پێم وایه که زۆر به ده‌گمه‌ن گه‌لێکی وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد له سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌مینه په‌یدا ده‌بێت که ئه‌وه‌نده زوڵم و زۆرداری به درێژایی مێژوو به‌سه‌ردا سه‌پاو بێت و له ناو ماڵ و لانه‌ی خۆیدا ئا به‌م شیوه‌یه هه‌موو مافێکی بوونی خۆی لێ زه‌وت کراوبێ و، ئاوا خاکی لێ له‌تله‌ت و دابه‌ش به‌سه‌ر بێگانه‌کان کرابێت و هه‌تا ئه‌م ساته‌ش مافی سه‌ربه‌خۆیی و قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی خۆی نه‌بێت، گه‌لی کورد ماڵ لێ ڕماوو به‌ش به‌ش و چه‌وساوه و بێ هه‌بوونی قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی خۆیه‌وه، که له‌م ڕێگایه پیرۆزه‌وه به هه‌زاران هه‌زار ڕۆله‌ی قاره‌مانی کردۆته قوربانی ڕێگای سه‌رکه‌وتن و وه‌ده‌ست هێنانی مافه ره‌واکانی میللی خۆیه‌وه، دیاره که گه‌لی کورد به درێژایی مێژوو هه‌وڵی له ناو بردن و جینۆسائیدیشی زۆر دراوه‌و، که به‌سه‌دان جار هیرشی سه‌ربازی و په‌لاماری ناره‌وایانه دراوه‌ته سه‌ر کوردستان، ئه‌وه‌ش بۆ قڕ کردن و نه‌هێشتنی کورد له سه‌ر خاکی خۆیدا، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یان توانیوه که هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌و ئامانجه نامرۆڤانه‌یان بگه‌ن و هه‌میشه دوژمنانی کورد شکه‌ستیان خواردوه‌و گه‌لی کورد له سه‌ر خاکی خۆی هه‌ر ماوته‌وه‌و له خه‌بات وتێکۆشانه‌وه قه‌ت نه‌وه‌ستاوه، دیاره که ئه‌مه‌ش له سایه‌ی قاره‌مانان و دڵسۆزان و له سه‌رپێ راوه‌ستانی ئه‌وان نیشتمانپه‌روه‌رو رابه‌رو مامۆستا‌و که‌سایه‌تیه کوردانه و پاله‌وانانه‌و زانایانه بووه که توانیویانه به‌رگری له مانه‌وه‌و بوونی خۆیان بکه‌ن و گه‌لی کورد هه‌رگیز له ناو نه‌چێت، ئه‌گر ئاو‌ڕیک له‌مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی دبدینه‌وه، ده‌بینین گه‌لی له شاعیران وزانایان و ڕابه‌رانی مه‌زنی کورد هاتوونه‌ته مه‌یدان و دژ به داگیرکه‌ران و هه‌ستی تواندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد وه‌ک کێوه سه‌ربه‌رزه‌کانی کوردستان له رووی دوژمنانه‌وه وه‌ستاون و بوونه‌ته چرای بیری نه‌ته‌وایه‌تی و مانه‌وه‌ی گه‌لی کورد، که له هه‌موو ڕۆژگارو ساتێکدا که به هه‌ستی پاک و زمانی شیرینی کوردی سرودی نیشتمانی و بیری نه‌ته‌وه‌یی کوردیان سه‌ربه‌رزانه چریوه‌و ئه‌و بنه‌ما گرنگه‌ی که په‌یوه‌نده به بوونی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه، ئه‌ویش که زمانی زگماکییه، مه‌ردانه‌و کوردانه‌و دلیرانه پاراستوویانه و به داگیرکه‌ران و نه‌یارانی کوریان گوتووه ئێوه‌ی په‌ست و ته‌ره‌س هه‌رگیز نکارن که گه‌لی کورد له ناو به‌رن و هه‌موو هێرشه‌کانی تازی وتورک وعه‌جه‌مه‌کان و هێرشی ده‌هه‌زار سواره‌ی گه‌زنه‌فۆن و هه‌تا ئه‌مڕکه‌ش نیشتمانی شیرینی کوردستان و بوونی نه‌ته‌وه‌ی کوردیان قاره‌مانانه‌و دڵسۆزانه له چنگ هه‌موو دڕنده‌کان و بیری تواندندنه‌وه‌ی گه‌لی کورد پاراستووه، ده‌بینین که وێژه‌ی ئه‌ده‌بی کوردی پڕیه‌تی له ده‌نگی ڕه‌ساو خۆشه‌ویستی نیشمان و دڵسۆزی بۆ کورد‌و کوردستان، گه‌لێ هۆزانی پڕ له نرخ و قاره‌مان، به زمانی کوردی گه‌واراو پڕ له مانای جوان و هه‌ستی پاکی کوردایه‌تیان هه‌میسه چڕیوه، که ده‌بینین به ده‌ها هه‌زار ئه‌و گه‌وره مه‌ردانه له ناو مێژووی ئه‌ده‌بی کوریدا به‌ر چاوان ده‌که‌ون وبیری نه‌ته‌وه‌ییان هه‌ر پته‌وو به هێز کردووه، دیاره که ئه‌مه‌ش هه‌ڵوێستی کوردانه‌و مه‌ردانه و شاکارانه‌ی ئه‌وان هۆزانوانانه‌و هونه‌رمه‌ندو ماۆستایانه‌یه که به درێژایی مێژوو له‌ڕۆژگارانی خۆیاندا به‌رانبه‌ر به به‌سه‌رهاته‌کانی سه‌رده‌م و ئه‌وان کاتانه‌ی که ئه‌و مامۆستا‌و زانا‌و بلیمه‌ت و سه‌روه‌ره شاعیرانه‌ی تێیدا ژیاون، ده‌بینین که هێمای خۆشه‌ویستی نیشتمان و هه‌ستی پاکی کوردایه‌تی ڕاسته‌قیه‌نه‌ن و دڵسۆزانه بۆ گه‌ل و نیشتمانیان ئاشکرایان کردووه، که ئه‌وانه‌ش بوونه‌ته مایه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزی کورد‌و کوردستان، که به هه‌زاران سیمای گه‌وره مه‌ردانی شاعیر‌و مامۆستا‌و نیشتمانپه‌روه‌رانی وه‌ک جه‌زیری و خانی و حاجی و بێکه‌س و پیره‌مه‌ێرد و ئه‌حمه‌د موختار جاف و وه‌فایی و ناڵی و حه‌مدی و شیخ ره‌زاو کوردی و ساڵم و مه‌وله‌وی و بێسارانی و ده‌شتی و موخلیس و دلدارو هێمن و جگه‌ر خوێن و هه‌ژارو هێدی و به سه‌دانی دیکه‌ی نیشتمانپه‌روه‌رو کوردی دڵسۆز بۆ خاک و نه‌ته‌وه‌که‌یان، ئه‌سپی هونه‌ری خۆیان تاو داوه و له بواری نیشتمانی و هه‌ستی پاکی نه‌ته‌وه‌یی و ناساندنی نه‌یاران و خه‌سله‌ته‌کانی خه‌راپی کورده‌واری و زوڵم و زۆرداری داگیرکه‌ران و نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی کورد و چه‌وساوه‌یی ساله‌های ساڵی گه‌لی کورد و نه‌بونی یه‌کێتی و خۆشه‌ویستی کوردستان، که به دڵ و گیانه‌وه، سرودیان چڕیوه‌و ڕاستیه‌کانیان فه‌رمووه و، مێژووی ئه‌ده‌بی نه‌ته‌وه‌که‌یان پڕ له نرخ و به‌هاو جوانیوه له هه‌موو بواره‌کانه‌وه به هۆزانی شیرین و له باریانه‌وه تا بلێی ره‌نگین و جوان نه‌خشاندووه، ئه‌وان سه‌یداونه‌مرانه‌ی کورد که له هه‌موو هۆزانوانانی دوێنێ و ئه‌مڕۆکه‌ماندا، مایه‌ی شانازی و سه‌روه‌ریه‌تی گه‌لی کوردن، به تایبه‌ت ئه‌وان شاعیرانه‌ی که هه‌رگیز گه‌ل و نیشتمانی خۆیان له یاد نه‌بردۆته‌وه‌و له بیری نابه‌نه‌وه‌و له گه‌ل کاره‌سات و نه‌بوونی مافی ژیان و ژیرده‌سته‌یی و چه‌وساوه‌یی گه‌لی کوردا، له ئاست ڕۆژگاران و به‌سه‌رهاته تال و ناخۆش و کاره‌سات و شادیه‌کاندا بوینه‌و، هه‌رگیز له نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆیان دانه‌براون و به بیر‌و بۆچون وخامه ره‌نگینه‌کانیان به دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستانیان گوتووه که گه‌لی کورد نامرێت و رۆژێ له رۆژان هه‌ر ده‌بێت رزگار‌و سه‌ربه‌خۆ و ئازاده له ناو ماڵی خۆیدا بژیت، دیاره هه‌ست و بیر‌و بۆچوون و شیعره‌کانی ئه‌وان سه‌روه‌رانه و ئه‌وان هۆزانوانانه‌ی کورد پێناسه‌ی هه‌ستی پاکی کوردایه‌تین، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌وان زاتانه‌و گه‌وره‌مه‌ردانه‌ی کورد، بۆ هه‌تایه له ناو دڵ و ده‌روونی گه‌لی کوردا زیندوون و قه‌ت نامرن وکه‌سایه‌تی مه‌زنی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی کوردن.
ده‌بینین که شیعره نیشتمانیه‌کانیان هێنده جوان و پر مانا‌و له‌بارو شیرین و به‌رچاون، که کت و مت وه‌ک بوون و خه‌سله‌ته‌کانی باش و خه‌راپی گه‌لی کورد باسیان لێوه کراوه، که له هه‌ر وشه‌و دیرێکی ئه‌وان هۆزانانه‌دا هه‌ڵوێستی کوردایه‌تی و ڕێگا روون کردنه‌وه‌و ڕێ نیشاندانی سه‌رکه‌وتنه‌کاننیان بۆ گه‌لی کورد گرتۆته به‌ر، که هه‌میشه به‌رانبه‌ر به دوژمنانمانه‌وه‌و بۆ له‌ناو بردن و ڕیسوا کردنی خائینان و سه‌ندنی مافه ڕه‌واکانی گه‌لی کورد و وه‌دی هێنانی وه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کورده‌واری هێمای به‌خته‌وه‌ریه‌کانن، دیاره که ئه‌وان زاتانه هه‌رده‌م هانده‌ری خه‌بات و تێکۆشانن بۆ سه‌ندنی مافه‌کانی گه‌لی کورد‌و وه‌دی هێنانی وه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و ره‌هایی کوردستانه‌وه، به‌راستی جێگای شانازیه که ده‌بینین هۆزانه‌کانی شاعیره نیشتمانپه‌روه‌ره‌کانمان، هه‌تا ئه‌م ساته‌ش وه‌ک تازه بن وان و له ناو مێژوو وێژه‌ی کورده‌واریدا، بۆ هه‌تایه نه‌مرن و چرای روونکه‌ره‌وی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی کورد‌و کوردستانن، که‌ئه‌وان مامۆستایانه هه‌میشه‌وه‌ک درکێک چه‌قیونه‌ته ناو چاوی هه‌موو داگیرکه‌ران و خائینان و ده‌سه‌ڵاتدارانی سته‌مکارو ناڕه‌وا و پڕ له زه‌بر و زه‌نگه‌وه.
دیاره که هه‌موو ئه‌وان مامۆستا و سه‌روه‌رو شاعیر ونوسه‌رانه‌ی که کوردانه و دڵسۆزانه‌و زانایانه ده‌ستیان له‌سه‌رهه‌موو زامه‌کان و که‌م وکوڕیه‌کان و هۆکاره‌کانی دواکه‌وتن و تا ئه‌مڕۆکه نه‌بوونی وه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی کورده‌واریوه داناوه‌و دا ده‌نێن و داوای هه‌توانی زامه قوله‌کان ده‌که‌ن و پیشره‌وایه‌تی سه‌رکه‌وتنه‌کان بۆ کورد‌و کوردستان به خامه ره‌نگینه‌کانیان و ئامۆژگاریه‌کان و رێگا راسته‌کانیان بۆ کردووین و ده‌یکه‌ن، شامیرانی نه‌مروو هه‌میشه‌ی زیندووی کوردن، ئێمه‌ی کورد که نه‌ته‌وه‌یه‌کی ساله‌های ساله بن ده‌ستین و زولم و زۆرداریمان به سه‌ردا سه‌پاوه و له پێناوی رزگار و سه‌ربه‌خۆیی کورد‌و کوردستانیشدا به هه‌زاران خه‌باتگێر و ڕابه‌رو مامۆستا‌و دڵسۆزانی گه‌ل ونیشتمانمان که به گیان و خامه شیرینه‌کانیان خۆیان کردۆته قوربانی، ده‌بێت هه‌میشه خۆشمان بوێن و نه‌فرین له‌وان که‌سانه‌وه بکه‌ین که زۆرجاران به توانج تێگرتن و سوکایه‌تی کردن و بۆختانی ناڕه‌وا به‌رامبه‌ر ئه‌وان گه‌وره مه‌ردانه‌وه ده‌زڕێنن و خیانه‌ت له هه‌ستی پاکی کوردایه‌تیوه ده‌که‌ن.
وێژه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی ژێر ده‌ست و چه‌وساوه، گرنگی تایبه‌ت به خۆیه‌وه زۆر زۆره و، خامه‌ی تیژ و ڕه‌واو هه‌ق و دوژمن به‌زێن هه‌میشه باس له راستی و هه‌قانیه‌ت و ڕه‌وایه‌تی و هۆکاره‌کانی شکه‌ست وسه‌رکه‌وتنه‌کان ده‌کات و هۆیه‌کانی شکه‌ست و یه‌ک نه‌بوون و نسکۆکان شێ ده‌کاته‌وه، دیاره که ئه‌و خامه جا چه هۆزان یان په‌خشان بێت، ئه‌وا خه‌نجه‌رێکی تیژی سه‌ر دڵی هه‌موو دوژمنانی ئه‌و نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌یه.
پێم وابێت ئه‌وان نه‌ته‌وانه‌ی، که وه‌کو گه‌لی کورد ئاوا چه‌وساوه بن و، هێنده نا ته‌باو یه‌ک نه‌گرتوو و دژ به‌یه‌کتر بن و هێنده نه‌زان و خۆ خۆر بن. وه‌ک خانی هێژا به‌ر له جوارسه‌دساڵ له‌مه‌و به‌ر، ئه‌م ڕه‌نجه له ناو دڵ و ده‌روونی ده‌جولێت و ده‌بیژێت و ده‌لێت:
گـــه‌ردێ هه‌بوایه مه ئیتــفاقه‌ك
ڤێــــــكڕا بكـرا مه ئینــــــــقیاده‌ك
رۆم و عـه‌ره‌ب و عه‌جه‌م‌ته‌مامی
هه‌میـان ژ مــه‌ڕا ده‌كرد غـولامی
داخی گرانم که هه‌تا ئه‌م ساته‌ش گه‌لی کورد ڕێنه‌که‌وتوون و هه‌میشه دژ به یه‌کتر خه‌نجه‌ر له یه‌ک ده‌سوون و هه‌رچی که داگیرکه‌ران و دوژمنانی کوردستان پێیان خۆش بێت و، چی که خه‌راپه بۆ خۆمانی ده‌که‌ین و قه‌ت په‌ند وه‌ر ناگرین و چی که باشیشه بۆ دوژمنانمان گه‌لی که‌س ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
ده‌با لیره‌دا ئه‌مجاره باس له هۆزانوانێکی تری کورد بکه‌ین و له گه‌ل هه‌ندێ له هۆزانه کلاسیکیه‌کانی ئه‌و زاته‌وه ده‌به‌ینه سه‌رو گیانی ئه‌و مامۆستا‌و نه‌مره کورده شادتر ده‌که‌ین ئه‌و زاته‌ش ئه‌حمه‌د موختار جافی نه‌مره، هه‌ر بژین ئه‌وانه‌ی که دڵسۆزن و پاک بێگه‌رد بوینه، بۆ خاک و گه‌ل ونیشتمانی خۆیانه‌وه و کوردستانی خۆیان به‌هیچ شتێکه‌وه نه‌گۆڕێته‌وه‌و قه‌تیش نایگۆڕنه‌وه و هه‌رگیزنابنه ئه‌ڵـقه له‌گوێیداگیرکه‌ران و نه‌یاران و، دژ به هه‌موو نۆکه‌رانی دوژمنانی کوردستان هه‌ر له خه‌باتدا بوینه و ده‌بن.
ده‌با ئه‌مجاره یادی له مامۆستای نه‌مر و هه‌رده‌م ل ناو هه‌ست وبیرمانه‌وه، جه‌نابی ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف بکه‌ینه‌وه و لیره‌دا گیانی ئه‌و سه‌روه‌ره‌و ئه‌و سامێره شادتر بکه‌ین و هه‌زاران چه‌پکه گولی ڕه‌نگینی بۆ سه‌ر مه‌زاره پیرۆزه‌که‌یه‌وه بنێرین.
ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف له سالی 1897له شاری هه‌له‌بجه هاتۆته جیهانه‌وه و له ساڵی 1935له ته‌مه‌نی 38 ساڵی دا به داخه‌وه به ده‌ستێکی که‌سیفه‌وه شه‌هید کراوه و گیانی به‌خشیوه به نیشتمانه شیرینه‌که‌ی خۆیه‌وه‌و بۆ هه‌میشه مالاویی له جیهانه‌وه کردووه، ئه‌و نه‌مره گه‌لێ به‌رهه‌م و شیعری نیشتمانی و جوانی بۆ به‌جێ هیشتووین، که هه‌تا ئه‌مڕۆکه‌ش مایه‌ی سه‌ربه‌رزی و شانازی هه‌میشه‌یی گه‌لی کورده، ئه‌و زاته له عه‌شیره‌تی گه‌وره‌ی جافه.
ده‌با لێره‌دا له‌گه‌ل هه‌ست وبیری ئه‌م سه‌یدایه مه‌زنه‌وه به‌رینه سه‌رو گیانی پاکی شاد بکه‌ین. که ده‌فه‌رموێت و ده‌ڵێت:
له‌خه‌وهه‌ستین دره‌نگه، میلله‌تی کوردخـه‌و زه‌ره‌رتانه
هه‌موو تاریخی عاله‌م شــــــــــاهیدی فه‌زل و هونه‌رتانه
ده‌سا تێکۆشن ئه‌ی قه‌ومی نه‌جیب ی بێکه‌س ومه‌زلووم
به گورجێ قــه‌تعیکه‌ن ئه‌و ڕێگه دووره‌ی وا له به‌رتانه
بخوێنن، چونکه خوێندن بۆ دیفاعی تیــــــــغی دوژمنان
هه‌موو ئان و ســعاتێ، عه‌ینی قه‌لغان و ســـــــــوپه‌رتانه
به خۆڕایی له ده‌ســــــتی مه‌ده‌ن ئه‌م خاکه مه‌حبووبه
که تۆزی وه‌ک جه‌واهیر، سورمه‌وو کوحلی به سه‌رتانه
به‌سه‌رچه‌رخائه‌گه‌رنازیش‌بکه‌ن‌حه‌قتانه، ئه‌ی کوردان
ته‌ماشای سێبه‌ری ئه‌و شاخ و کێوانه‌ی، له ســـــــه‌رتانه
به‌بێ قه‌دری به سه‌ریا ڕا مه‌بوورن، حوڕمه‌تی بگـــــرن
گولاله ســــوری ئه‌م ســــــه‌حرایه خوێنی جــــگه‌رتــانــه
ده‌مێکه ئه‌م وه‌ڵاته، وا ئه‌ســــــــــــــیری په‌نجه‌ی جه‌هله
له ســـــــــایه‌ی عیلمه‌وه ئه‌مڕۆ ئیتر نۆبه‌ی زه‌فه‌رتانه
زبانی حاڵی، ئه‌حمه‌د، هه‌رئه‌لێ وریا بن ئه‌ی میلله‌ت
بزانن به‌ردی ئه‌م ســـــه‌حرایه، ئه‌ڵماس وگه‌وهه‌رتانه
*
ئه‌و نیشتمانپه‌روه‌رو کورده دلسۆزه، ده‌بینین که له ڕۆژگارانێ، گه‌ل و نیشتمانی له ژێر ده‌ستان ده‌چه‌وسیته‌وه‌و بێبه‌شه له هه‌موو پیشکه‌وتن و ژیانێکی سه‌ربه‌خۆ وئازادانه ڕوو له گه‌ل و نیشتمانی خۆی ده‌کات و چه‌نده به دڵسۆزی و هیوای سه‌رکه‌وتنه‌کانه‌وه بۆ نیشتمانی خۆی هۆزان ده‌هونێته‌وه و زام و ژانه‌کانی دلی خۆی له‌م هۆزانه‌دا ئه‌وا ده‌رده‌برێت و ده‌لێت:
دێته گویم ده‌نگی به سۆز و شـــــێوه‌ن وگریانه‌وه
ناڵه‌یی دڵمه له حه‌سره‌ت خاکی کورســــــتانه‌وه
لا نه‌وازو بێکه‌س مه‌زلومن، ئێســــتا قه‌ومی کورد
گاه‌به‌ده‌ستی‌تورکه‌کان‌و، گاه به‌ده‌ســت ئێرانه‌وه
ئیسمی ویجدان وعه‌داله‌ت بێ موسه‌ممایه‌و درۆ
بۆ ســــیاسه‌ت ئه‌م قسه که‌وتۆته ســه‌ر لێوانه‌وه
ڕاسته‌گه‌رئیسمی‌عه‌داله‌ت، بۆچی مندالانی کـورد
دیل و ســــه‌رگه‌ردان بسوڕێن، وا به‌سه‌رکێوانه‌وه
ئه‌م قه‌راری‌عوسبه‌واخه‌ڵکی‌ئه‌ڵێن‌بۆکورد ئه‌بێ
هه‌ر قســه‌ی رووته و قسه‌ش، ناچێته گیرفانه‌وه
ئه‌مڕۆ با وابێ به‌لام رۆژێ ئه‌بێ ئــــه‌ولادی کورد
دێنه‌وه‌مه‌یدان به عیلم و ســــه‌نعه‌ت وعیرفانه‌وه
نه‌وجه‌وانانی وه‌ته‌ن، ته‌وحیدئه‌که‌ن ئه‌م‌میلله‌ته
هه‌ر له کرماشـــــان، هه‌تا ورمێ و سنه‌و بۆکانه‌وه
ڕێک‌ئه‌خه‌ن وه‌ز‌عیه‌تی وان وجه‌زیره‌ســه‌ربه‌سه‌ر
عه‌قره‌وو، زاخۆ، ئه‌به‌ستن، ڕێـک به قه‌د بۆتانه‌وه
خانه‌قین ومه‌نده‌لی، خاکی لوڕستان یه‌ک به‌یه‌ک
وه‌ک وه‌ســا ئه‌درون به باڵای مه‌نتیقه‌ی بابانه‌وه
به‌چکه شــــــێرانی عه‌شاییر، بۆ قڕانی دوشـــمنان
هه‌روه‌کو رۆســـــــته‌م ئه‌که‌ونه هــاتن و جولانه‌وه
پاشقرانی‌موده‌عی، ده‌ست‌پێئه‌که‌ن ته‌عمیری‌مولک
ڕێگه‌یی ئاسن، ئه‌چێته شـــــــــــاخی هه‌ورامانه‌وه
کێووکه‌ژ، گشـــتی ئه‌بێته باغ و جاده، قه‌ســـر و ڕی
بۆ ته‌ماشا ده‌ســـــته ده‌سته دێن له ئینگلستانه‌وه
هه‌زاران سلاو بۆ گیانی پاکی ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جافی نه‌مر، که به‌م هه‌سته جوانه‌یه‌وه باس له ئایه‌نده‌ی نیشتمانی خۆی کورستانی ژێر ده‌سته‌ی داگیرکه‌رانه‌وه ده‌کات و ئاواتی پیشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کورد به هۆزانه نه‌مره‌کانیه‌وه به کورد‌و کوردستانه‌وه دگه‌یێنێت. درێژه‌ی هه‌یه بۆ به‌شێکی تر‌و هۆزانوانێکی تر درێژه‌ی هه‌یه.
سود له مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی، مامۆستا سه‌جادی سڵاو له گیانی ئه‌و زاته‌ش بێت، وه‌رگیراوه.
