کورد له‌م به‌سه‌رهاته بێبایه‌خه، گه‌وره‌تره .. کوردستان نێت .. ئه‌وه‌ی سه‌رنج ڕاده‌کێشێت، کێشه‌که نیه، بایه‌خ پێدانێتی! چی له دۆخی کورد ئه‌گۆڕدرێت ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان مسته‌فا به ناوی خوازیاره‌وه بنووسێت، نووسه‌رێك بچێته لای پارتێك که پێشتر دژی بووه... هتد. له‌وه‌ش سه‌یرتر ناوزه‌د کردنێتی به سیخوڕ، واته (هه‌واڵ ده‌ر) ئایه ئه‌و هه‌واڵه ڕاسته؟ ئه‌گه‌ر نا وشه‌ی زیاتر هه‌یه، بۆ پێشنیاز درۆزن ئه‌گه‌ر له‌مه‌و دوا به‌کارتان هێنا تکایه پێشمان بڵێن درۆ له چی، درۆکانی نووسه‌ره نه‌خوێنه‌واره‌که‌ی ئه‌مڕۆ و سه‌رنووسه‌ری ئه‌وسا له‌چیدا درۆی کرد و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کێ. یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌و ناوه گه‌وره‌یه‌ی به ناوه‌ڕۆکی چه‌ندین وشه‌ی ناوه‌کیی وه‌ك شۆڕش، شه‌هید، پێشمه‌رگه، ئامانج... هتد. ئه‌مڕۆ سه‌رقاڵی هه‌واڵی نووسراو و ماڵپه‌ڕ و پاره‌دانن. هه‌ڵبژاردنتان له بیرکرد یاخود له بیرمان ده‌به‌ن؟ ئه‌م به‌سه‌رهاته بێبایه‌خه له به‌رژه‌وه‌ندی کێیه؟ کوردینه کاتێك هه‌ر یه‌ك له ئێمه ئاوڕ له مێژوو بداته‌وه ده‌بێت نیگه‌ران بێت و، بیر له هۆکاری رۆژه‌شوومه‌کانی ڕابووردوی براکوژییه‌کان بکاته‌وه. ڕاسته له‌مه که‌مێك به‌بایه‌ختر بوون، وه‌لێ پێتان وا نیه ئێستا کاتی هوشیارییه و بێ ئاگایی به‌سه‌ر چووه؟ کامه‌یه خه‌بات بۆ موسڵ و نه‌خشه بۆ به‌جێهێنانی مادده‌ی 140، کوا ناوی کاندیده‌کان و باس له ئه‌زموونیان، کێن و چیمان بۆ ئه‌که‌ن؟ ئێمه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد پێویستمان به پلانه، ده‌بێت یه‌کڕیزبین و ئامانجه‌کانمان دیاری بکه‌ین. ئه‌گه‌ر که‌مێك نه‌ته‌ویی بیر بکه‌ینه‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که دۆخێکی گه‌وره‌ته‌ر هه‌یه سه‌رقاڵی بین. ڕیکخراوه سیاسیه‌کان سه‌لمندیان که به پرۆشی نه‌ته‌وه نین به‌ڵکو ئێستاش پێشبڕکێی زۆرئه‌ندامی ده‌که‌ن، چه‌ند ئه‌ندام لای ئه‌م بێت یان بچێته لای ئه‌و، له کۆتاییدا پێکڕا ده‌نگ به کاندیدی کورد ده‌درێت. تکایه مه‌گه‌نه ئه‌و ئاسته‌ی گه‌ل له ڕیکخراوی سیاسی هوشیارتر بێت، ئێمه پێویستمان به بیری بنیادکاره نه‌ك تێکده‌ر.
