روه‌رییه كه سه‌راپای وڵاتی گرتوه‌ته‌وه بێ ده‌نگ وه‌ستاوه.. هه‌ندێك له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانیش به نهینین وداخراون دوور له ده‌زگاراگه‌یانده‌كان ئه‌نجام ده‌درێت... هه‌تا ئێستا په‌رله‌مان به عه‌قلی حیزب كارده‌كات سه‌رباری كۆنه به‌عسی كه بوونیان هه‌یه له نێو په‌رله‌مان بوونه‌ته نوێنه‌رو ده‌مراستی خه‌ڵك... له جیاتی په‌رله‌مان به دوا كێشه‌كان بچێت و چاره‌سه‌ریان كات وه‌كو گرفتی ئابوریی خه‌ڵك و كێشه‌ی كه‌نج و نه‌بوونی شوێنجیان بۆ پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیریی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و پرۆسه‌ی خوێندن و ژنكوشتن كه خه‌ریكه له ده‌ره‌وه‌ش ئابرومان ده‌بات.. ئیدی له ژومارنایه‌ت ده‌چن دانیشت له سه‌ر قه‌ده‌غه‌ی جگه‌ره ده‌كه‌ن كه‌چی هه‌ر خۆشیان یاساكه به‌جێناهێنن زۆر جاریش وابووه، له نێو په‌رله‌مان هه‌رخۆیان یاسه‌كه‌یان شكاندوه بێ ئه‌وه‌ی رێز له ده‌نگی خۆیان بگرن كه پێشتر ده‌نگیان بۆ داوه. ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان چاره‌سه‌ریی له‌م هه‌مووكێشانه نه‌كات باوه‌ره‌موایه كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان نه‌ك هه‌ر هه‌ر واز له جگه‌ره‌كێشان دینێت بگره له‌داخی ئه‌م حكومه‌ته‌و په‌رله‌مانه له‌مه‌و دوا گیرۆده‌ی شتی ترسناكتر ده‌بن كه ئێستا گه‌نجه‌كانمانی گرتوه‌ته‌وه، پێشترخۆم جگه‌ره نه‌ده‌كێشا به‌س له داخی په‌رله‌مان ئێستا فیره جگه‌ره كیشان بوومه كه رۆژانه چه‌ندین جگه‌ره به با ده‌م... هه‌ر وێرانه ویران درووست ده‌كات. ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان هێنده‌ی خه‌م بۆ گیرفانی خۆیان ده‌خۆن گه‌ر به‌هاتایه هێنده خه‌مێان به‌هاوولاتیانیان بخواردایه وڵات تژی ده‌بوو له خۆشی... ئه‌گه‌ر چی له‌م وڵاته‌ی ئێمه تاكو ئێستا به چاوی كۆێله‌ی سه‌یری ئافره‌ت ده‌كرێت په‌رله‌مانه‌كه‌مان له جیاتی ئه‌مه هه‌وڵی بنبڕكردنی ئه‌م دیاریده قێزه وه‌نه بدات ده‌چێت یاسای فره ژنی هه‌مووار ده‌كات. من خۆم دژی هه‌ر یاسایه‌كم له باره‌ی فره ژنی هه‌تا به مه‌رجیش بێت... من ده‌پرسم ئه‌گه‌ر پیاوێك به مه‌رج بیكات به ژنی دووهه‌م ئایا ئه‌م پیاوه، رازیه به مه‌رج ژنه‌كه‌ی ده‌ست بخاته پیاوێكی تر بیگومان نا. كه‌وایه فره ژنی بۆ. كاتێك پیاو رازی نه‌بێت ئه‌م مافه به ژن نه‌دات كه خاوه‌ن دوو مێرد بێت ئیدی بۆچی ژن رێگه‌ی ئه‌مه بدات پیاو خاوه‌نی چوار ژنبێت بگره زیاتریش وه‌كو كۆیله سه‌یریان بكات ئایا ئه‌مه ڕه‌وایه ئه‌م بریاره جگه له شتێكی نه‌زۆك هیچی تر نییه هه‌ندێكیش له ئافره‌ته‌كان كه له پیاوه‌كانی خۆیان جیابوونه‌ته‌وه، خۆیان توشی كێشه هاتوون كه‌چی باسی مافی ئافره‌ت ده‌كه‌ن... ژنه كۆیله كانی وڵات ده‌ئێوه‌ش برۆن له دژی ئه‌م بریاره بوه‌ستن وده‌نگی ناره‌زای خۆتان هه‌ڵببرن و په‌رله‌مان بگرن... چه‌ند سه‌یره په‌رله‌مان یاسای فره ژنی په‌سه‌ند كردوه، كه‌چی له نێو په‌رله‌مان ته‌نها چه‌ند ژنێك ده‌بینرێت پریه‌تی له پیاو له‌ویشه‌وه مافی ژن سواوه كه‌چی هه‌ندێ له ژنانی ئه‌ندام په‌رله‌مان ده‌نگیان داوه بۆ فره ژنی به‌ڵام له هامان كات دژی ئه‌مه‌شن پیاوه‌كانیان ژنیان به سه‌ر بێنن... ئه‌م په‌رله‌مانه هه‌تا ئێستا له زۆر كێشه‌كان خۆی هاویشتۆته‌ده‌ر من ده‌پرسم بۆ چی سیسته‌می په‌روه‌رده، هێنده سه‌قه‌ته زانستگاكان بۆ هێنده دواكه‌وتوون. پرۆژه‌كانی حكومه‌ت بۆچی هێنده بێ سه‌رو به‌رن ئه‌رێ په‌رله‌مان بۆچی له بوجه‌ی ساڵانه‌ی حكومه‌ت ناپێچێته‌وه، كه به سه‌دان دۆلار به هه‌ده‌ر ده‌چێت كه‌س بۆی نییه بڵێت له‌ل راستگوتیانه... ئاشی نه‌زان خودا ئه‌ێگیرێت. من پێم وایه زۆرێك له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان ته‌نها شتێكی ره‌مزیه پێشتر براوه‌ته‌وه بۆیه په‌رله‌مان ناتوانێت كاره‌كته‌ریی خۆی بنوێنێت ئه‌گه‌ر نا بۆچی وڵات تژیه له گرفت... من كه هه‌نسكی منداڵێكی بێ نازی كورد ده‌بێنم تك تك ئاره‌قه‌ی شه‌رمه‌زاری ئه‌ریژم كه دوایی 17ساڵ نه‌مان توانیوه بزه‌یه‌ك بخه‌ینه سه‌ر لێوی نه‌وه‌ی مناڵێكی بێ نازی هه‌ڵه‌بجه وئه‌نفال كه له بێ هه‌ناسه‌یی و نه‌داریدا خه‌ریكه ده‌خنكێن. ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان بۆ ناچن له پرۆژه یاسای رۆژنامه نووسان بپێچنه‌وه، كه له په‌رله‌مان هه‌مواركرا و دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكیی هه‌رێم ئیمزاكراوه، كه‌چی هێشتان یاساكه كاری پێناكرێت و به ئاشكارا سوكایه‌تی به رۆژنامه نووسان ده‌كرێت وده‌خرینه زیندانه‌وه به پیچه‌وانه‌ی یاساكه تاوانه‌كه‌شیان ته‌نها له به‌ر ئه‌وه‌یه كه خاوه‌ن قه‌لمی بوێرن و راستییه‌كان ده‌ورژینن له كۆتاییدا ده‌ڵێم به‌ڕاستی ئه‌م دوو حیزبه نانی عه‌قلی ساده‌یی ئه‌م میلله‌ته هه‌ژاره ده‌خۆن. !... ... . * تێبینی ئه‌م بابه‌ته‌م له ژماره (368) هه‌فته‌نامه‌ی ئازیزی میدیا به‌كه‌مێك ده‌سكاریه‌وه، بڵاو بوه‌ته‌وه...
رواندز... 26/12/2008
bedrxan_kovan@yahoo. com
