به‌ڕێزان
كه‌مپینی (ئێستا قوتابخانه به زمانی كوردی بێته دامه‌زراند)، كه‌مپینێكی سه‌ربه‌خۆیه‌و له‌پێناو سه‌ره‌تاییترین مافی سرووشتی ئینسان دژ به ئه‌قڵ و فكر ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی هه‌وڵده‌دا و خوێندن به زمانی دایک به‌سه‌ره‌تاییترین مافی مرۆف ده‌زانی و داواکاره هه‌ر ئێستا قوتابخانه به زمانی كوردی له باکور و ڕۆژهه‌ڵات و باشوری بچوک بێته دامه‌زراند، شایه‌نی ئه‌وه‌یه سمبوله‌كه‌ی (قه‌ڵه‌م) به‌رزڕابگرین.
لێره‌شه‌وه داوا له یه‌ك به یه‌كی ئێوه‌ی خۆشه‌ویستیش ده‌كه‌م:
1-له‌گه‌ل كه‌سوكار یان له‌و شوێنه كاری تێدا ده‌كه‌ن، قه‌ڵه‌م به‌رزڕابگرن و بۆ بڵاوكردن وێنه‌یه‌كی بۆ من بنێرن.
2- له‌پێناو به‌هێزكردنی كه‌مپینه‌كه، كۆمیته و لیژنه دامه‌زرێنن.
3- به مه‌به‌ستی پشتیوانی له‌م هه‌ڵمه‌ته، سه‌ردانی په‌رله‌مان و حزبی ئه‌و وه‌ڵاتانه بكه‌ن كه تێیدا ده‌ژین و پشتوانییه‌كه‌یان به وێنه‌یه‌ك بۆ رای گشتی بسه‌لمێنن.
به‌رزبێت قه‌ڵه‌می كوردستانیان له‌پێناو دابینكردنی مافه سرووشتییه‌كه‌ی!
میلله‌تێك قه‌ڵه‌م به‌رز ڕاده‌گرێت!
عومه‌ر فارس
به‌رپرسی سایتی كوردستان نێت
5/12/2010

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
