
هه‌ر هاوڵاتییه‌ك مافی ئازادی به‌یانی بیروباوه‌ڕی هه‌یه‌و مادده‌ی19ی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ دووپاتی ئه‌م مافه ده‌كات: هه‌موو كه‌سێك مافی ئازادی بیروڕاو ده‌ربڕینی هه‌یه، ئه‌م مافه ئازادیی پێڕه‌ویی بێ ده‌ستێوه‌ردانی بیروڕا و هه‌واڵ و هزر وه‌رگرتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی به هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت ده‌گرێته‌وه، بێ پاپه‌ندبوون به سنووری جوگرافییاییه‌وه.
من وه‌ك سه‌لام عه‌بدوڵڵا له چه‌ند رۆژی رابردوو و به‌هۆی بڵاوكردنی4 وتار له‌باره‌ی سیاسه‌ت و فكری نه‌وشیروان وبزووتنه‌وه‌كه‌ی، به ئیم‌یل و ته‌له‌فۆن چه‌ندین جار جمێن و سووكایه‌تیم پێكراوه. من مافی سه‌ره‌تایی خۆمم په‌یڕه‌وكردووه‌و هه‌موو كه‌سێكیش بۆی هه‌یه ئازادانه بیروڕای ره‌خنه‌ئامێزی خۆی له‌باره‌یانه‌وه بنووسێ و بڵاوبكاته‌وه، نه‌ك جمێن و سووكایه‌تی بكه‌ن به به‌رامبه‌ریان.
به‌هه‌مان شێوه من که ناوم (عومه‌ر فارس)ه و (به‌رپرسی سایتی كوردستان نێت)م به ته‌له‌فۆن و ئیمایل، كه‌وتوومه‌ته به‌ر هێرشی هه‌ڕه‌شه‌كردن و جمێندانی ناشرین، به خۆم و دایك و باوکی کۆچکردوم و سوکایه‌تیکردن به که‌سوکارم. ئه‌مه له کاتێکدا من بۆ ماوه‌ی 11 ساڵه به‌رپرسی کوردستان نێت م و به هه‌زاران وتار و هه‌واڵ و به‌دواداچون و ریپۆرتاژم دژی پارتی و یه‌کێتی و پارته‌کانی تر بڵاوکردۆته‌وه، تا ئێستا، به‌و شێوه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌وه، هێرش نه‌کرواه‌ته‌سه‌رم. داوا له‌گشت نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌م به‌شداری له كه‌مپینی دژ به‌م پێشێلكارییه بكه‌ن.
هه‌روا عه‌دنان عوسمان (په‌رله‌مه‌نتاری لیستی گۆڕان) به‌هۆی بۆچوونێكی له‌باره‌ی (پێشمه‌رگه‌ی كوردستان)، كه‌وته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌و چاوسووركردنی سه‌رۆكی هه‌رێم له كاتێكدا پێشمه‌رگه‌كان ده‌توانن هه‌موو جۆره ناڕه‌زایه‌تییه‌ك رێكبخه‌ن وه‌ك کردوشیانه به تۆمارکردنی داوای یاسایی له‌سه‌ر ناوبراو.
هه‌روا له رۆژانی رابردوو رۆژنامه‌نووسانی هاوڵاتی، چه‌ند ئه‌ندامێكی (حككك) كه‌وتنه به‌ر لێدان و سوكایه‌تی؛ پۆسته‌ر دڕینیش بووه به دیارده‌یه‌كی ناشرین.
ئێمه که ناومان له‌خواره‌وه هاتووه، داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین، مادده‌ی 19ی جاڕنامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ پێشێل نه‌كه‌ن و ته‌نها (قه‌ڵه‌م به قه‌ڵه‌م، بیروبۆچوون به بیروبۆچون، پۆسته‌ر له‌به‌رامبه‌ر پۆسته‌ر) له كه‌ناڵه‌كانی میدیا‌و له‌سه‌ر دیواره‌كان بڵاوبكه‌نه‌وه‌و گشت جۆره هه‌ڕه‌شه‌و سووكایه‌تی و چاوسووركردن و دڕاندنی پۆسته‌ر، مه‌حكوم ده‌كه‌ین.
بژی ئازادی بیروڕا
بۆ به‌شداریکردن، له‌م کامپینه ناوی خۆت بۆ ئه‌م ئیمایڵه‌ی خواره‌و بنێره
یان ژماره ته‌له‌فۆنی 07701929872
1- سه‌لام عه‌بدوڵڵا … نووسه‌ر
2- عومه‌ر فارس … به‌رپرسی کوردستان نێت
3- عه‌باس ڕۆسته‌م - لندن
4- د. که‌مال سه‌یید قادر- نه مسا
5- دڵزار حه‌سه‌ن
6- عه‌لی مه‌حمود
7- عامر سابیر
8- به‌شدار عه‌لی
9- سه‌ید عه‌تا
10- شاکۆ محمد فێرخوازی زانکۆ
11- سواره محه‌مه‌د عه‌بده‌ڵڵا
12- سایتی نوکته www.nwkte.com
13- هێرش نوری فه‌قێ
14- ئاسۆ عوسمان
15- فه‌رمان خێڵانی
16- ستیڤان ئه‌حمه‌د
17- هیشام ئاکره‌یی http://www.kurdistanan.net
18- عه‌بدوڵڵا په‌شێو
19- سه‌ردار عه‌بدوڵڵا
20-
