کوردستان نێت سه‌ربه‌خۆیی خۆی ده‌پارێزێت و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یدا به‌ردوام ده‌بێت
تایبه‌ت به کوردستان نێت
Hits: 476
عومه‌ر فارس عه‌زیز – به‌رپرسی کوردستان نێت: بۆ هێشتنه‌وه‌ی کوردستان نێت به‌سه‌ربه‌خۆیی، په‌ره‌پێدانی ڕێبازی ن هتهوهیی خۆی، بڕیارماندا له‌مه‌وپاش به هیچ شێوه‌یه‌ك وتار و لێکۆڵینه‌وه، که به‌ناوی خوازراوه‌وه، نوسرابێت و له‌به‌رژه‌وه‌ندی یان دژی ته‌که‌توله‌کانی ناو پارته سیاسییه‌کان کوردستان بێت، بڵاونه‌که‌ینه‌وه. له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه هه‌ر که‌لێنێك بکه‌وێته نێوان پارته‌سیاسییه‌کان له‌ناو خۆیان دا یان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانیان که ببێته هۆی گه‌ڕانه‌وه بۆ سیاسه‌تی خۆکوشتن و یه‌کتری کوشتن، کارێکه دژی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و له‌گۆڕنانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که کورد له مێژودا بۆیه‌که‌مجاره، به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی به‌ده‌ستی هێناوه. هه‌ر گۆڕانێك له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی و سودی گشتی بێت و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی بێت، بێشك له‌خزمه‌تیدا ده‌بین و کوردستان نێت سه‌کۆیه‌ك ده‌بێت، بۆ ڕسواکردنی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵکاران. هه‌روه‌ها پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ هیچ له پارته کوردییه‌کان و لیسته‌سه‌ربه‌خۆکان ناکه‌ین، چونکه کوردستان نێت هیچ کام له‌و پارت و لیستانه به نه‌ته‌وه‌یی نازانێت و له‌وباوه‌ڕه‌دا نیین له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی هیچ هه‌نگاوێك بنێن، هه‌موو ئه‌رکێك که پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بێت و پاراستنی ئه‌و تۆزه ئازادییه‌ی له باشووری کوردستان دا به‌ده‌ست هاتووه، بێ سڵه‌مینه‌وه به‌جێی ده‌هێنین. |